کورسی سەرۆکی دەوڵەتی کوردستان کێی لە سەری دادەنیشێت ئایا کورسیەکی پادشایەتی دەبێت یان کۆماری؟
Thursday, 26/06/2014, 12:00
1573 بینراوە
دەوڵەتی کوردستان؟ یان گاڵتە کردن بە هەست و نەستی هاوڵاتیانی کوردستان قسە فرێدان لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان ئامانج کورسیە یان هاتنەدیی ئاوات وخەونی گەلێکی چەوساوەیەی ٦٠ ملیۆنیە لە کوردستانی بەشکراو؟ ئەگەر گوێت هەبێت و گوێ لەو کەسانە بگری کە لاف و گەزافی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی لێدەدەن یان دەبێت لای خۆتەوە هێندە پێبکەنی کە خەڵکی بێ گوێ سەرسام دەکەی یان دەبێت هێندە بگری تا خەڵکە نابیناکان فرمێسك دەرێژن، سەیرە ناپرسن کێن ئەوانەی باسی دامەزراندی دەوڵەتی کوردستان دەکەن؟ بە چ مەبەستێك باسی دەوڵەتی کوردستان دەکەن؟ بۆ ئەوە باسی دەکەن دەستورێکی تر بنوسرێتەوە تا مۆڵەتی پی بدەن هەشت ساڵی تر لەسەر کورسی پادشایەتی بمینەوە یان ئەو کەسانەی باسی دەوڵەتی کوردستان دەکەن و پێیان وایە ئەوان بنیاد نەری دەوڵەتی کوردستان دەبن من پێکەنیم پێیانا دێت هەر وەك پێکەنینەکەی ساڵی ١٩٩٦ پیدەکەنم! تکایە هەڵە تیمەگەن من زۆر بەهیوام دەوڵەتی کوردی بینم بەڵام نەوەك دەوڵەتێك خۆمان دروستی بکەین و هەر خۆشمان هەوڵی رووخانی بدەین و بی روخێنین! با بیشەکێنێت(UN) من زۆر خۆشحێڵم و تاکە ئاوات و هیوام هاتنە دی و بینینی دەوڵەتیکی کوردیە ئای چەندە خۆشە بە دیدەی خۆم بم دیتایە ئاڵای کوردستان لە پێش دەرگا باشە ئەمە گاڵتە کردن نیە بە هاوڵاتیانی کوردستان؟ کاتێك کەسێك خۆی سەپاندوە و خۆی کردوە خاوەنی کورد لە بنەرەت دا ئەو برادرە تواناو هێز و خۆشەویستی نیە لە نێو گەلی کورد کە بتوانێت دەوڵەتی کوردستان بەرێوە بەرێت کەسێك خاوەنی مێژوویەکی سەرەو لێژ لە نیشانەی پرسیار بێت بەچ روویەك باسی دەوڵەتی کوردستان دەکات؟ کە چی خۆی تەنها لە یەك پارێزگا جەماوەری هەیە و خۆی کردەوە بە دەم راستی هەموو گەلی کورد گەمژەی لێرەدا دەبینرێت ... مێژوو زۆر جار بەبەر چاومانا هەڵدەکات و پیشانمان دەدات کە چۆن بەناو سەرکردەکانی کورد لە رابردوو گیرۆدەی دەستی فریو خواردن بوون بەدەستی سیاسەتە دووروەکانی درواسێیەکانمان، جیگای داخە لە ئێستادا هەمان هەڵەی کەسایەتیەکانی رابردوو دووبارە دەکرینەوە لە لایەن سەرۆکەکانی کوردستانی باشورەوە! سەرۆکیك ببێ رەچاو کردنی ئەم بنەمایانە و بەبێ گوێدانە یەکجارچەی خاك و یەكریزی گەلی کوردستان منی هاوڵاتی چۆن بروانمە ئەو دەوڵەتەی کە سەرۆك باسی دەکات؟ دەوڵەتی کوردستان بەبێ ئابورییەکی بەهێز وسەر مایەکی باش کەتوانای راگرتنی بناخەی ئەو دەوڵەتەکەی هەبێت بۆچیمە ؟ دەوڵەتی کوردستان بەبێ پستیوانی نێو دەوڵەتی چۆن رادەگەێنرێت؟ دەوڵەتی کوردستان بە هیزێکی بێ موچە و نەبوونی سوپایەکی بر چەك و تۆکمە کە توانای پاراستنی دەوڵەتەکەی هەبێت لە بەرامبەر هەموو ئەگەرێك بۆ چیمە؟ دەوڵەتی کوردستان بێ یەك بوون و یەکگرتووی هاوڵاتی و هێز و حیزبە کوردستانیەکان بۆچیمە؟ دەوڵەتی کوردستان بۆ خۆسەپاندنی بنەماڵەیەك و کوشتن و برینی دەنگی ئازاد و قەتڵ و عام کردنی قەڵەم بەدەستانی رەخنەگر بۆ چیمە؟ دەوڵەتی کوردستان بۆ دروست کردنی پادشایەکی دیکتاتۆر بۆچیمە؟ دەوڵەتی کوردستان ئەگەر بۆ خزمەتی دەوڵەتە داگیر کەرەکانی کوردستان بێت بۆ چیمە؟ دەوڵەتی کوردستان ناوێکی گەورە و ناوەرۆکێکی بچوك بێت بۆ چیمە؟ دەوڵەتی کوردستان پاشەرۆی بۆ کورد و گۆشت و هێلکەی بۆ وڵاتانی بێگانە من ئەو دەوڵەتەم بۆچیە بێ؟ ئەمانەو دەیان هۆکاری تر وام لێدەکات رەشبین بم لە راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی لە بری دڵخۆشبوونم بە راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان هیوادارم هەموو ئەم خاڵانە بە پێچەوانەوە بێت و لە قازانجی ئەم گەلە چەوساوەیە بشکیتەوە دروست بوونی دەوڵەتی کوردستان بۆ ناو نەبێت بۆ بەرەو پێشچوون و گەشەی کوردستان بێت راستیەك هەیە با خۆمانی لێ نەشارینەوە بەدرێژای مێژوو گەلی کورد رادەکات بەدوای دروست کردن و دۆزینەوەی سەرۆکێکی شیاو کەچی هێشتا نەگەیشتوە بەوسەرۆکە و پێی شاد نەبۆتەوە! ئەو سەرۆکەی کە گەلی کورد لە چاوەروانی ژوانیەتی دەرگای لە سەر داخراوە و دەنگی هەیە و رەنگ و رووخساری شاراوەیە