کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەوەیەك لەمەكتەبى سیاسى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان

Thursday, 18/03/2010, 12:00


روژنامەى چاودێر لە ژمارە (266) رۆژى 15/ 3/2010 لە لاپەڕەى یەكەمى بە مانشێت هەواڵێكى هەڵبەستراوى بەناونیشانى(چاودێر پلانى تیرۆركردنى قادر عەزیز ئاشكرا دەكات) بڵاوكردۆتەوەو پەنجەى تۆمەتى بۆهاوڕێیانى حزبمان "حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان"و لایەنێكى دیكەى سیاسى درێژكردووە، بۆیە لێرەدا رایدەگەیەنین، سەرلەبەرى ئەم هەواڵە هەڵبەستراوەو دوورە لە راستى چونكە:
- دواى سزادانى قادر عەزیز لەریزەكانى حزب، بە ئاگادارى دۆستەكانمان ئیمە لاى خۆمان ئامادەى هیچ جۆرە دانیشتنێك نەبووین لەگەلأ ناوبراو، ئەمەش ناوەرۆكى هەواڵەكە بەدرۆدەخاتەوە.
- بڵاوكردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵە هەڵبەستراوانە لەرۆژنامەیەكى وەك چاودێر كەبەرێز (مەلابەختیار) كارگێرى مەكتەبى سیاسى یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان، سەرپەرشتیارو بەرپرسیەتى، بۆ ئێمە لەحزبى زەحمەتكێشانى كوردستان مایەى نیگەرانیە، چونكە بە پێچەوانەى پەیوەندیەكانى نێوان یەكیتیى نیشتمانیى كوردستانو حزبى زەحمەتكێشانى كوردستانە.
- بە هەموو لایەكى رادەگەێنین كە قادر عەزیز بە هەڵبەستنى ئەو تۆمەت وهەواڵە ناڕاستانە ناتوانێت فەشەلى سیاسىو شكستى خۆى لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران بشارێتەوە.
- سەبارەت بەو تۆمەتە هەڵبەستراوانە ئێمە لاى خۆمان رێگاى یاسایى دەگرینە بەروپەنا دەبەینە بەر دادگا.
- لێرەدا جارێكى تر حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان رایدەگەێنێت كە درێژە بەخەباتو تێكۆشانى خۆى دەداتو سەربەخۆیى خۆى دەپارێزێتو بەرامبەر رێبازى شەهیدان وەفادار دەمێنێتەوە، هەروەك ئەم جۆرەو هەواڵانەش جگە لەشێواندنى راستى هیچى تر ناگەیەنێت.

مەكتەبى سیاسى
حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان
15/3/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە