کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوچە دابراوەکانی کوردستان بە بریاری سەربازی ناگەرێتەوە

Monday, 16/06/2014, 12:00








کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە... (فایەق بێکەس)
بەرلە هەمو شتێك دەبوایە بەناو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەکی نائاسیی ئەنجام بدایە بۆ ئەم بارو دۆخەهەستیارەی ئێستاو بەیاساکردنی گەرانەوەی ناوچە دابراوەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
گەورەترین هەڵەی مێژویی کورد ئەویە بەشدار بێت دژی هەرلایەك، چونکە ئەم لایەنانە دوژمن و نەیاری کوردن.
دیسانەوە هەندێك لە بەرپرسە نابەر پرسە کانی کورد شکۆمەندی خۆیان بۆ نەیارەکانی کورد دوپاتکردەوەو یەکپارچەیی عێراق و یەکریزی نەیارانی کوردیان خستە پێش بەرژەوەندی و مافەداگیرکراوەکانی کورد.
ئەوەی کە ئەمرۆ لە واقیعدا رو ئەدات پلانێکی سیاسی داڕیژراوی ووڵاتانی دەوروبەرو جیهانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان.
ئەم شەرو پێکدادانەی ئەمرۆ تەنها شەری داعش و حکومەتی ناوەند نیە، بەڵکو شەری نێوان سونەو شیعەیە، وە پێویست ناکات وردەکاری لەسەر ژمارەی چەکدارانی داعشو چۆنیەتی دەست بەسەراگرتنی شارەکانی موسڵ و تکریت و چەند شارێکی دیکە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە رونبکەینەوە، بەڵام ئەوەی کە گرنگەو پێویستە هوشیاریمان هەبێت دەربارەیەوە کە ئایا کورد هەڵوێست و بریاری چۆن بێت.
بەڵی جێی دڵخۆشی هەموو کوردێکە کە ناوچە دابراوەکان ئیستا لەژێر کۆنترۆلی هیزی پێشمەرگەدایە، بەلام ئایا ئەمە مانای ئەوەیە کە کورد سنوری خۆی دیاریکردو کەرکوك و ناوچە دابراوەکانی گەرانەوە بۆ خاکی نیشتمان... ؟.
بێگومان نەخێر... چونکە کۆنترۆلکردنی ناوچە دابراوەکانمان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بە بریاریکی سەربازی بووە ئەو بریارەش لەجێی خۆیەتی بۆ پاراستنی کوردو کوردستان، بەڵام ئەبێت ئاگادار بین کە کشانەوەی سوپای مالکی لەو ناوچانە پلانێکی دیکەی مالکی بو بۆ تێوەگلانی کورد لە شەڕێکی بێسودو بێ ئەنجام کە تەنها خوێنی کوردی تێدا بڕژێت.
لەبەر ئەوە ئەرکی نەتەوەییو نیشتمانی کورد دەکەوێتە سەرشانی هەموو ئەو کەسانەی کە خۆیان بەدڵسۆزو سەرکردەو سیاسەتمەدارانی کورد دەزانن کە ئەم هەلە مئژوییەمان لەدەست نەچێت، ئەوەش بە پەلەکردن لە جموجۆڵیکی سیاسی گەوەرەو کارا لەگەڵ وڵاتانی دەوروپشتو ئەوروپاو ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی بریارێکی سیاسی، کە لەلایەن بەناو پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند بکرێت بۆ دیاری کردنی سنوری هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی، بەتایبەت بەو بەلگەیەی کە سوپای عێراق بەو ژمارە و چەکە زەبەلاحەوە نەیانتوانی ئەو سنورانە بپارێزن و پاشە کشەیان کرد، وە ئەگەر هێزی پێشمەرگەی کورد نەبوایە ئێستا ئەو ناوچانە بەدەست تیرۆرستانو جەکدارانی داعشەوە دەبوو، پێویستە ئەم زانیاریانەو ئەم بەڵگانە بخەنە سەر میزی گفتوگۆ لە گەڵ ووڵاتانی جیهاندا بۆ بەدیهێنانی ئەو دەسکەوتە مێژوییە، گەر نا هەروەکو پاش روخاندنی رژێمی گۆڕبەگۆر کە کورد کۆنترۆلی کەرکوکی کرد بەڵام بە بریاری سیاسی پاشەکشەیان کردو کەرکوك و ناوچەکانی دیکەیان رادەستی مادەی ١٤٠ کرد. لەبەرئەوە دەلێم ئەگەرئەمرۆ کورد ئەوپەری خەباتو هێزو سیاسەتی خۆی بۆ چەسپاندنی ئەومافە نەتەوەییو نیشتمانییەی خۆی تەرخان نەکات و تەنها هەوڵی کۆتایی ئەم شەرەو یەکریزی سونەو شیعە بدات و بەشدار بێت لەگەڵ لایەنێك بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی دیکە، ئەوکاتە دەگەڕێینەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم هەر وەکو یاری مارو پەیژەکە، وە دەبێت جارێکی دیکە خەو ببینین بە جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠.
لەکۆتاییدا دەڵێم ئەم بارودۆخەو روخسارەی ئەمرۆوهەڵوێستی رۆژانەی داهاتو تاقیکردنەوەیەکی گەورەی مێژوییە لەسەر شانی هەموو ئەوانەی کە خۆیان بە سەرکردەو دڵسۆزو سیاسەتمەداری کورد دەزانن، ئەگەر ئەم هەلە مێژوییە نەقۆزنەوەو بەلایەنی کەمەوە توانای دیاری کردنی سنورەکانمانیان نەبێت ئەوکاتە شەرمەزاریە کە خۆیان بە سەرکردەو سیاسەتمەداری کورد بزانن....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە