کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دوو بەناو نووسەر(سەعد هەورامى وجەمال عەبدولا)

Wednesday, 29/08/2012, 12:00



دەمەویت ئەم باسە بە دوو شت دەسپیبكەم,یەكەمیان بەو پەدە عەرەبیەى كە دەلیت(اژا ژمنی ناقێ,فژلك دلیل على انی كامل)دووەمیان م پاریزەرى كاك نیوشیروان نیم,لە رۆژنامە رووزەردەكەى هەولیردا لە یەك لاپەرەدا بە دووجار دوو بەناو نووسەر(سەعد هەورامى وجەمال عەبدولا) دەیانەویت پربدەنە كاك نیوشیروان كە بە داخەوە هیرشەكە هەر بە مردوویى لەدایك بوو لەبەر ئەو هۆیانەى خوارەوە:
1-پیش هەموو شتیك پیویستە ئیوەى بەكریگیراو هەرشتیك لەسەر كاك نیوشیروان بنووسن یەك خولەك بیر بكەنەوە وە لە خۆتان بپرسن ئایا كاك نیوشیروان چۆن توانى بەشەش مانگ لە تەمەنى بزووتنەوەكەى هەندەى ئیوە كورسى بەدەست بهینیت پاش 66سال لەتەمەنى حیزبەكەى ئیوە سەرەرای ئەو هەموو تەزویرو ئیمكانیەتە زەبەلاحەى بەردەستتان؟
2-وا بزانم و دلنیاشم ئیستاشی لەگەل دابیت بچنە لاى كاك نیوشیروان دەرگاتان بۆ دەكاتەوەو لاریشى نیە بۆتان باس بكات كە بۆ و لەبەرچى ئەو كات ویستویەتى ئەم بۆندانە وواژوو بكات بەلام تو خوا ئەگەر نووسینیكى وا دەربارەى منالە بارزانیەك بنووسن لە هەموو كوردستان جیتان دەبیتەوە؟
3-كاك نیوشیروان بەقەدەر تووكى سەرى هەردووكتان پەرتووكى خویندۆتەوەونووسینیشى هەیە وپیشمەرگە و رۆشنبیر بووە بە شایەتى دوژمنانى و دۆستانى ئیستا كورتە بالایەكى وەكو ئیوە دەیەویت بە باسیكى وا پرووپوچ كە بۆخۆتان نازانن چیتان نوسیوە لە بەرزى ئەم زاتە بیننە خوارەوە؟
4-ئایا لە ناو هەموو حیزبەكەتان یەك نووسەرتان هەیە وەك نووسەرانى كوردستان پۆست كە لییان تۆقیون وەلامیك یا باسیك بنووسیت بى سەرقەلەمانە و ژیانى بخاتە مەترسیە وە بى ئافەرین و پارچە زەوى و كاسەلیسی بەبى ئەوەى چاوەریى هیچیش بكات؟
5-ئایا ئەگەر ئەم بۆندە كاك نیوشیروان وەك سەركردەكانى ئیوە لەپشت دیوارەكاندا وواژوى بكردایە وەك هینەكانى ئیوە تا ئیستاش هیچتان دەربارەى دەزانى؟ئەوەى كاك نیوشیروان هەرچۆن بیت شەفافە بەلام ئەوەكەى ئیوە دزیە وە ئەوەشە ئەم پیاوە لە بەر چاوى ئیمە گەورەتر دەكات بویە هیوادارم بەردەوام بن.
6-كات و ساتیكى زۆر خراپتان هەلبژارد و بەقسەى سەرۆكەكەتان نەكرد كە لەم ئان و ساتەدا خۆتان لە هەموو شتیك بە دوور رابگرن چونكە بیرەوەرى داستانى 31ى ئاب نزیك بۆتەوە.
7-بەراى ئیوە ئەگەر ئەم بۆندە وواژو بكایە پارەكەى بۆ كوى دەچوو؟قومارخانەكان یان كرینى فرۆكەى تایبەت و بالەخانە و هۆتیل و شەوەسوورەكان؟
8-دزى و گەندەلى ئیوە وا لەسەرتاسەرى جیهاندا باسى لیدەكریت ئەى بۆ وەلامدانەوەى ئەوان چیتان پییە؟لەبەرچاوى هەموو میدیاكان مالكى سەرۆكەكەى ئیوەى بە دزى تاوان باركرد بۆ چیتان پینەكرا؟
9-سەعد هەورامى نەویراوە بۆ خۆى قسەكان بكات بەلكو وەكو دیمانەیك قسەكانى(عبدوالسلام بەروارى)بۆمان نووسیوەتەوە بەلام لەبیرى كردووە ئەى تەیارەكەى ئاشتى هەورامى و قومارچیەكانى بنەمالە ئەم پارانە لەكوى دەهینن؟
10-ئەگەر گریبەستەكەى كاك نیوشیروان لەیەك كاتدا جیگاى پیكەنین و گریان بیت ئەى هینەكەى ئیوە جیگاى چى دەبیت؟
11-جەمال عەبدولا دەلیت (كاك نیوشیروان بی هیزە بەرامبەر ئاشتى هەورامى)!ئەمەیان بەقسەى من و جەمال نیە ئەوەیان خەلكى كوردستان و شەقام وەلامى دەداتەوە,وە لە دریژەى باسەكەیدا دەلیت كە(بۆچى ئەوكات باسى شەفافیەت نەكراوە ئیستا باسی دەكریت؟)ئایا ئەمە ماناى ئەوەیە لەبەر ئەوەى لەوكاتدا كاك نیوشیروان ویستبیتى گریبەستى ناشەفاف بكات ئیستا ئیمە هەقى خۆمانە بەدەیان گریبەستى ناشەفافانە بكەین و نەوت بەقاچاخ بەرین و هەرچى بیكەین بیكەین؟ئەمە پاساوە؟
12-جەمال داواى بەلگەمان لیدەكات كە گوایا نیتمان,فەرموو جەمال ئەمە مشتیكە لە خەرواریك(قومارەكەى دوبەى,ڤیلاكەى فیرجینیا,پارەكەى كورى سەرۆكت لەئیتالیا كە دزرا,بیرە نەوتەكانى فازیل راسپوتین,كۆمپانیاى77,كۆرەك,كۆمپانیاكانى زاگرۆس,هوتیلەكانى هەولیرى نیو دەولەتى و خانزادو داهاتى ئیبراهیم خەلیل و هۆتیلى دیڤان و رۆتانا وكارگە كۆنەكانى رستن وچنین و جگەرە و ئاركى پاسەكان و فامیلى مۆل و.............بەرى خۆریش بە بیژینگ ناگیریت).
لە كۆتایی دا دەمەویت بەهەموو ئەو نووسەرانەى لەم شیوەیە بلیم ئیمە كە باسیكى وا ئەنوسین شەو بەبى ئازارى ویژدان سەردەخەینە سەر سەرینەكانمان بەلام ئیوە وەك رۆژى رووناك دەزانن دەستخۆشی لە دزین و بەهەدەردانى سامانى ئەم وولاتە دەكەن كە پارەى منالانى پیخواس و كەمدەرامەت و نەخۆش و هەژارانى ئەم گەلەیە چۆن لە شەودا خەوتان لیدەكەویت؟یان ئەوپارچە نانەى كە سامانى خوتانە لە كۆتایی هەر نووسینیكدا فریدەدریتە پیشتان چاو تانى كویر و گویچكەتان كەر كردووە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە