کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌سلێمانی هه‌ولێره‌ ونه‌هه‌ولێریش سلێمانیه‌

Thursday, 24/02/2011, 12:00


پاش خۆپیشاندانه‌کانی شاری سڵێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌یان بۆچون وبیرورای جیاواز

ولێکدانه‌وه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ به‌رچاو ده‌که‌وه‌ێت ده‌رباره‌ی شاری قه‌ڵاو مناره‌ وخه‌ڵكه‌

ئازاو دلسوزه‌که‌یه‌وه‌ بۆوڵات شۆرش و گه‌له‌که‌ی هه‌ڵبه‌ته‌ شاره‌وه‌ نیه‌ دوژمنان بۆدست

به‌سه‌رداگرتنی هه‌رناوچه‌ێێکی گرنگ وله‌ت کردنی په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر گۆڕینی دیمۆگرافی

دانیشوانه‌که‌ی ونیشته‌ جێ کردنی ره‌گه‌زی سه‌ربه‌خۆیان وئه‌وانه‌ی لایه‌نگرانیانن له‌

ره‌گه‌زی تر یاخود ئاینی تر ،هه‌ڵبه‌ته‌ پارتی دیمکوراتی کوردستان به‌ناو پارتێکی کوردیه‌

وناتاونی ئه‌م کاره‌ به‌شیه‌وه‌ێێکی ئاشکراو چروپر ده‌ستی بۆ به‌رێت به‌ڵام له‌ رێگای

قۆزتنه‌وه‌ی باری گرژی وتوندوتیژی ناوچه‌کانی تر عیراق هه‌ولیان داوه‌ ئه‌م کاره‌ بقۆزنه‌وه‌

وره‌زامه‌ندی نێشان دان بۆ هێنانی فه‌له‌ستینه‌ ئاواره‌کانی سنوری سوریا و ئنجا ره‌زامه‌ندی

وده‌رگا کردنه‌وه‌ بۆ عاره‌به‌کانی شاره‌کانی تری عیراق و نیشته‌جێکردنیان له‌سه‌ر خاکی

هه‌رێم وه‌به‌م دوایه‌ش ره‌زامه‌ندی به‌ناو سه‌رۆیکی هه‌رێم وتاك ره‌وانه‌ بۆ نیشته‌جێکردنی

هاوڵاتیانی مه‌سیحی شاره‌کانی موسل وبه‌غداد بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌ستیان بۆ بردوه‌

به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر وخه‌ترناکتر ، له‌وه‌ته‌ی هاتونه‌ته‌وه‌ کوردستانی باشوورزۆر به‌

چروپڕی کاری له‌ سه‌رده‌که‌ن وپلانیان بۆ دارشتوه‌ وسه‌روه‌ت وسامان وخاکی هه‌رێمیش

خراوته‌ خزمه‌تی پڵانه‌که‌یان بۆ به‌پارتی کردنی شاره‌کان و به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر ئه‌مه‌

هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ بۆ سه‌رخستنی پلانه‌که‌یان به‌ سه‌رکه‌وتویی ، پلانی دوومیان خستۆته‌

کار له‌ رێگای چاندنی به‌ناو ریکخراو هه‌روه‌هاش موختاری گه‌ره‌ك ، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی

زانیاری وردوسیخوری کردن به‌سه‌ردانیشتوانی گه‌ره‌که‌کان ودزینی ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌کانیشیان ‌

بۆهه‌ره‌شه‌کردن له‌ کاتی پێویست وپێده‌چێت تا راده‌ێێك سه‌که‌وتوون ، به‌ڵام ئه‌وه‌ ناگه‌ینێت

که‌بێ ئومێدبین چونکه‌ جموجۆڵ ورشتنی چه‌کدارێکی زۆر له‌ ناوشاری هه‌ولێر وهه‌رشه‌

کردنیان له‌ خه‌ڵك به‌ ئاشکراو به‌ نه‌هێنی ، به‌ڵگه‌یه‌ که‌ تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆنه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ ‌

له‌ سه‌رکه‌وت بوونی پلانه‌که‌یان وگومان له‌ ژماره‌ی گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکیش ده‌که‌ن .هه‌روها

پارتی بنه‌ماڵه‌ له‌ هه‌ڵسوکه‌وت وبیر کردده‌وه‌ وهه‌ره‌شه‌کردنیان له‌نه‌یارانیان وبۆچوونیان

بۆ چاره‌سه‌رکردنیان قه‌یرانه‌کان ، به‌هه‌مان ئه‌قلیه‌تی حزبه‌ کۆنه‌نه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌و‌

ولێکچونێکی زۆریان له‌ گه‌ڵ یه‌کتردا به‌دی ئه‌کرێت وبه‌تایبه‌تی حزبی به‌عس ،وه‌له‌باره‌ی

گه‌شه‌کردنی شاری هه‌ولێریش له‌شاری سلێمانی زیاتر،پێده‌چیت ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کیه‌تی‌

‌له‌به‌ر چاوچنۆکی زۆری خۆیان بیریان له‌وه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وی به‌ به‌رداوامی بخویت

ناچاری تۆزێك ده‌ستت بکه‌یته‌وه‌ وخه‌ڵك به‌ بازرگانی سه‌رقاڵ که‌یت ئه‌گه‌ر چی زۆربه‌ی

هه‌ره‌ زۆری پرۆژه‌وکۆمپانیاکان سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌وداروده‌سته‌کانیانه‌ ج رسته‌وخۆبێت یان به‌

ناوی خه‌ڵکانێکی تره‌ویه‌ وبه‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌مندو دیاری شاره‌که‌ وهه‌مان شتیش له‌ سلێمانی هه‌یه‌‌

وگه‌شه‌کردنی شاری هه‌ولێرو شاره‌کانی ترهه‌ربه‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مانه‌ بۆ راکێشانی

سرنجی خه‌ڵکانێکی زۆری خۆیان بۆ نیشته‌جێ بون له‌ ناو شاری هه‌ولێر، بۆهه‌مان مه‌به‌ست‌

وسه‌رخستنی نه‌خشه‌ وپلانه‌که‌یان بۆ کوشتن وداپۆشینی ره‌نگ وده‌نگی جیاوازوه‌، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك

وله‌ لایه‌کی ترله‌جیاوازی هه‌ولێر وسلێمانی هه‌بونی ژماره‌ێێکی زۆرله‌خێل وعه‌شره‌ت له‌هه‌ولێر

وده‌وروبه‌ری کارێکی تره‌ له‌ دواکه‌وتنی هه‌ولێر بۆگێرانی رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی پێویست ،

ئه‌مه‌ به‌رگری نیه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتاندارانی یه‌کیه‌تی وپاساو هێنانه‌وه نیه‌بۆیان که‌ ئه‌مان دڵسۆزتربن‌

له‌ بنه‌ماڵه‌ی پارزانی، ئه‌مه‌ راستیێێکه‌ نابێت خۆمانی لێ لاده‌ین وپه‌یدابونی ده‌نگ وره‌نگی جیاواز

له‌شاری سلێمانی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ لوت به‌رزی یه‌کیه‌تی ومتمانه‌کردنی زیادله پێویست به‌تواناورۆڵی ‌

یه‌کیه‌تی بۆیه‌ رێگا درا به‌دورستبونی گۆڤارو رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ وده‌نگ وره‌نگی به‌ئاشکرا و

هه‌بونی کادری چاك وره‌وشه‌نبیر وسه‌ربه‌خۆ وخاون بیرورا وهه‌روه‌هاش خه‌لکی سلێمانی

خه‌ڵکێکی کراوه‌تره‌ وده‌مێکه‌ کار ده‌که‌ن له‌ سه‌ر ره‌شکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی خێل وعه‌شره‌ت

ولاوازبونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ دواکه‌وتوه‌ترسناکه‌ ، به‌ڵام پارتی حزبێکی خێلکی داخراوه‌ وه‌له‌

سه‌ر سیخوری وکرین وفرۆشتن و تیرۆربه‌ردوامبونی خۆی ده‌بینێت بۆیه‌ هه‌میشه‌به‌گومانن ‌

وله‌سێبه‌ری خۆشیان ئه‌ترسن ولایان برینی خه‌تی سووره‌هه‌رده‌نگێکی تری جیاوزهه‌بێت بۆیه‌

رێگا ناده‌ن تابۆیان بکرێت هیچ لایه‌نێك سه‌رهه‌ڵبێنی مه‌گه‌رله‌بێچاری وله‌ژێرگوشاری ده‌ره‌کی

نه‌بێت وه‌ك ئه‌مریکا وه‌ لێك چواندن له‌ نێوان هه‌ولێرو سلێمانی هه‌روا به‌رووه‌کی بێ خوێندنه‌وه‌

ره‌وشه‌که‌ی ده‌رئه‌نجامێکی هه‌ڵه‌ ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ وجێگای قبول نیه‌ وزیان به‌خشه‌ و به‌ شۆرشی

نوی گه‌نجان وهیوا کوشتن وساردکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە