یەكێتی تەنها بە دژایەتی كردنی پارتی دەبوژێتەوە
Friday, 11/04/2014, 12:00
1221 بینراوە
ئیستا باشترین دەرفەتە بۆ بەرزكردنەوەی دەنگەكانی یەكێتی ،چونكە تاكە هۆكارێك ،كە ڕۆڵی سەرەكی بینی لە لاوازبوونی یەكێتی لەڕابردوودا نزیكبونەوەی یەكیًتی بوو لەپارتی ،ئەوە حەقیقەتێكی واقعیە ،كەس ناتوانێ نكۆڵی لێبكات ،ئەوەجگە لەهۆكاری نێو خۆیی و غیابی سكرتێرەكەیان ،لەگۆڕەپانی سیاسی كوردستان و ناوچەكە .دیارە مەبەستم لەدژایەتی كردن ئەوەنیە وەك جاران شەڕی نێو خۆ هەڵگیرسَتەوە ،بەڵكو دژایەتی كردن ئیشكردنی یەكێتیە لەسەر سەربەخۆیی خۆی و گێڕانەوەی شكۆبۆ ئەندام و دۆستە كانی ،بەواتایەكی تر پاشكۆیەتی كردنی پارتی جگە لەزەرەرو لەدەستدانی متمانەی جەماوەر هیچی تری لێ سەوزنابێ ،شێوەی سیاسەتكردن بۆ پەرەسەندن و باڵابوونی دەنگ و پشتگیری جەماوەری بریتیە لە دووركەوتنەوە لەپارتی و پاراستنی ناسنامەی سیاسی و كۆمەڵایەتی خودی حیزبەكە ،لەماوەی ڕابردوودا بینیمان چۆن بزووتنەوەی گۆڕان دەنگی یەكێتی بۆخۆی كەسب كرد ،تەنها بەدژایەتی كردن و هێرشی ڕاگەیاندن بەرامبەر پارتی توانی دەنگی زۆربەی یەكێتیە دڵشكاوەكان بۆخۆی ڕاكێشێ ،بەڵام تۆبلێی یەكێتی دەرس لەو ئەزموونە
وەرنەگرێ ،ئەگەر سود لەو ئەزمونە تاڵە ی خۆی وەرگرێ ئەوا پێم وایە یەكێتی لەو هەڵبژاردنە سەركەوتن بەدەست دێنێت ،تەجاوزی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات ،چونكە ئەوەی پێشتر یەكێتی كردی بۆ پارتی لەئێستادا بزوتنەوەكە تەواوی دەكات .لەشێوەی موجامەلەو سازشی بێتام بەرامبەر پارتی ،یەكێتی ئێستا دەرفەتی باشی لەبەردەستدایە بۆهەستانەوە، هەرهەڵەكردنێك لەلایەن سەركردایەتی و مەكتەب سیاسی ئەو حیزبە ،تەنانەت بەناوهێنانی ووشەیەكی ئیجابی بەرامبەر بە پارتی لەسەرشاشەی تەلەفزیۆن ، یەكێتی تووشی گەورەترین شكست دەكات خراپتر لە شكستەكانی تر ،بۆیەسەركردایەتی یەكێتی پێویستە زۆر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەبكات .چونكە هەڵبژاردن واتای هەڵچوون ،ئاپۆڕا یا هونەری گەمەكردن لەگەڵ سۆزی جەماوەر ،بۆیە لایەنی ساێكۆلۆژی زۆرگرنگە سەركردایەتی و مەكتەب سیاسی ئەو حیزبە ڕەچاوی بكەن ،بەڕای ئێمە یەكێتی نە كتێب و نە تێورو نە ووتاری خەیالێ و نە هۆنینەوە ی شیعر و چیرۆك و نە كۆڕو سمینار، هیچ یەكێك لەوانە ئێستا بەكەڵكی یەكێتی نایەت تەنها یەك ڕستەی پێویستە ئەویش دوركەوتنەوە و دژایەتی كردن و هەڵویست وەرگرتنی بەرامبەرپارتی پێویستە ،ئەو واقیعە ڕەنگدانەوەی نێو كۆمەڵگاو ئەندام و دۆست و كادیرانی یەكێتیە .