یاسا چۆن پیادە ئەکرێت (بەشی یەکەم)
Friday, 09/01/2015, 12:00
باس لەوە ئەکرێ ئایا حکومەت تاوانبارە ، هاوڵاتی سەرپێچی یاسا بکات ؟ ، یا هاوڵاتی خۆی ؟! ...لێکۆڵینەوەی زۆر و باسی فراوان لەم بارەوە کراوە ..(کانت) باوەڕی وایە : هاوڵاتی خۆی بۆهەست بە جوانی کردن ڕێزی یاسا ئەگرێت ..واتە ئەخلاقی تاک ، سیستم دروست ئەکات ...ئەم بۆ چونە ناتوانێ سیستمێکی بەڕێوەبردن ی تەندروست پیادە بکات ... گرەنتی ئەوە ناکات کەس سەرپێچی یاسا نەکات .. ئەگەر کردی ، لێپرسینەوەی لێ بکرێت و سزا بدرێت ..هەر چەن زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگا ڕەوشت جوان بن ، پەیڕەوی یاسا بکەن ، ژمارەیەکی کەم بەسە بۆ ئەوەی سیستمی کۆمەڵگایەک تێک بدەن .. نابێ حکومەت لە خەڵک بپاڕێتەوە ، ئاو کەم بەکار بێنن . .کارەبا کەم بەکار بێنن ... ئەبێ حکومەت یاسایەکی هەبێت وە .. ئامڕازی پیادە کردنی وای لەبەر دەست دا بێت ..کەس نەتوانێ سەرپێچی بکات .
لە ئەوروپا خەڵک ئاو و کارەبا بە فیڕۆ نادەن ، هۆی رەوشت جوانی نیە ...هەمو ئەزانین ئەوروپا هەمو جۆرە کەسێکی تێدایە ...لەو پەڕی ڕەوشت جوان ەوە ..تا ئەوپەڕی بێ ڕەوشت ...بەڵەم سەپاندنی یاسا و سزا خەڵک ناچار ئەکات ، یاسا پێشێل نەکات .
لە لایەکی ترەوە بەشێکی زۆری بیرمەندان و کۆمەڵناسان ، باوەڕیان وایە دەسەڵات ئەبێ یاسا بە زۆر بسەپێنێ ... ..(سپینۆزا) باوەڕی وایە ئەخلاق و ماف ئەبێ پەیوەند بن بە بەرژەوەندی دەوڵەتەوە ئەڵێ : ((شاری یەک پەیوەند بە خۆی نیە ..پەیوەندە بە شارەکەی و دەوڵەتی شارەکەیەوە ..پەیوەندە بە گوێ رایەڵی یاسای ئەو دەوڵەتەوە .. وە کەس مافی بڕیاردانی لەسەر تەواوی و ناتەواوی ی ..ئەخلاقی بون و نائەخلاقی بونی یاسای ئەو دەوڵەتەوە نیە ..پێویستە دەوڵەت بیر و بۆچونێکی هەبێت ..لێرەدا ئیرادەی دەوڵەت وەک ئیرادەی گشتی ی لێ دێت ..هەرچی دەوڵەت بە چاکی بزانێت پێویستە شارنشینەکان پەیڕەوی بکەن ....ئەگەر شارنشینێک گریمان دادوەر (حاکم) بێت ..یاسایەکی ئەو دەوڵەتەی بە ناڕەوا زانی .. پێویستە بێ چەند و چون ئەو یاسایە جێ بەجێ بکات ..با خۆیشی لایەنگری نەبێت.....سیستمی بەڕێوەبردن بەم شێوەیە دروست ئەبێت ...
ئەم بۆ چونەی سپینۆزا ..ئەوە ئەگەیەنێ ئەگەر یاسایەکی دەوڵەت ناڕەوا بو ...ئەبێ لە سەرەوە بگۆڕدرێت ..نابێ تاک سەرپێچی بکات لەبەر ئەوەی یاساکە بە ناڕەوا ئەزانێت ..
پەیوەندی نێوان سیاسەت و ئەحلاق ، باسێکی گرنگی فەلسەفەی سیاسیە ..سنوری هەمو فەرهەنگەکانی بڕیوە ..لە ئەدەبیاتی کۆنی هندی دا هاتوە ..لە کتێبی ((ارساساسترا) ی (کاتۆپیلیا) ئەڵێ : ((هەر هێزێکی سیاسی ، بە ئایدیای خۆی .. بە زەبری هێزی خۆی ، بتوانێ لە سەر کورسی دەسەڵات دابنیشێ ، بە هەر هۆکارێک بێت .. ئەو دەسەڵاتە ڕەوایە )) ..دژ بەم بۆچونەش بۆچونی بیرمەندانی (یۆتۆپیا - ئاوات شار المدینه الفاچله ) ئەڵێن : (ئاوات شار کۆمەڵگایەیە ، کە سیستمێکی یاسایی ، ئەحلاقی بەڕێوەی بەرێت) ...
