کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆڵی سیاسی ژنەکانی عەشیرەتی بارزانی

Thursday, 16/10/2014, 12:00


ئەندامان عەشیرەتی بارزانی وەک فرێزوپەلیان بەسەر ئەو خاکە بریندارە دا داکوتاوە هەر سەرسورێک پاشناوی بارزانی بێ وبەرپرسایەتی باڵای بە زۆرە ملێ لە بارودۆخی ئێستای باشووری وڵات وەرگرتبێ پێی وایە تاکی کورد دەبێ کڕنۆشی بۆ بەرێ.رەفتارکرداری ورەوانناسی لە سیستمی عەشیرەگەریدا لەناو ئەو عەشیرەیەدا لەسەت ساڵی رابوردوودالەبواری کۆمەڵایەتی وزانستی سەردەم لەجیاتی پێشکەوتن ،بەرەو پاش گەڕاوەتەوە.لەوەش بترازێ خۆ بەزلزانی خۆ دوور راگرتن لە کۆمەڵگا وەکی نەریتێکی کۆن جێگای بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی نەهێشتۆتەوە. باب دەمرێ، کوڕ دێتە جێگای،کوڕ دەڕوا، کوڕەزا دێتە جێگای،،،،،،،،،،،تا ئاخر ئەو سیستمە گەندەڵە بەردەامە.
ئۆخلۆکڕاتێکی وەک نێچیروان بارزانی دوو جار خێزانەکەی ڕەگەڵ خۆی هێناوەتە سەر سندوقی دەنگدان بۆ ئەوەی نیشێنی بدا باوەڕی بە ژن ویەکسانی ژن هەیە.! دەخازێ بڵێ من جیاوازم و وەک ئەوانی دی نیم.کاتێک مرۆڤ لەدایک دەبێ وێنەی رووپەڕێکی،، سپی،، دەچێ کە سەرجەم هۆش وجیهان بینی ئەو مرۆڤە بەرهەمی فێربونە لە ئاست دەوەروبەروکۆمەڵگای جیهانی بە پێی سەردەم و بە پێی ئاڵۆگۆڕەکانی هەیی. کردەوەکانی رۆژانەی مرۆڤ هێدی هێدی کەسایەتی مرۆڤ لە ناو بنەماڵەو لە دەرەوەی بنەماڵە دادەڕێژێ. بەڵام لە سیستمی عەشیرەگەریدا تەواوی ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە لەتوانای مرۆڤدایە بە شێوەیەکی دیکە ودوور لە راستیەکان خۆیان نیشان دەدەن.
بۆ ئەوەی کە مەبەستەکەم روونتر بێتەوە ئاماژە بە دوو نمونەدەکەم کە لەشەڕی،،،کۆبانیدا کە بۆتە ویردی سەرزاری چاپەمەنیو راگەیاندنەکان.دوو ژنە قارەمان، دوو نیشتمان پەروەر،،بەناوی،عایشە ئەفەندی ونالین عەفرینی، هاوسەری بەرێز سالح موسلیم بەرێز عایشە لە وتارێکی ئەوڕۆیدا گوتی: شەڕی جیهانی لە کوبانی دەست پێدەکا. ئەو شەڕەی کە لە کوبانی بەربینگی بە کورد گرتووە، بەرهەمی سیاسەتی کامەسعودو هاوبیرەکەی ئەردۆغانە! کەتاسکڵاوێکی مەزنی لەسەر ناوتووشی ئەو بێ بەختییە کردین.
نالین عەفرینی، ئەو قارەمانەی کە تازە دەرکەوتووە فەرماندەیی تەواوی ئەو شەڕانەی لە ٣٠رۆژی رابوردوودا وەستۆ گرتووە. مرۆوی کورد قەت لەخۆی پرسیوە؟ کە لە سەرهەڵدانی بابی مەسعود بارزانی و سەرۆکایەتی خۆی دوای قیادەمووەقەت هەتا ئەوڕۆ چەند ژن لە ریزی تێکۆشانی بنە ماڵە وعەشیرەتی بارزانیدا بون؟ سەرۆکێک کە باس لەدەوڵەتی کوردی دەکا بۆ تاقە جارێک نە ژن ،نە منداڵ، نە کچ....... لەریزی خەبات ورزگاری کورددا، نە بۆ خۆیان دیارن نە وێنەیان بینراوە! چەند رێخستنی ژنان لەسەردەستی کچ وژنی عەشیرەی بارزانی دروست بون؟ ئەگەر چەند کەسێک پیاو ئەوڕۆ بەرپرسی دەسەڵاتن ، دەگەڕێتەوە بۆ کێبەرکێی دەسەڵات لە نێوان پیاوەکانی تاڵەبانی وبارزانیدا. جیاوازی ئەو ژنانەو کچانەی کە لەریزی بەرخۆدانی شەڕی کۆبانیدان زۆر جیاوازە لەگەڵ پیاوەکانی جامانە سوری عەشیرەی بارزانی.ئەوان هەتا توانیویانە بەرانبەربە گرینگترین چین وتوێژی کۆمەڵگا کە ،،ژنە،، بێ حورمەت بن. لە حاڵێکدا لە باکورو رۆئاوا ژن بەو پەڕی لێهاتوویی بە هەموو دونیا نیشانی داوە کە هێزی سەرەکین بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی هوشیار وزیندوو.هەتا لە بیرم نە چووە لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەگەر بە رادەیەکی چووک ژن بەشداری شۆڕش بووە لە رابودوودا تەنیا بۆ کەڵک وەرگرتن بووە لە ئاست کێبەرکێی سیاسی، چون حیزبەکانی ئەو بەشەش بۆ رزگاری ژن چییان لە باراندا نییە نە دەتوانن ژن رزگار کەن نە دەتوانن پیاو رزگار کەن نە هێزو نە زانستی بەڕێوە بردنی وڵاتیان هەیە.
جەعفەر کەریمی
١٥/١٠/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە