شینى كۆسرەت رەسول بۆ هەریسەكەیە
Sunday, 02/02/2014, 12:00
1940 بینراوە
كۆسرەت رسول كەسێكەتەنهابیرلەبەرژەوەندى خودى خۆى دەكاتەوە و هەموكاتێك بەرژەوەندییەكانى خۆى خستۆتەسەرووى یەكێتیى نیشتمانیی كوردستان وەهەركاتێكیش گوێى لێنەگیرابێت چاوەڕوانى فرسەتێكى كردووە.
لەم ماوەى ڕابردووكۆسرەت رسول چەندین داواكارى تایبەتى بەتاڵەبانى جێبەجێكردووەیەكێك لەم داواكاریانەى ئەوەبوولەكۆنگرەى ڕابردوو شاڵاو ى كوڕى بۆكرابەئەندامى سەركردایەتى.ئێستاش چەندین داواكارى ترى هەیەكەلەم دواییانەلەلایەن زۆرینەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى ڕەتكراوەتەوە.
ئێستاش زروفى نالەبارى ناویەكێتیى قۆستۆتەوەوبەفرسەتى دەزانێت تاكوبەشێك لەداواكارییەكانى بۆ جێبەجێ بكرێت،بەڵام لەهەموى سەیرترئەوەیەگاڵتەبەعەقڵى دكتۆربەرهەم دەكات.داواكارییەكانى كۆسرەت رسول بریتین
1-ڕێناسى كچى بكرێت بەوەزیرى تەندرووستى
2-شاڵاوى كوڕى لەكۆنگرەبكرێت بەمەكتەبى سیاسى
3-دەربازى كوڕیشى بكرێت بەجێگرى وەزیرى نەوت.ئەمەیەداواكارییەكانى كۆسرەت رسول .
بەڵام وەك ئاماژەمان پێدابەناودكتۆربەرهەم چۆن بڕواى بەم هەلپەرستەكردووە؟لەم سیناریۆیەزەرەرمەندى یەكەم دكتۆربەرهەم دەبێت.چونكەئەمەیەكەم سیناریۆى كۆسرەت نییەوهەموجارێكیش یان كەمێك لەداواكارییەكانى بۆ جێبەجیكراوەو یان مەبلەغێكى پێدراوەوهیچ كێشەیەكى نەماوە.بچوكترین بەڵگەش لەسەردەمى درووستبونى بزووتنەوەى گۆڕان لەگەڵ چەندئەندامێكى مەكتەبى سیاسى ئەوكاتى یەكێتى قسەى كردووگوایەئەویش دەستلەكاركێشانەوەى خۆى لەدواى ئەوان پێشكەشدەكات و وازلەیەكێتى دەهێنێت.
بەلام دواى ئەوەى ئەوان دەستلەكاركێشانەوەى خۆیان پێشكەش بەتاڵەبانى و مەكتەبى سیاسى كردو وازیان لەیەكێتى هێنا ، كۆسرەت لەبەڵێنەكەى پاشگەزبۆوەولەبەرامبەردا داواى كۆمەڵێك ئیمتیازاتى كردووبۆى جێبەجێكرا.بەڵام سیاریۆى ئەم جارەشى هەمان سیناریۆیە و زەرەرمەندى یەكەم دكتۆربەرهەم دەبیت.چونكەكۆسرەت لەناویەكێتى دەریش بكرێت ناڕوات .