بەرپرسان نیگەرانن لە كوردستان تى ڤى
Saturday, 02/06/2012, 12:00
ڕابهر
لەبەروارى 29/5/2012 بابەتێكم بەناوى (كەنالەكانى حزبى دەسەلاتیش رەخنە دەگرن)بلاو كردەوە كە رونم كردبوەوە كەنالى كوردستان تى ڤى لەمەودوا لەرەخنە لە كارو پرۆژەكانى حكومەت دەگرێت ،دواى ئەوەى(رزگار كۆچەر)كە پەیامنێرى كوردستان تى ڤى یە لەراپۆرتێكى دا بۆ هەوالەكانى ئەوكەنالەرەخنەى لە كارو بارى بەرپرسێك گرتبوو . بەربرسەكانى دەزگاكانى حكومەت رەخنەیان لئ گرتووەو پەیوەندیان بە بەرێوەبەرانى كوردستان تى ڤى كردوە كە گوایە رزگار كۆچەر بەنەفسى كەنالەكانى ئۆپۆزسیۆن كاردەكات من وتەكانى رزگاركۆچەر وەك خۆى دەنوسم كە ئەمە پشت راستكردنەوەى بابەتەكەى پێشومە لەسەر كارەكانى كوردستان تى ڤى [دەزانى من پیاوى هیچ كەس نیم بۆیە بەرپرسێك لەسەرم دەخوێنئ..... دوێنێ پاش راپۆرتێكم بۆ دەنگوباس یەكێ لەبەرپرسانى شار پەیوەندیان بە بەرێوەبەرایەتى كوردستان تى ڤى كردبوو و پێیان گوتبوون گوایە من بەنەفسى ئۆپزسیۆن یان رونتر بلێم بەنەفسى كەنالەكانى كەى ئێن ئێن و ئێن ئارتى كارلەگەل ئەوان دەكەم واتا من رەخنە لە كارەكانیان دەگرم كەجارێ هیچ شتێكم نەكردووە جارێ هیچ وەلامێكم بۆ ئەو بەرپرسە نییە چونكە قسەم بۆ كاتى خۆى هەلگرتووە باش باش دەزانم ئەوبەرپرسە لەكوێ كارم لەسەر دەكات لەمەش بامنەتى نەبێت بەلام لە رێگەى فەیسبوكەوە بەو و بەدارو دەستەكەى دەلێم من پیاوى هیچ كەس نیم وەناشبمە پیاوى هیچ كەس ئەوەى منیش بە كوردستان تى ڤى دەبەستێتەوە تەنیا رێزگرتنە لەو ئەخلاقیەت و پرنسیپانەى كە كوردستان تى ڤى كارى لەسەر دەكات وە ئەگەر بشمەوێرۆلى ئەو كەنالانە ببینم یا ببمە ئۆپزسیۆن كە جەنابى پەرپرس حسابیان بۆ دەكات ئەوە ئاسانە بەلام من تا ئێستاش و لە داهاتوش هەر مولتەزیم دەبم بە كوردستان تى ڤى و ئەوەى راستیش بێت پەیامى من دەبێت ئەویش باهەر لەسەرم بخوێنێ گرنگ نابمە سێبەرو بن دیوارى ئەو]
لێرەدا لەم پەیامەى رزگاركۆچەر چەند خالێك روون دەبێتەوە
1 ترسانى بەرپرسان لەراگەیاندنەكانى ئۆپۆزسیۆن و راگەیاندنى ئەهلى بەتایبەت كەى ئێن ئێن و ئێن ئار تى .
2 مەترسى لەسەر ژیانى رۆژنامەنوسان كە بەرپرسەكان هەموكات لەهەولى هێنانە ژێر ركێفى خۆیان دەدەن واتا دەم كوتكردنى یان دەم چەوركردنى رۆژنامە نوسان بە پارەو پول وەك ئەوەى كە بەرپرسەكان لەنێوخۆیان دا باوە .
3 بەشێوەیەكى تر دەتوانین بلێین كە رۆژنامەنوسان مەترسى لەسەر ژیان و كارەكانیان هەیە لەلایەن ئەوكەسانەى لەگەل ئەوبەرپرسانەدان وەك ئەوەى كە بەسەر رۆژنامەنوس ئاسۆ هەردیان هێنا .
4 -وە ئەوەش لێرەدا روندەبێتەوە دەبێت رۆژنامەنوس لە كوردستان ببێتە سێبەرى لایەنێك یان بەرپرسێك ئەگەر نا بۆى ناچێتەسەر .
5 خالێكى تر كە گرنگە باسى بكەم ئەوەیە كە ئەوبەرپرسانە خۆیان دەزانن ئەوهەوال و زانیاریانە لەسەر ئەوان راست و دروستە كە كە كەنالەكانى كەى ئێن ئێن و ئێن ئارتى لەسەریان بلاودەكەنەوە بەلام هەرخۆیانیش دەلێن وانییە واتا ئەم ترسانەى بەرپرسان لەم كەنالانە پشت راستكردنەوەى راستى هەوالەكانە .
ئەمانەو چەندین خالى تریش كە رون و ئاشكران كە دەسەلمێنئ ئەگەررۆژنامەنووس بۆلایەنێك نەلێ یان لایەنگیرى كەسێك یاخود حزبێك نەبێ ئەوا مەترسى لەسەرژیانى دروست دەبئ لەهەرسات و كاتێكدا ،وەئەمەش وەك بەلگەیەك ئاماژەپێدەكەم كە ئەم هەوالەى لە 29/5/2012 بلاوم كردبوەوە راستەو بەرپرسانیش لەكەنالەكانى راگەیاندن دەترسێن نەوەك گەندەلیەكانیان ئاشكرابێت وەك ئاشكرابوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست