کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆڕى سه‌ربه‌خۆى چاودێرى كردنى هه‌ڵبژاردن پێكهێنرا .

Sunday, 21/06/2009, 12:00


پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگاى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى چاودێرى كردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هه‌رێم تۆڕى سه‌ربه‌خۆى چاودێرى كردنى هه‌ڵبژاردن پێكهێنرا كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ په‌یمانگاى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن و سه‌نته‌رى په‌ره‌پێدانى دیموكراسی و مافى مرۆڤ و ده‌ست پێشخه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕێكخراوى هاریكارى یاسای ژنان .

تۆڕه‌كه‌ چاودێرى پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات له‌ كوردستان دا پێش وڕۆژى هه‌ڵبژاردن و پاش پرۆسه‌كه‌ و به‌ نوسراو و بینرا و بیستراوه‌وه‌ و پیشێل كاریه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان .

له‌وباره‌ ئارام جه‌مال سه‌رۆكى تۆڕى سه‌ربه‌خۆى چاودێرى كردنى هه‌ڵبژاردن به‌ سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاند كه‌ تیمێكیان پێكهێناوه‌ كه‌ چاودێرى 57 كه‌ناڵى ڕاگه‌یاندنى بیسترا و بینراو نوسراو ده‌كات و چاودێرى ئه‌و شوێنانه‌ش ده‌كرێت كه‌ شاره‌وانى ده‌ستنیشانى كردوون بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان .

ناوبراو ووتى له‌ ڕۆژى هه‌ڵبژاردنیشدا هه‌زارن چاودێریان داناوه‌ بۆ چاودێرى كردنى سندوقه‌كانى ده‌نگ دان .

.www.kurdiu.org

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە