کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆست و مه‌قامی مه‌سعود له‌لای تورکیا، ئاشکرابوو !.

Monday, 19/07/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی زۆر تایبه‌ت له‌ نێو مه‌کته‌بی مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ بۆ کوردستانپۆست و خوینه‌رانی ئاشکرایان کرد:
تورکیا و به‌تایبه‌تی ئاکه‌په‌ ده‌یه‌ویت پرسی کورد و چاره‌سه‌رکردنی به‌ لارێدا ببات و هه‌مان سیاسه‌تی کلاسیکی به‌ڵام به‌به‌رگی تازه‌وه‌ بۆ له‌ ناوبردنی PKK و بزاڤی کوردان له‌ باکور پیاده‌ بکات. ئه‌ردۆغان و دواتریش وه‌زیری ناوخۆ ئاشکرایان کرد که‌ ئه‌وان خه‌ریکی دورستکردنی سوپایه‌کی تایبه‌تن له‌ شیوه‌ی " که‌تائیب" ی باشوری لوبنان بۆ لێدانی کورد.بۆ دورستکردنی ئه‌و سوپا تایبه‌ته‌ که‌ ملیشیاتن و له‌ شێوه‌ی فه‌وجی جاشانن،‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر ئه‌و سه‌رۆک عاشیره‌ت و خێڵ و ئاغا به‌کرێگیراوانه‌ له‌ دیوی باکور‌ که‌ میژوویه‌کی پر له‌ شه‌رمه‌زاریان هه‌یه‌ له‌ دژایه‌تکردنی بزاڤی رزگاریخوازی کوردان ، به‌ڵام بۆ دیوی باشور که‌ ئه‌ویش بۆیان زۆر گرنگتره‌ له‌ باکور ، له‌ دوایین سه‌ردانی مه‌سعود و کوڕه‌که‌ی ئیتفاقییه‌ی به‌ جاشبوونیان له‌ گه‌ڵ تورکیا مۆرکردووه‌ ، که‌ دوو ئه‌رکیان ده‌بێت:
1- ئیقناع پێکردنی ئه‌و سه‌رۆک خێڵ و عه‌شایرانه‌ی سه‌رسنور بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ک دژی PKKه‌ و هاوکاریکردنی جاشه‌کانی باکور و دورستکردنی هه‌ماهه‌نگییه‌ک له‌ نێوانیاندا بۆ گه‌مارۆدانی په‌که‌که‌ و گریلاکانی. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین: مه‌سعود په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ سه‌رۆک جاش و ئاغا و ده‌ره‌به‌گی ناوچه‌که‌ که‌ فه‌رمانی پێکراوه‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بخرێته‌گه‌ڕ.ماوه‌یه‌که‌ به‌ هۆی هه‌ڵسوکه‌وتی په‌که‌که‌ ، به‌شێک له‌و جاشانه‌ چه‌کی خیانه‌تیان داناوه‌ و به‌ ئاشکرا جاشایه‌تی ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌ ، هاتنه‌سه‌رخه‌تی مه‌سعود بۆ به‌جاشکردنه‌وه‌یان ره‌نگه‌ گوڕێکی پێبدات و که‌سانی نه‌فام تێبکه‌ونه‌وه‌.
2- بۆ خۆشی مه‌سعود له‌ رێگای داموده‌زگاکانی بنه‌ماڵه‌ که‌ به‌ پاره‌ی خه‌ڵکی ره‌شورووتی کوردستان ئاوای کردووه‌ ، به‌ جۆره‌ها شێواز بکه‌ونه‌ گه‌مارۆدانی په‌که‌که‌ ، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا و داموده‌زگاکانی داپلۆسینه‌ر و تیرۆریستییه‌کانی کاری گه‌مارۆدان ئه‌نجام بده‌ن. به‌مانایه‌کی دیکه‌ مه‌سعود وه‌ک سه‌رۆک جاشێك له‌ زۆنی زۆرد که‌ زۆنێکی داگیرکراوی تورکیایه‌ بۆ تورکیا ده‌سته‌وه‌ستانه‌ ، باشترین به‌ڵگه‌ش دیاره‌ له‌ کاتی پێشوازیکردنی مه‌سعود له‌ ژێر ئاڵای تورکیا پێشوازی لێکرا ، نه‌ک وه‌ک که‌سێکی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی تورکیا یا وه‌ک راگه‌یاندنه‌ شڕه‌که‌ی خۆی پڕۆپاگه‌ندی بۆ ده‌کرد که‌ گوایه‌ وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم. مه‌سعود بۆ تورکیا وه‌ک جه‌نه‌راڵ "له‌حه‌د"ی باشوری لوبنانه‌ بۆ ئیسرائیل.
په‌رله‌مانی به‌ناو کوردستان بریاری چۆڵکردنی ئه‌و 26 باره‌گایه‌ی سوپای تورکیای ده‌رکرد ، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌زه‌ ، بۆچی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ ناکرێت؟ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و راستییه‌ باش ده‌زانێ که‌ نه‌ک ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازییانه‌ لانابردرێن به‌ڵکو شاره‌کانیش پڕبووه‌ له‌ میت و ئاژانسی تیرۆریستی ده‌وله‌تی تورکیا و له‌ رووی ئابورییه‌وه‌ش‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ ناتوانێت بێ هه‌نارده‌کانی تورکیا نه‌فه‌س بدات!.
ئه‌که‌په‌ به‌ هاوکاری و ره‌زامه‌ندی ئێران و هه‌روه‌ها سوریاش له‌ رێگای گه‌وره‌ جاش مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ په‌یتا په‌یتا کوردستان داگیر ده‌کات و له‌ رێگای فه‌وجه‌خه‌فیفه‌کانی مه‌سعودیش له‌ هه‌ردوو دیو شه‌ڕی بزاڤی سه‌ربه‌خۆی کورد ده‌کات.
سه‌رچاوه‌که‌ له‌ نێو مه‌کته‌بی مه‌سعود دووپاتیکرده‌وه‌ ، که‌ به‌شێک له‌ خه‌رجی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ تورکیا له‌سه‌ر مه‌سعودی کردووه‌ که‌ ده‌بێ بۆ خۆی ته‌حه‌مولی بکات ، به‌ ئاشکرا پییووتراوه‌ تۆ ئه‌گه‌ر تورکیا نه‌بێت ئێوه‌ ناتوانن ئاوا ده‌وڵه‌مه‌ند ببن ، بۆیه‌ ده‌بێ ئێوه‌ش باجی خۆتان بده‌ن ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا تورکیا گره‌نتی مانه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی پێداوه‌و باشترین ئامرازی ته‌زویرکردن و چه‌واشه‌کاری بۆ ده‌سته‌به‌رده‌کات.
سه‌رچاوه‌که‌ دووپاتیکرده‌وه‌ که‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ رۆڵیان پێدراوه‌ له‌ ته‌ک مه‌سعود بۆ گه‌مارۆدانی په‌که‌که‌ ناو گه‌لێکن ،به‌ڵام سه‌یرترینیان دیاره‌ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ خۆیان وه‌ک شاره‌زا له‌ بواری تورکیا به‌ خه‌ڵکی ناساندووه‌ ، به‌ڵام له‌ بناخه‌دا بریتین له‌ جاشێکی خوێنه‌وار له‌ فه‌وجه‌ خه‌فیفه‌که‌ی مه‌سعود ، نمونه‌ ده‌زگاکانی ئاراس و موکریان و هه‌روه‌ها ده‌زگاکه‌ی حه‌سه‌ن مسته‌فا ناوێک که‌ پێشتر له‌ ریزه‌کانی په‌که‌که‌ بووه‌ و تۆمه‌تباره‌ به‌ شه‌هیدکردنی چه‌ند گریلایه‌ک و هاوسه‌فه‌ری گه‌وره‌جاش مه‌سعود بوو له‌و سه‌فه‌ره‌ شه‌رمه‌زارییه‌ی بۆ تورکیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە