لێدانی زەنگێکی ترسناک
Wednesday, 12/03/2014, 12:00
کاتێک "ئەحمەد تورک" هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤادی دیمکرات لەچاوپێکەوتنێکی کەناڵی ئێن ئاڕتی دا ووتی :" مەسعود بارزانی " دەشێت خۆی هەڵبژێرێت بۆ سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی کورد و ئەوان لاریان لێی نییە. لێرەوە دەبێت دەنگی زەنگێکی ترسناک ببیستین و بڵێین بوەستن، ئایا کاتێک بە" مەسعود بارزانی " ڕازی بوون ببێتە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی ئیتر خیانەت چمانایەکی دەمێنێت؟
ئایا پەکەکە دەچێتە ژێر ئەو بارەوە؟
بەر لەوەی بەدوای وەڵام و هەڵوێستی "پارتی کرێکاراندا بگەڕێن، دەبێ وریاتر لەگەڵ بنەماڵەی مەلامستەفادا مامەڵە بکەین و هەندێک بەمێژووی ئەم بنەماڵەیەدا ڕۆچینە خوارەوە لەوێوە دەتوانین بگەینە کۆمەڵێک وەڵامی دروست.
کاتێک "مەلامستەفا" لەڕێگەی کۆمەڵێک ڕۆشبیری ترسنۆکەوە بە زۆری زۆرداری لەناوچەی بادینان دەکرێتە سەرۆکی بزوتنەوەی کورد، نامەیەک لەڕێگەی رۆژنامەنووسێکەو بۆ یەکێک لە وەزیرەکانی تورک دەنێرێت، کاتێ نامەکە دەگاتە دەست وەزیرەکە، ئامادە نابێت نامەکەی مەلامستەفا وەربگرێت پێی دەڵێت چۆنت هێناوە، ئاوا بۆی بەرەوە! لێ دەپرسێت قوربان نامەکە بۆ ناکەیتەوە؟ لەوەڵامدا دەڵێت وەک خۆی بینێرنەوە من نامەکە بکەمەوە مانای وایە بڕوام پێی هێناوە.
دوایی ئەو مێژوە ئەوەتانێ مەسعود بارزانی دەیەوێت لە ڕێگەی ئەردۆغانەوە "حیزبێکی کارتۆنی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان لە باکوردا دروست بکات و هەواڵەکان دەڵێن مۆڵەتی لەڕێگەی حکومەتی تورکی و میتی تورکیاوە پێدراوە.
رۆژنامهیهکی تورکی ئاشکرایکردوە مهسعود بارزانی ههوڵ دهدات له باکوری کوردستان پارتێکی کوردی به ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان دامهزرێنێت و بهشێوهی یاسایی مۆڵهتی بۆ وهربگرێت و سەرجەم نەیارەکانی پەکەکە کەچەند سەرکردەیەکیشیان تێدایە دەچنە ناوییە و لەیلا زاناش یەکێکە لەو کەسانە.
رۆژنامهی تهرهفی تورکی دەڵێ: سهرۆکی ههرێمی کوردستان که چهند رۆژ پێش ئێستا لهسهر بانگهێشتی سهرۆک وهزیرانی تورکیا "رهجهب تهییب ئهردۆغان "سهردانی شاری ئامهدی کردبوو، پارتیهکی نوێ به ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان له باکوری کوردستان دادهمهزرێنێت.
رۆژنامهکه ههروهها ئاماژهی بهوه کردووه؛ دوای ئهوهی ئهو پارته دامهزرا، لهیلا زانای پارلهمهنتاری پارتی ئاشتی و دیموکراسیش دهبێته ئهندامی ئهو پارته. رۆژنامەی تەرەف ئهوهشی ئاشکراکرد؛ لهگهڵ دامهزراندنی پارتهکهدا، ژمارەک لە ئەندامانی پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستانیش کە لە پەکەکە جیابونەتەوە دەبنە ئەندامی ئەو پارتە.
لەبەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا هاتووە: پارتی دیموکراتی کوردستان که "مهسعود بارزانی "سهرۆکایهتی دهکات و له چهند رۆژی ڕابردوودا سهردانی ئامهدی کرد به نیازن له باکوری کوردستان دابمهزرێت و بهپێی دهنگۆیهکیش پێدهچێت یهکێک لهو کهسانهی بهشداری تێدا بکات لهیلا زانا پهرلهمانتاری سهربهخۆی ئامهد بێت.
بهپێی ههواڵهکه ماوهیهکی زۆره ئامادهکاری بۆ دامهزراندی پارتی دیموکراتی کوردستان دهکرێت له باکوری کوردستان و کارهکان بهرهو کۆتایی دهچێت، لهو کهسانهی بڕیاره له دهستهی دامهزرێنهرانی ئهو پارتهدا جێبگرن سهرتاج بوجاک سهرۆکی پێشووی پارتی هاک پار و (نیزامهددین تاش)بهرپرسی کۆنی پهکهکهیه.
سهرتاج بوجاک ئاشکرای کردوه: نزیکهی 7 مانگه ئامادهکاری دهکهین بۆ دامهزراندنی پارتی و لهگهڵ هاتنی سهرۆکی ههرێم بۆ ئامهد کارهکان زیاتر خێرایی تێکهوت و ههمان پهیڕهو و پرۆگرامی پارتی دیموکراتی پهیڕهو دهکهین ووتیشی: بۆ دامهزراندنیشی چاوهڕێی گۆڕانکاری یاسای گشتیمان دهکرد لهبهرئهوهی دهمانویست ناوی پارتهکه ووشهی کوردی تێدابێت بهڵام لهبهرئهوهی له ئێستا دهستوری گشتی ناگۆڕێت بۆیه دوای ههڵبژاردنهکانی تورکیا پارتهکهمان دادهمهزرێنین.
بەر لەم هەواڵە :لەمێژە بنەماڵەی مەلامستەفا کار بۆ ئەوەدەکەن کە مەلامستەفا بکەنە باوکێکی ڕۆحی هەموو کوردستان، یان چاکتر بڵێم هەر چوار پارچەکەی کوردستان. ئەوە خەریکە لەخەونەکایان نزیک دەبنەوە. بۆ یادی مردنی ٣٥ساڵەی مەلامستەفا لە "ئاماد" لە ڕێگەی جاشەکان و میتی تورکیاوە یادی کرایەوە و شەقامەکانی ئامەدیشیان پڕکرد لە وێنەی ئەو جەنەڕاڵەی کە گەلەکەی بێماڵئاوایی جێهێشت و مەسعودی کوڕی لە بیرەوەرێکەیدا کەبۆیان نووسیوەتەوە دەڵێ باوکم لەبەر تەمەتی خۆی نەیتوانی درێژە بە شەڕ بدات.
با سەیر بکەین داخۆ لەناو ئەم هەموو پایتەختە جوانانەی ووڵاتانی عەرەبیدا حیکمەت چییە، هەولێر دەکەنە پایتەختی گەشتو گوزار؟ یان لەهەوڵی بە دوبەی کردنی هەولێردان؟ وەڵامەکەی ئاسانە کە سبەینێ ڕەنگە دەوڵەتێکی خنجیلانەش بەناوی کوردستانەوە لە باشوری عێراقدا دروست بکەن و بنەماڵەی مەلا مستەفا بکەنە ئەمیرێکی ڕێگە پێدراوی ئەو دەوڵەتە کە زیاتر لە٤٠% نیشتمانەکەی هەراج کراوە، هەرۆ ئەوەی ڕۆژئاوایی نیشتمانیش لەبار بەرن و ئەو سیستەمەی کە پارتی کرێکاران ماوەی سێ ساڵە لەڕێگەی "پەیەدەوە" کاری بۆ دەکەن لەبار بەرن. لەکاتێکدا ئەوە و ماوەی سێ ساڵەدا سێ ژن کوژراوە، ئەو ژن کوژانەش لەئامێزی مەسعود بارزانیدا داڵدەدراون.
گەر بگەڕێنەوە بۆشۆڕشی ئێران، یان ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دەزانین گەر سلێمانی بەنمونە بێنینەوە لەساڵی ١٩٧٩دا لەڕێگەی خۆفرۆشانی کوردەوە سەدان ئۆتۆمۆبێل لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاودیوی سلێمانی کراو دزرا و لەگەڕەکی ڕزگاری لای کارەباکە سەدان ئۆتۆمۆبێل و ماشێن کەڵەکرابوو، ساڵی ١٩٩١ یش هەرچی شتێک تۆزقاڵێک بەهایی هەبوایە بەشەقامە قیرەکانیشەوە لەڕێگەی بەرەی ناکوردستانی و خودی مەسعود و جەلال تاڵەبانی و حەمەی حاجی مەحمود و چەند چەتەیەکی ترەوە ئاودیوی ئێران کرا، کاتێکیش ئەمەریکییەکان عێراقیان داگیر کرد هێزی ئاڕ ئاڕ کەوتنە دزینی ماڵی خەڵک و سەدان ئۆتۆمۆبێلی علوجیان دزی و نیشتمانیان پڕکرد لە ئاسنە شکاو، ئەوان نەچوون بەدوای مەلەفی بەعس و ئەنفالدا بگەڕێن، بەڵکو هەر یەکە خەریکی دزیکردن بوو، بۆیە نیشتمان و پرسی نیشتمان بووە تراویلکە. بەپێچەوانەوە پارتی کرێکاران کەلتورێکی جوان و شۆڕشگێڕیان لەناو تاکی ئەو بەشيدا چاند کە نیشتمان و کورد بوون مانای خۆی دەگەیەنێت.
لە ڕێگەی لەیلا زاناوە : نامەیەک لە "عەبدوڵا ئۆجەلان"ەوە نێنراوە بۆ مەسعود بارزانی، کەسمان نازانین نامەکە باس لەچی دەکات، بەڵام بەپێی ئەو شادییەی کە میدیای سەر بە پارتی دیموکرات دەری دەبڕن پێدەچێ ئاپۆ وەک "ئەحمەد تورک" ئاماژەی پێدا لایان گرنگ نەبێت کە مەسعود بارزانی ببێتە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد. یان وەک هاوڕێکانم لەکوردستانپۆست هەواڵێکیان بەدەست گەیشتبوو کە "ئەدهەم بارزانی " ئامادە دەکرێت بۆ ئەو پۆستە. فەرموون لەگەڵ ئەو لینکەدا.
بەهەر دوو دیوەکەدا بنەماڵەی بارزانی دەبنە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد. لێرەوەیە ئیتر دەبێت ڕووی دەممان لە پارتی کرێکارانی کوردستان بکەین داخۆ دەچنە ژێرباری ئەم کارەساتەوە؟
ئەگەر بچن؟ چی بەو هەموو شەهیدەیان دەڵێن کە لەشەڕی پارتیدا گیانیان بەخشیە کوردستان، ئێستاکە لەیلا زانا لەڕێگەی میتی تورکیا و سی ئای ئەی و موسادی ئیسڕائیلەوە دەیانەوێت باوەڕ بێنن بە عەبدوڵا ئۆجەلان تا ڕازی بێت مەسعود یان کەسێک لە بنەماڵەی مەلا مستەفا ببێتە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی و مەسعود بکەنە سەرۆکی هەموو کوردستان و مەلامستەفاش بە باوکی ڕۆحی. لێرەوەیە زەنگی ترسناک لێدەدات، چونکە لە ماوەی گرتنی ئۆجەلانەوە هەموو سیاسەتی تورک و میت و ئەمەریکییەکان لەوەدایە، کە ئۆجەلان دابڕێنن لە پارتی کرێکاران و گەل. پێدەچێ ئیتر لە ڕێگەی بوونی مەسعود بارزانییەوە بە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی کورد لەئامانجەکەیان نزیک ببنەوە.
ئەو نامەیەی لە ڕێگەی لەیلا زاناوە بۆ مەسعود بارزانی هاتووە و لەوێشەوە بۆ قەندیل، بۆ خۆی دەچێتە خانەی خەونەکانی مەسعودەوە. لێرەدایە کە هەڵوێستی پەکەکە شێوە هەڵواسراویەکی پێوە دیارە و هەموومان لەخەمی ئەوەداین کە بەئەزمونی پارتەکانی باشوردا نەڕۆن و لەیەکتر نەترازێن و جیابونەوە لەناوهێزی گەریلادا ڕوو نەدات. چونکە ئەمە یەکەمین جارە کە هەڤاڵ جومعە ساردی دەنوێنێ لە پەیامی ئۆجەلاندا. جارێ زووە ئێمە تاوتوێ پەیامەکەی بکەین داخۆ داوایی چیکردوە لەگەریلاکان؟ بەڵام قسەکەی خۆی دێنینەوە یاد کە لە "دادگای مێژوودا " ووتبووی "خائینی هەرە مەزن بارزانییە"
گەر پارتی کرێکاران ڕازی بوو کەسێک لەبنەماڵەی مەلامستەفا ببێتە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی لەژێر سێبەری میتی تورکیادا ئەوە مانای وایە، مێژوو جارێکی تر خۆیمان بۆ نمایش دەکاتەوە و ئیتر مانایەک نامێنێت بۆ خیانەت، لام باشە موستەشارێکی ئەنفالچی ببێتە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی کورد نەک ئەدهەم بارزانی یان مەسعود بارزانی. چونکە موستەشارێک کە ئەنفالی کردوە مانایەکی دابوو بەخزمەتکاری و خیانەت، گرفتەکە لەوەدایە مەسعود و بنەماڵەی مەلامستەفا خیانەتیش دەکەن بەکوردایەتی و پێمان دەفرۆشنەوە.
لە کۆتایدا بەبیری دەهێنینەوە: بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵە پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو ئەو هەموو هەوراز و نشێوەدا سیاسەت دەکات و بەگژ قولەی قافدا چوە شەڕی ناتۆ دەکات لەناو ئەو هەموو تەن و دڕکەزیەدا مێژووی جوان بۆ نیشتمان و گەلەگەی دەچنێتەوە، کەچی لەئاستی بنەماڵەیەکی خائینزادەی وەک تاڵەبانی و بارزانیدا هەڵوێستێکی نەرم و نیان نیشان دەدەن، کە هەر لە ڕوودانی ڕۆژەکانی ١٧ی شوباتەوە کە بێدەنگیان هەڵبژارد بەدیار دەکەوێت کە پشتیان کردە گەلی باشور و هیچیان لەسەر ئەو هەموو خیانەتەی پارتی و یەکێتی نەوت، لەکاتێکدا گەل بەنەمری دەمێنێتەوە نەک حیزب و بنەماڵە.
هەموو مان دەزانین کە دۆستایەتیەکی سەرزارەکی لەژێرەوە دوژمنایەتیەکی بەهێزی لەهەناوی خۆیدا حەشار داوە، وەک پەیامە درۆزنانەکەی مەسعود بارزانی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان " من حەز ناکەم لەزینداندا بتبینم " لەکاتێکدا کە ئۆجەلان گیرا ئەوەی هەڵوێستی نەنواند تەنها بنەماڵەی مەلامستەفا و پارتی بوو، نێچیر بارزانی بە دەمی خۆی ووتی " ئێمە ٣٥٠٠ جاشمان لە شەڕی پەکەکەدا بەکوشداوە.
چاوەڕوانی ڕۆژانی داهاتوو دەبین بزانین ئەو پارتی دیموکراتەی لەسایەی میت و بنەماڵەی مەلامستەفا شیردەدرێت بەچی دەگات و بەکوێ دەگات و چۆن سەنگەر لە پارتی کرێکاران دەگرێت و لەو بەشەی نیشتمانیشدا شەڕی براکان هەڵدەگیرسێ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست