کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تالیران و جلال و زبلدانى مێژوو

Sunday, 22/02/2009, 12:00


سەیرە مێژوو هەركەسێك دێت و دەروات تۆمارى ئەكات بەلام (باش خراپ ئازا مەرد نامەرد ترسنۆك زالم پاشا نوسەر زانا سەركردە شۆرشگێر دز پیاوكوژ دیكتاتۆر خوێنمژ سیخور.. هتد )جا خۆشبختانە بەبێ جیاوازى هەركەسێك لە بەردەرگاى مێژووەوە تێپەرێ(یان لەەدرگاكەى ئەدات یان ئەو بانگى ئەكات ) بە مەبەستى تۆماركردنى سەرجەم كارو كردەوەكانى وەك غاندى گیفارا هتلر نیوتن اینشتاین نابلیون سقرات شاوشیسكۆ یان وەك تالیران وەزیرى دەرەوەى فرنساى سەردەمى نابلیون بوو بۆیە باسەكەم لەسەر تالیرانە, كە بە شەیتانى شەل ناسراوە ئەویش لەبەر لێهاتوویی لە گەندەلى و بەرتیل و سیخورى و پاشقول گرتن وهەلپەرستى و ماستاوچێتى و فێلبازى وبەدەستهێنانى پلەو پایە كە توانیویەتى لە هەموو سەردەمەكانى حوكمى پاشایی و شۆرش و كۆمارى خاوەن پلەو پایە بێت تا ئەو رۆژەى مردوە هەر خەریكى حوكم دەسەلات بووە وەهیچ كاتێك باوەرى بەرەوشت وپاكى نەبووە لە ژیانى سیاسیدا.وە كە مردووە پیان ووتوە(لە جەهەنم شەیتان پێى ووتووە خۆشحالم بە هاتنت بەلام تۆ زیاد رەویت كردوە لە كردەوەكانى من) .بۆیە نازانم ئاخۆ ئەم تالیرانە هیچ خزمایەتى یان دۆستایەتى هەبێت لەگەل مامە وتاقمەكەى لاى خۆمان چونكە ئەمانەش فێرن (بەهەرزان خۆیان ئەفرۆشن بەلام بەگران ئەتفرۆشن) بۆیە تۆ بلێى مامەو تاقمەكەى بەتەماى چى بن خیانەت و براكوژى دزى و سۆزانى و سێكسبازى راو ورووت و گەندەلى و پارەى بانكى دەرەوە و دۆنمە زەوى وباخ وڤێلا و زیندان و ئەشكەنجەدان و سەركوتكردنى گەنجان و خۆپیشانەدران .

دلنیابن لەگەل هاوتاكانتان بنەمالەى بارزانى و خیانەتكاران ودكتاتۆرەكان و خوێنمژ و سیخورەكان دەچنە زبڵد انى مێژوو ولە لاپەرەى سپى مێژووى میللەتى كورد هەرگیزجێتان نەبێتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە