کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕى چەكداریانەى گەوجانەو گێلانە

Saturday, 20/12/2014, 12:00



ئەو جۆرە شەڕەیە شەڕى یەكێتى و گۆڕان و پارتى یە لەگەڵ دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام (داعش) دا وەكو هێرش و پاشەكشێ كردنى بێ پڕەنسیبى سەربازیانە بەڵام لەوەشیاندا یەكێتى و گۆڕان لە پێش پارتى یەوەن و بە هەزاران لە چەكدارانیان بە گرتن و كوشتن و برینداركردن و كەم ئەندام كردن دان و بەڕاگەیاندنەكانیشیان (داعش) یان زۆر زلو سامداركردن بەڵام گەریلاكان تەواو پێچەوانەكانى ئەوانن واتا دووجۆر كەسایەتى جیاوازیانە هەن وەكو پێكهاتە لە نێوان پێشمەرگان و گەریلایاندا وەمن هەرچەندە پێشمەرگە دێرین بووم لە ساڵى 1988 وە هەتا ساڵى 1991 و بەشداریانێكى شەڕانێكم كردون لەدژى سوپاى بەعس كەسانێكیش هەر گوتیان ئازایەو نەیانگوت گێل و گەوجەو لە هونەرى شەڕكردنى چەكدارانەدا زۆر ناشارەزایەو كڵۆڵەو هەر بە غیرەتە بەڵام زانستى سەربازى نى یە وە پێشمەرگانى ئێستاش هەروەكو منى ئەوكاتن وە تەنیا هەستى كرچ و كاڵیانەى نەتەوەیى و نیشتیمانى (كوردو كوردستانى)یان هەن و عەرەب بە داگیركەرو چەوسێنەرو داپلۆسێنەرو قڕكەرو كۆمەڵكوژكەرو كۆچ پێكەرى كوردستانیان دەزانن وە ئەوان گەوجایەتیان و گیلایەتیانیش لەناو گەریلاكان دا زۆر هەبوون و هەرماویشن وە لەبەرئەوەى پێشمەرگان و گەریلایان زۆر لە یەكترى بەردراون و لەدژى یەكترى هان و داڵدە دراون هەتا ئێستاش ڕق و كینەو بوغز لە نێوانیاندا لە ئاستى باڵادا ماونەتەوەو بە كردەوەو بە ناوەڕۆكیش لە دژى (داعش) یەك نین و دژ بە یەكیشن وە عەرەب و تورك و فارس بە گشتى لە كوردستانیان ترساون و تۆقیون بە تایبەتیش لە كوردان واتا لە ئازایەتیەكانیان وە لەلایەن سەرۆكەكانیان و سەرانیانەوە واحاڵى و پەروەردەو ڕاهێنان و تێ گەیاندن و پێ گەیاندن كراون كە كورد بە تایبەتى دڕندەو بكوژن كە لەڕاستى دا ئەوانن دڕاندانن بەسەرخۆیان و بەسەر ژێردەستانى كوردستان و عێراق و سوریاو توركیاو ئێراندا واتا بەسەر گەلانى ژێردەستاندا وە ئەگەر سەرۆكان و سەرانى دەرەبەگ و بۆرژوازى كوردستان (كوردستان) خۆران و فرۆشان نەبونایە هەرگیز عەرەب و تورك و فارس دەرەقەتى كوردستانیان نەدەهاتن و پێیان نەدەوێران بە ئەوانەشیان هەر نین كە چەكانى جۆراو جۆرانەى سوك و قورسیان هەبوون. وە كوردستان خۆران و فرۆشان، كوردستان پارێزانیان پێناسان كردون بە ڕەگەز پەرستو نەژاد پەرست و نەتەوە پەرست و میللى گەرى سەرەتایى دواكەوتوو شۆڤێنیستو نازیزیستوو ئاپارتاییدو ڕاسیزم و ناسیۆنالیست بۆ گەوجاندن و گێلاندن و هۆش و بیر بەنجكردن و چەواشەكردن و فریودانى كوردستانیان بۆ ئەوەى هەمیشانە داگیركەرو چەوسێنەرو داپلۆسێنەرو قڕكەرو كۆچ پێ كەر بن لە كوردستان داو خوداش و پێغەمبەرانیش بن بەسەر كوردستانیان داو كوردستانیانیش كۆیلەو بەندەو نۆكەرو ڕۆبۆتیان بن بۆیەشە كوردستان پارێزى كردن مرۆڤایەتى پارێزى كردنن تەنانەت لەسەدا سەد بەشێكیشە لە خودا پەرستى بە كردەوە بە ناوەڕۆكى (چاكى و پاكى و ڕاستى ئابڕومەندانە) .

ڕەنجدەر دۆڵەگۆمى
ئێوارەى پاییز
لە ئاسۆیەكى دوورەدەست ئاوابوو زەردە پاییزى
دەتگوت بووكێكى بێنازە پەردە جێ دێڵى بەزیزى
پەڵە هەورێكى چڵكنە گرتى سووچێكى ئاسمان
گەڵاى زەردى دارێك وەرى زریان بردى بەرەو نەمان
جووتێك كۆترى سەر بەكڵاوە هەڵكووڕمابوون لە سوانەیەك
دیارە لەو دەورو بەرانە پێیان شك دێ هێلانەیەك
پاسارى سەردارى كۆڵان فڕەو جیكە یان لێ بڕا
قەل فڕى ... فڕى تا ون بوو هەر ڕوو ڕەشى خۆى پێ بڕا
شەپۆلێك مۆسیقاى بەسۆز هات و ڕابورد بەبن گوێمدا
شوێنێكى بۆخۆى كردەوە لە ناخى دڵى توێ توێمدا
ئاخر كۆڵى بۆ بردە ژوور باربەرێكى درێژى ڕووت
دەركى دووكانى گاڵەدا مام حاجى بەرەو ماڵ بزووت
نازدارێكى چارشێو بەسەر بەتەنیشتمدا تێ پەڕى
بەغارهات و توند قیژاندى ڕووتەڵەیەك بە بەدفەڕى
كەمێك ڕاوەستا جاڕابورد ئەو لاوەى جادەى دەپێوا
دیاربوو خێسێكى دابوویە ئەو شۆخە لەبن چارشێوا
كیژێك خۆى لە ژوور كوتاوە دەركەى حەوشەكەى پێوەدا
ئیتر شوێنەوارى جوانى بەدێ ناكەم لەم نێوەدا
تا تاریكان پەیدا دەبێ چۆڵ و چۆڵتر دەبێ جادە
نە دێتە دەر كیژى لەبار نە ڕادەبرێ لاوى سادە
هەوا بوو لێڵە، ئاو لێڵە گوڵ سیس بووە، گەڵا زەردە
تەنانەت ڕەنگى گۆڕاوە ئەم دیوارو دارو بەردە
تەماشاى هەرشتێ دەكەم ڕەنگى پاییزى گرتووە
جوانى خۆى لێ شاردوومەوە دزێوى ڕیزى گرتووە
چاوم لە ئاسمان بڕى دڵم هێندەى دیكە گیرا
گەلێك بیرەوەرى كۆنم لەپڕ هاتنەوە بە بیرا
ئارام ئارام بە لۆژە لۆژ ئەوا بەرەو ماڵ بوومەوە
نەكەس لە پێشمدا دەڕوا نەكەس دیارە بە دوومەوە
نانا ناڕۆم، مەلەى دەكەم لە نێو دەریاى مەندى خەیاڵ
داهێزاو ڕوو گرژ، توڕە دڵ پڕ تاسە مێشك بەتاڵ
ئاخ، دیسان ڕوو پەڕێك دڕا لە ڕۆژ ئەژمێرێ تەمەنم !
ئاخ، دیسان شەو داهاتەوە من هەروا دوورە وەتەنم!
ئاخ ، دیسان چوومە ژێر باڵى ڕەشى شەوگارى تەنیایى !
ئاخ، دیسان دەبێ بچێژم ژەهراوى تاڵى جودایى !
ئاخ، دیسان دەبێ ڕابوێرم لە ژوورێكى ساردو سڕدا !
دەگەڵ ئازار دەست ملان بم تا بەیان لە نوێنێ شڕدا
دەڕۆم، دەترسم، دەلەرزم لە پەلامارى مۆتەى شەو
داد لەدەس ئەم دڵەى بەخەم! واى لەدەس ئەو چاوەى بێ خەو
دەڕۆم تا سەر پێكەوە نێم دەگەڵ زام و دەردو ئێشم
دەڕۆم تا شەوێكى پاییز من شەو نخوونى بكێشم
دوور قاقایەكم گوێ لێ بوو دەتگوت گوللەم پێوە دەنێ
چۆن بە ئێوارەى پاییزیش ئى وا هەیە پێبكەنێ!؟
خەیاڵم ببو بەوشە نەمزانى كەس بە دوامەوە
دەنگێكى لەرزۆك و نەرم بە سپایى جوابى دامەوە
بەڵێ هەن و یەكجار زۆرن بازرگانى فرمێسك و خوێن
بەڵێ هەن و پێدەكەنن بەسەر بەهەش، بەمل بە كوێن
بەڵێ هەن و پێدەكەنن بەمن، بەتۆ ، بە هەزاران
بەداخى باوك كوژراوان بە هەنیسكى هەتیوباران
بەنەزانى، بە نەخۆشى بە تاریكان، بەشەوەزەنگ
بە زنجیر، بە تەناف، بەدار بە گرتووخانەى تەڕوو تەنگ
بە بۆ كڕووز، بە چڕە دووكەڵ بە هاڵاو ، بە ئاگر ، بە ئاگر
بەتەم، بە مژ، بە هوڕە، بە دۆك، بە تۆفانى وڵات داگر
بە بووەلەرزە، ڕەشەبا بە سووتمان و زریان و زەڕ
بەهەرچى خراپ و شوومە بەگشت دەسكردى خواى شەڕ
بە ناڵە، بە كوڵ، بە گریان، بە سینگ كوتان، بە ڕوو ڕنین
بە بەرگى ڕەش بەچاوى سوور بە گۆڕخانە بە كۆڕى شین
بە كەلاوە بە كوندە بوو بە دیوارى هەرەس هێناو
بە داوێنى تیتۆڵ تیتۆڵ بە ئانیشكى پینەكراو
بە نوو كە نووكى بێوەژن بە هانە هانى ماندووان
بە زیرە زیڕى منداڵان بە نووزەى نیوە زیندووان
بە نەڕە نەڕى جەللادان بە قرمە قرمى شەست تیران
بە ویڕە ویڕى قەمچیان بە ئەشكەنجەى ڕووناك بیران
بە چڵكى یەخەى كرێكار بە كەفى سەرشانى جووتێر
بە پەچەو ڕووبەند، بە خەنجەر بەیەك نەبوونى مێ و نێر
بە قەڵەمى بەزیوى كوڵ بە زمانى لەبندا بڕاو
بە دەركى داخراوى فێرگە بە كتێب و دەفتەرى دڕاو
لە قامووسى ئەوانەدا بە زەیى ماناى نەماوە
بێزیان لە بزە هەڵدەستێ وازیان لە خوێن و زووخاوە
هەر دڵۆپى خوێنى لاوێ بۆ وان یاقووتێكى سوورە
هەر تكەى فرمێسكى كیژێ بۆوان مروارى بەرموورە
هەناسەى ساردى ئاواران كۆشكى ئەوان گەرم دەكا
لەشى ڕەق و زگى برسى جێ پاروویان نەرم دەكا
سەرمایەى وان لە گەڕدابێ با زۆر دەرك بە قوڕ گیرێ !
دۆلار لە بڕەو نەكەوێ با كۆڵەوار بێ داپیرێ!
دەبا خوێن بێ و سەران بەرێ چەرخى كارگەیان بگەڕێ
پێدەكەنن، پێدەكەنن بە بڵێسەى ئاگرى شەڕێ
گوتم : كەوابوو ئاشنا! بەشى ئێمە لەنێو چوونە
گوتى ، نا، نا، دوور بنواڕە دوور بنواڕە ئاسۆ ڕوونە
مامۆستا هێمن




خۆت پاك بكەوە
لەناو باخچەى ژینى خۆت دا هەزاران دڕكت چاندوون
گوڵى جوانى ڕەنگاو ڕەنگت پێیان سیس و وەراندوون
دەبێ زۆر بە وردبینانەو بە ژیرانە دەریان بێنى
بە مردوویش فڕیێان نەدەى بەتەواو بیان سووتێنى
لەبەرئەوەى ناو باخچەكەت هەر پڕ بووە لە پیسایى
وەكو شاخ و وەكو دۆڵ و وەكو گردو وەك دەشتایى
ئیمڕۆش هەلێكى زێرینە بۆ ئەوەى باش ڕایبماڵى
خۆت لە ئەوو ئەمیش لەخۆت بەتەواوى دابماڵى
ڕەنجدەر 28/11/2014 رانیە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە