کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یه‌که‌م نامه‌و دوا نامه‌م بۆبه‌ڕێز- کاک کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ

Thursday, 21/05/2009, 12:00

1312 بینراوە


برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویست کاک کۆسره‌ت... سڵاو

به‌ هیوای عومرێکی درێژو پان بۆ به‌ڕێزتان.

درێژ بۆخۆی زیاتری ته‌مه‌نه‌ و پانیش واته‌ عومرێکی پڕ له‌ سه‌ر به‌رزی و ته‌ندروست و خاوه‌ن قه‌رار و ڕێز لێگیراو...

برای به‌ڕێزم ،،، تۆ هه‌میشه‌ ئه‌و سه‌رکرده‌ خۆ نه‌ویسته‌ بویت ،، له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌کاندا گیان و سه‌رو ماڵ و خزم و عێل و عه‌شره‌تت و به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌تا ڕۆڵه‌کانیشت کردوه‌ به‌ قوربانی کورد و یه‌کێتی یه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی نیشتیمانی کوردستان... نه‌ک ئه‌م باڵه‌ گه‌نده‌ڵ و به‌عسی پیشه‌ یه‌ !

برای به‌ڕیزم ،،، به‌ گۆڕه‌که‌ی شه‌هید سه‌رداری سه‌عید سۆفی و تێکڕای شه‌هیدانی کورد سوێندت ئه‌ده‌م ،،،تۆ مورتاح و ئاسوده‌یت ،،، له‌م وه‌زعه‌ بێ سه‌رو به‌ره‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ ناو یه‌کێتی دا ده‌گوزه‌رێت ؟!

که‌ ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌و کادرانی دێرینی یه‌کێتی بوینه‌ته‌ بێگانه‌و بێگانه‌و دز و کۆنه‌ جاش خاوه‌ن ماڵه‌ !!!!

!کاکی گه‌وره‌مان کاک کۆسره‌ت ،،، ئایا ویژدانی تۆ ئاسوده‌یه‌ ؟ ئه‌وه‌ی له‌ ناو حیزبه‌ فره‌ مینبه‌ره‌که‌ی تۆدا فزه‌ی لێوه‌بێت ئه‌مڕۆ باڵی گه‌نده‌ڵ ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ پزووی ده‌بڕن....

ئایا ده‌رونت ئازارت نادات هاوڕێکانی دوێنێت:- کاک نه‌وشیروان‌ ،،، کاک عوسمانی حاجی مه‌حمود،کاک جه‌لال جه‌وهه‌ر ،کاک مسته‌فای سه‌ید قادر،کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ،، له‌نێو حیزبه‌که‌ی خۆیاندا نامێنن و سبه‌ینێش نۆره‌ی ده‌رکردنی کاک کوردۆ قاسم و کاک ئاواتی شێخ جه‌ناب و کاک ئاسۆ و کاک شه‌ماڵ وکاک عوسمان بانی مارانی وده‌یان کاکی تره‌ .

برای به‌ڕێزم .. کورد جوانی گوتوه‌ ... (قه‌دری ددان به‌ وا به‌ لێوه‌وه‌)

به‌ڵام تۆ ئه‌گه‌ر به‌ خۆت زانیبێ نه‌ک هه‌ر لێویان بڕیوی ،، بگره‌ کاکیله‌ شیان ده‌رهێناویت..

کاکی گه‌وره‌مان .. ده‌زانم چه‌نده‌ باری قورسی ده‌رونت ئازارت ده‌دات...نه‌ک ته‌نها خۆت .. به‌ڵکه‌ منیش و ئه‌وانه‌شی وا تۆیان خۆش ده‌وێت ته‌مه‌نای مردنت بۆ ده‌که‌ین نه‌ک ئاوا به‌و ئازاره‌وه‌ بتبینین !!

برای گه‌وره‌م .. شوکور نه‌ ئه‌حتیاجیت نه‌ عومریش ئه‌وه‌نده‌ی به‌به‌ره‌وه‌ ماوه‌ ،، ئه‌و زه‌لیلیه‌ی بۆ قبوڵ بکه‌یت ..

کاکی به‌ڕێزم .. بڕۆ له‌ناو جه‌رگه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ گوێ بگره‌ .. بزانه‌ خه‌ڵک چه‌ندێک ناڕازی یه‌ له‌ ئه‌و مه‌خلوقه‌ غه‌ریبه‌ی ، که‌وا ئه‌مڕۆ ناوی یه‌کێتی یان دزیوه‌و بازرگانی به‌ خوێنی شه‌هیده‌کانی یه‌وه‌ ئه‌که‌ن !

کاکی گه‌وره‌ ،، پێمان بڵێ ئایا هاوڕێکانت له‌ سه‌ر دزی و فزی ده‌ر ده‌کرێن ؟ یان ئه‌وان خه‌ڵکه‌ مه‌بده‌ئیه‌شه‌ریفه‌که‌ی ناو یه‌کێتین و چیتر ئه‌م ڕسوایی یه‌یان پێ قبوڵنه‌کرا ...

کاکه تێکۆشه‌ره‌که‌ی دوێنێمان ،، گوێ له‌من مه‌گره‌ ،، بڕۆ هاوڕێ دڵسۆزه‌کانت ..خزمه‌ نزیکه‌ تێکۆشه‌ره‌کانت،ته‌نانه‌ت دوژمنه‌کانیشت کۆبکه‌ره‌وه‌ و پیان بڵێ (شه‌هیدێکی گومناو) کوڕێکی شێت و ده‌م ڕوتی لێ به‌جێماوه‌ .. ئه‌م قسانه‌ی بۆ نووسیوم،،،،، حه‌تا له‌ گه‌ڵ خۆتدا به‌ ته‌نها دا بنیشه‌و وردوکرد بکه‌ . بزانه‌چه‌ندێ له‌ میله‌ت وله‌ یه‌کێتی یه‌ شه‌ریفه‌کان دووریت ..

من چه‌نده‌ گومانم هه‌یه‌ له‌وه‌ی که‌ مناڵ بم .. هه‌زار هێنده‌ بێگومانم که‌ شێتم ،، شێتی حه‌قیقه‌ت-عه‌داله‌ت ، و وه‌فا بۆ خوێنی هاوڕێ شه‌هیدەکانمان..

کاکی به‌ڕێزمان ،، تۆیه‌ک تادوێنێ هه‌ور له‌ که‌مه‌رتدا بوو ،، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر به‌خۆت بزانی سه‌رت هاتوه‌ته‌ که‌مه‌ری ئه‌رسه‌لان و جوندیانی و مه‌لا به‌ختیارێک که‌ له‌سه‌ر نانه‌وه‌ی ئاشێکی ناوه‌خت نوقمی ناو به‌رائه‌تدان و میز و چڵپاوێک بوه‌ بۆگه‌نی بیری تۆڵه‌ی ڕابردووی کوردستانی کاس کردوه‌.برای خۆشه‌ویستم ، ده‌زانم بورکانێک له‌ دڵه‌ زامداره‌که‌تدایه‌ ،، زووبه‌ و فریاکه‌وه‌ ،، به‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ک کوردستان داچڵه‌کێنه‌ ،، وه‌ره‌وه‌ ڕیزی میله‌ته هه‌ناسه‌ سارده‌که‌ت ،، رۆحی ماندووی جگه‌ر گۆشه‌ شه‌هیده‌کانت ، هاوڕێ شه‌هیده‌کانت ئاسوده‌که‌ ،، له‌ ناو ئه‌م زه‌لکاوه‌ ده‌رچۆ .. وه‌ره‌وه‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان . گوڕێک بده‌ به‌ لیستی گۆڕان .. خۆت له‌ من باشتر ده‌زانی مام جه‌لال ئه‌مڕۆ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ گورگه‌کان برسی بکات و سه‌گه‌ به‌ره‌ڵاکان تێر ،، ئیترپیری و هه‌زار عه‌یب..به‌داخه‌وه‌ مام جه‌لال بوو به‌ پیری ئاخر شه‌ڕ ! کاتی خۆشی له‌ وره‌و ئازایه‌تی دا تۆ له‌ به‌ره‌ی شێر و به‌ور و گورگ حیساب ده‌کرایت ،، ئه‌مێستاش ئه‌گه‌ر زوو فریا نه‌که‌ویت و پێش پلینۆم و کۆنگره‌ لێگه‌ڕێت ڕۆژانه‌ هه‌ڤاڵه‌کانت ده‌ر بکرێن . پاشی کۆنگره‌ ده‌تکه‌ن به‌ مه‌سخه‌ره‌ی ڕۆژگار و ئه‌و په‌نده‌ت لێ دێته‌ دی :-

گورگ ئه‌گه‌ر پیر بوو ده‌بێ به‌ مه‌سخه‌ره‌ی سه‌گ

ئه‌گه‌ر عومر باقی بێت و دور له‌گیانت له‌ خه‌فه‌تا سه‌کته‌ نه‌که‌یت.. ده‌ڵێی خۆزگه‌ به‌قسه‌ی عه‌باسه‌ شێتم بکردایه‌ ..ئه‌دی نه‌تبیستوه‌ ده‌رێن

قسه‌ یان له‌ شێت ،، یا له‌ مناڵ

له‌ کۆیایدا حورمه‌ت و خۆشه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموو

بژی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ... درود بۆ گیانی شه‌هیدانی کوردستان چاوه‌نوارێ وه‌ڵامی به‌ڕێزتانم بۆ میله‌ت ،،، ئه‌مه‌ش ئیمێڵی منه‌

[email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)