لە میانی ئەم دو بۆچونە توند ڕەوەدا ، بۆچونی میانەڕەو هەیە واقعی تر سەیری مێژو و ژیانی مرۆڤ ئەکەن ...
یەکێک لەوانە (ئەڵبێر کامۆ) ، ئاواتە خوازە زمانی ئەخلاق بێتە زمانی سیاسەت ..سیاسەت پەیوەند بە ئەخلاق بکرێت .. ئەم ئاوات خوازیەش ناتوانێت ، گرەنتی بە سیستماتیک کردنی کۆمەڵگایەک بێت.... ..
هەندێ باوەڕیان وایە ، یاسا ، یا دەزگا یاساییەکان ، لە حاڵەتی نائاسایی دا ، بۆیان هەیە بڕیاری دەوڵەت هەڵ بوەشێننەوە ..مۆنتسکیۆ باوەڕی وایە ئەخلاق و سیاسەت زۆر لە یەک جیاوازن ..ئەڵێ : ((هەمو گەندەڵیە سیاسیەکان گەندەڵی ئەخلاقی نیە ..وە هەمو گەندەڵیە ئەخلاقیەکان گەندەڵی سیاسی نیە ..ئەبێ ئەم ڕاستیە لە پێش چاوی ئەوانەی دەستور دائەنێن ون نەبێت ..)) ئەم بیر و بۆچونانە وریامان ئەکاتەوە ، فریوی پەروەردەی ئەخلاقی ی پیاوانی سیاسی نەخۆین ...
واتە مەرج نیە پیاوانی سیاسی ڕەوشتی جوان کاری باشیان پێ بکات ، هەڵە یا کاری نایاسایی نەکەن ، یا ...هەرچێک بن ئەبێ یاسا پەیرەو بکەن ...لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتانی ڕۆژاوا دا ، ڕەخنەی ڕەوشت لە کاندیدەکانی هەڵبژاردن ئەگیرێت ، بەڵام کاریگەری وای نیە ..لای ئەوان ئەدای سیاسی گڕنگە ...ژیانی کەسایەتی خۆی کار لە پیشەکەی ناکات ...
ئەم باسە ئەتوانرێ لە سیستمێکی فەلسەفی وەک سیستمی (هێگڵ) دابڕێژرێ .. (هیگڵ) ئەڵێ : لە مێژە لە بارەی دژایەتی ئەخلاق و سیاسەتەوە باس ئەکرێ .. ئایا ئەخلاق ئەتوانێ باڵا دەستی سیاسەت بێت ؟ لێرەدا ئەبێ بزانین کە چاکەو بەرژەوەندی دەوڵەت خۆی لە خۆی دا ڕەوایە (مەشروعە) ..چاکەو بەرژەوەندی خەڵکیش ڕەوایەتیەکی ترە ...ئەم دو مەشروعیەتە جیاوازن لە یەک ..دەوڵەت بەرجەستەی جەوهەری ئەخلاقە ، مافی خۆی هەیە ..(وجودێکی مادیە) واتە ژهنی نیە ..ئەوانەی ئەڵێن سیاسەت ناڕەوایی لە ناو خۆی دا هەڵگرتوە هەڵەن ))....
بەم پێیە ئەخلاقی دەوڵەت جیاوازە لە ئەخلاقی خەڵک ..ئەم ڕایە بە ئەخلاقی دولانە ناسراوە .. هەندێ لایان وایە مکیاڤللی خاوەنی ئەم تێزەیە ..بەڵام ئەو بە هیچ جۆرێک باسی لەمەی نەکردوە .. لە سەردەمی یۆنانەکانەوە ئەم باسە لە ئارادایە ..
ئەرستۆ ئەڵێ : (مرۆڤ ئەتوانێ هاووڵاتیەکی باش بێت لە هەمان کات دا شەرافەتمەند نەبێت ..)مەبەستی ئەرستۆ ئەوەیە هاوڵاتی باش ئەوەیە یاسا پێشێل ناکات ،،واتە مافی کەسی تر ناخوات ..ژیان و کەسایەتی خۆی هەر چۆن بێت گرنگ نیە ..
ئەو باسانەی سەرەوە ، ڕون کردنەوەیەک بو لەسەر هەمەڕەنگی بیر و بۆچونەکان ..سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئەخلاق و سیاسەت لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ..ئایا سیستمێکی ئەخلاقی جیهانی هەیە ، هەڵس و کەوتی هەمو مرۆڤ ڕێک بخات ؟ ....وە ئەخلاقی تایبەت بۆ پیاوانی سیاسی ؟ ..بە واتایەکی تر.. ئایا ئەخلاقی گشتی کە هەمو چالاکیەکانی مرۆڤ ئەگرێتەوە ، ئەتوانێ ببێتە ئەخلاقی چالاکیە سیاسیەکان؟
ماوێتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست