ئیمڕۆ ئایینده‌ی نه‌وه‌کانی کوردستان ههرزانفرۆشکرا !
Monday, 01/06/2009, 12:00
شکستێکی دیکه‌ی ده‌سه‌لات له هه‌رێمی کوردستان!.
ئیمڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا له ڕێوره‌سمێکی گه‌وره‌دا و ، به ریکلامیکی قه‌به‌ی بۆش ، گه‌وره‌ترین شکستی خۆیان له خه‌ڵکی شارده‌وه و ،له‌سیناریۆیه‌کی ئاشکرادا ویستیان ئه‌و شکسته به درۆکردنێکی گه‌وره به خه‌لکی بفرۆشنه‌وه.
گومانی تێدا نییه ماوه‌یه‌کی دوور و درێژه کێشه‌یه‌کی گه‌وره له نێوان ده‌سه‌ڵاتی مافیایی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی له مه‌ڕ گریبه‌سته نه‌وتییه‌کان هه‌یه و، رۆژ به دوای رۆژ ئه‌م کێشه‌یه قوڵتر و بێ چاره ده‌مێنێته‌وه .
بۆ زانیاری خوێنه‌رانی به‌رێز ، ده‌مه‌وێت لێره‌دا به کورتی باس له‌و گرێبه‌ستانه بکه‌م که بۆته جێی ناکۆکی .. دیاره دوو جۆره گریبه‌ست له بواری نه‌وت و هه‌روه‌ها گازیش هه‌یه ، که هه‌ردووکیان گرێبه‌ستی سه‌رمایه‌گوزارین یه‌ک ئه‌وه‌ی دیکه ته‌واو ده‌کات ، جۆری یه‌که‌می دیاره گه‌ڕانه به‌دوای چاڵه نه‌وته‌کانه له شوێنه جیاجیاکان که پیی ده‌گووترێت(EXPLORATION) ، دووه‌میشیان دیاره به‌رهه‌مهێنان و ناردنه ده‌روه‌ی نه‌وته (PRODUCTION) .
کۆمپانیاکان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری هه‌ردوو جۆری گرێبه‌ست ده‌که‌ن . گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌کان و یا باشترکردنی ئه‌و بیره‌نه‌وتانه‌ی که هه‌ن "وه‌ک ئه‌وه‌ی شیواشۆک" له‌سه‌ر بوودجه و سه‌رمایه‌ی خۆی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ، له پێناو به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنانی نه‌وته‌که و ناردنه ده‌روه‌ی بۆ بازاره‌کانی دنیاێێ ، ناوه‌ڕۆکی ئه‌و جۆره گرێبه‌ستانه ده‌بن. له‌و گرێبه‌ستانه کات و رێژه و سنووری کارکردن و فرۆشتنی فاکته‌ری سه‌ره‌کین.
له ده‌ڤه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌ریه‌ک له هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، کۆمپانیای سه‌ربه‌خۆیان هێناوه و له گه‌ڵ کۆمپانیا جیهانییه‌کان کۆنتراکتیان مۆرکردووه ، که جۆر و مه‌رجه‌کانی نێو ئه‌و کۆنتراکتانه نموونه‌ی له دنیادا نییه ، ئه‌گه‌رچی تا رۆژی ئیمڕۆ ئه‌و کۆنتراکتانه نهێنین" زۆربه‌ی ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسییه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه لێی ئاگادار نین " ،به‌ڵام به‌شاراوه‌ی هێشتنه‌وه‌ی کۆنتاکته‌کان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه قووڕهکهی بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه خه‌ست کردۆته‌وه و ، گوومانێکی زۆر نێگه‌تیڤانه‌ی لای خه‌ڵکی و ته‌نانه‌ت لای حکومه‌تی ناوه‌ندیش دورست کردووه.
له ناخۆشترین جێگاکانی دنیا بۆ گه‌ڕان و ده‌رهێنانی نه‌وت وه‌ک ئه‌وه‌ی له سعودیه هه‌یه که بیره‌کان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له قووڵاییه‌کی زۆردان که ئه‌مه‌ش کولفه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت بۆ به‌رهه‌مهێنان ، کۆمپانیای سه‌رمایه‌گوزار له فرۆستنی نه‌وته‌که ته‌نها 15% ده‌بات ،دیاره ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆره ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر 10 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه ده‌ربکات ئه‌وا کۆمپانیاکه 1500 به‌رمیلی وه‌به‌رده‌که‌وێت ، به‌ڵام هه‌رچی ئه‌وه‌ی کوردستانه به پیی هه‌ندێ زانیاری بهدهستکهوتوو خۆی ده‌دا له زیاتر 25% فرۆشی نه‌وته‌که ، به مانا له 10 هه‌زار به‌رمیل زیاتر له 2.5 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی وه‌به‌ر ده‌که‌وێت ، ئه‌وه‌ی ده‌شمێنێته‌وه بۆ حکومه‌ته ، که هه‌رگیز له هیچ شوێنێکی دنیادا ئه‌و ریژه‌یه نییه! . لیره‌دا پێویسته بپرسین بۆچی ئه‌و رێژه زۆره ؟.. دیاره ئه‌و رێژه زۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ئه‌و کۆمپانیایه که خاوه‌نه‌کانیان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیایه ، که ئه‌ویش به‌ده‌وری خۆی رێژه‌یه‌ک ده‌دا به کۆمپانیا ئه‌سڵییه‌که که سه‌رمایه‌گوزاری کردووه .
لیره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که ده‌سه‌ڵاتی مافیا پشکی شیری وهبهردهکهویت ئه‌گه‌ر سهربگڕیت بۆی ، هه‌ر بۆیه‌شه زۆر شیڵگیرانه ده‌یه‌وێت ئه‌و کۆنتراکته ناشه‌رعیانه به‌ره‌سمی بکات له‌لای حکومه‌تی عێراقیه‌وه په‌سه‌ندیان بکات. رێگای جۆراوجۆری گرتۆته‌به‌ر بۆ ئیقناعپێکردنی حکومه‌تی عیراقی بۆ به‌ره‌سمی ناساندنی ، به‌ڵام هیچی سه‌ری نه‌گرتووه ، به‌رتیلدان به نوری مالیکی به به‌خشینی ئه‌رزه بۆ کوڕه‌که‌ی و خزمه‌کانی یه‌کیکه له‌و هه‌وڵانه که تائێستا میدیاکن ئاشکرایان کردووه ، هیج دوور نییه سه‌دان هه‌وڵی له‌وجۆره‌ش درابێت تا قه‌ناعه‌ت به شه‌هرستانی و ناوه‌نده‌کانی دیکه خاوه‌ن نفوز بهێنن بۆ به‌ره‌سمی ناساندنی ، به‌لام تاوه‌کو ئێستا هیچی سه‌ری نه‌گرتووه و ده‌سه‌ڵاتی مافیا هیچی له به‌رده‌م نه‌ماوه جگه له ته‌سلیمبوون و داننان به شکسته‌که.
به‌ڵام شکسته‌که چۆنه؟ ده‌کرێت بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بلیین؛ هه‌ر کۆنتراکتێک په‌یوه‌سته به موده‌یه‌کی دیاریکراو(وه‌ک له سه‌روه باسمان لێوه‌کرد) که له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر کۆمپانیای سه‌رمایه‌گوزار کاره‌کانی ته‌واوکرد ده‌بێت نه‌وته‌که بفرۆشرێت و بگه‌یه‌نرێته بازاره‌کانی دنیا تا کۆمپانیاکه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه یا سه‌رمایه‌ی که به‌کاربردووه قازانج بچنێته‌وه ، ئه‌مه‌ش شتێکی ره‌وایه بۆ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک ، هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵاتی مافیا که‌وته ژێر فشاری ئه‌و کۆمپانیایانه ،له دواجار به‌داوای حکومه‌تی عێراقی رازی بوو و نه‌وته‌که بنێردرێته ده‌ره‌وه و پاره‌که‌ش بچێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ، بی ئه‌وه‌ی هیچ حسابیک بۆ ئه‌و کۆمپانیایانه بکرێت ، به‌ڵکو ته‌نها له پاره‌ی فرۆشی نه‌وته‌که 17% بۆ ده‌سه‌ڵاتی مافیا له میانی بوودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه ، که دیاره کۆمه‌ڵێ خه‌رجی سیادی و ئه‌وانی دیکه‌ی لێده‌رده‌هێنرێت و له 17% یه زۆر که‌متر ده‌گاته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی مافیا که نه به‌شی خۆیان و نه‌به‌شی کۆمپانیا سهمایگوزارهکه ده‌کات ، ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین ئه‌و کۆمپانیایانه‌ش دیاره خه‌رجی زۆریان کردووه تا توانیویانه ئه‌و نه‌وته به‌رهه‌م بێنن ..که‌وابوو ده‌سه‌ڵاتی مافیا له‌سایه‌ی که‌له‌ره‌قی و یهکههلوێستی حکومه‌تی مالیکی توانی ئه‌و کۆنتراکته ناشه‌رعیانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئێستا عێراق 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی کوردستان ده‌چێته سه‌ر به‌رهه‌می گشتی نه‌وتی عێراق ، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک دیناری تێدا خه‌رج کردبێت ، که‌وابوو ئه‌م نه‌وته‌ی کوردستان بۆ ده‌ستکه‌وت نییه بۆ حکومه‌تی مالیکی ؟ ، له به‌رامبه‌ریشدا بۆچی شکستێکی گه‌وره‌ش نییه بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا؟!.
به‌راستی هه‌ر که‌سیک له هه‌رێمی کوردستان ئه‌و راستیه بزانێت و ، ده‌رهێنانی نه‌وت و ناردنه دره‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه ئێستا به‌ده‌ستکه‌وت دابنێت ، ئه‌وا له‌وپه‌ڕی نه‌فامی و گێلیدایه یا به‌شێکه له‌ده‌سه‌ڵاتی مافیا و پشکی هه‌یه... ئه‌گینا که‌ی ئه‌وه ده‌ستکه‌وته نه‌وتی کوردستان به‌وده‌رده ببهیهت و له پاڵ نه‌زانی و چاوچنۆکی و تێرنهبوونیان ئاوا ره‌سیدی نه‌وتی نه‌وه‌کانی دادێ رۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیلی به خۆڕایی لێکه‌م بکه‌یته‌وه ؟!..
لێره‌دا پیویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین که کۆمپانیا سهرمایهگوزارهکه بۆ چه‌ند ساڵ گرێبه‌ستی کردووه ، ئه‌و بڕگه‌یه که‌س جگه له‌خۆیان نایزانیت ، به گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته له دۆلاریکی خۆی خۆش نابێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر به فرۆشتنی نه‌وته‌که که 17% یه بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه ، به‌شی خه‌رجی و قازانجه‌کانی نه‌کات ، ئه‌وا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه له پاره‌ی گیرفانی خۆیان بیده‌ن ، دیاره هه‌رگیز ئه‌وه‌ش ناکه‌ن بۆیه له 17% بوودجه‌ی گشتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یده‌نه کۆمپانیاکان ئه‌ویش دیاره له‌سه‌ر حسابی ئاوه‌دانکردنه‌وه و په‌روه‌ده و پڕۆژه‌کانی تایبه‌ت به ژێرخانی کوردستان ده‌بێت ، به‌مانایه‌کی دیکه له جیاتی فرۆشتنی نه‌وتی کوردستان به‌خێر بۆ گیرفانی خه‌لکی بگه‌ڕێته‌وه ، له‌سایه‌ی ئه‌وده‌سه‌ڵاته مافیایه له گیرفانیان پاره‌ی کۆمپانیاکان ته‌واو ده‌کرێت .
بۆیه خه‌لکی کوردستان ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانێت که تا مانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه مافیایه ، کوردستان ئاوه‌دانی به خۆیه‌وه نابینێت ، ئه‌مه راستییه‌که به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یبینن و ئه‌وانه‌س به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.. بۆیه ئیمرۆ له هه‌موو رۆژێک ده‌سه‌ڵات له کوردستان پێویستی به گۆڕانه ، مانه‌وه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه نه‌هامه‌تی باڵ به‌سه‌ر کوردستاندا ده‌کێشێت و نه‌وه‌یه‌ک له بێچاره‌نووسی له دایک ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست