کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزوتنەوەى گۆڕان گیلێتى دەسەڵات

Thursday, 03/02/2011, 12:00


دەسەڵات بە بێ مۆڵەت خۆپیشاندان بەرامبەر بە ئۆپۆزسیۆن دەكات .
ئەگەر بەراوردێك بكەین لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتدا ئەوا تایبەتمەندى و كارى هەر یەكەیان تعریفى تایبەتى خۆى هەیە و لە ڕوى میكانیزمەوە زۆر كات تەواو كەرى یەكترن خاڵى هاوبەشیان تەواو كردنى سستمى دیموكراتیە بەم واتایە ئۆپۆزسێون گرنگى خۆى لە ڕەخنەدا دەردەكەوێت كە وەك ئاوێنەیەك دەسەڵات خۆى تیا ببینێ بە پێچەوانەوە كە حزبى حاكم لە دەستاو دەست كردنى دەسەڵاتدا هەمان پیوانە دوبارە دەبێتەوە بەم شێوە كۆمەڵگا دەبێتە كۆمەڵگایەكى زیندوو بەڵام لەم هەرێمەى خۆماندا دەسەڵات توشى چەق بەستن بووە كە نابێ جگە لە حوكمى دوو بنەماڵە كەس نەتوانێ (نا) بكات كە ئەمەش بە زەرەرى نەتەوەیەك دەشكێتەوە گیلێتى دەسەڵاتى گروپێكى بنەماڵەیى ئالێرەدایە كە گروپێكى نەخوێندەوار كە نازانن دەسەڵات چییە و ئۆپۆزسیۆن چییە بەدبەختى كورد لەوەدایە كە ئەم نەخوێنەوارانە حوكمى نەتەوەیەك بكەن بۆیە دەكرێت ئەم جۆرە ئەقڵە هەر ئەمە بەرهەمى دەبێت ئەوەتا دەبینین بەرامبەر بەیاننامەیەكى ئۆپۆزسیۆن چۆن شپرزە بوون نازانن چۆن بەرگرى لە خۆیان بكەن دەچن خۆپیشاندان بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن دەكەن كە لە ڕوى میتۆدى دەسەڵاتەوە ناگونجێ دەسەڵات خۆپیشاندان بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن دەكەن ئەم هەڵەیەى دەسەڵات لەم خاڵانەدا خۆى دەبینێتەوە :
1. بە هیچ پێوەرێ نابێت دەسەڵات خۆپیشاندان بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن بكات دەكرێت لە ڕوى مەنتقى ئەقڵییەوە وەڵامى ئۆ پۆزسیۆن بداتەوە .
2. دەسەڵات خۆپیشاندان دەكات بەبێ مۆڵەت كە دەزانین پێش هەر شتێ دژایەتى كردنى بڕیارەكانى خۆیانن , دەكرێ ئۆپۆزسیۆن مۆڵەت وەرنەگرێ لەبەر هەندێ خاڵى ناكۆك بە بۆ چونى ئۆپۆزسیۆن بەڵام ماناى نەبونى هیچ سستمێكە لە ناو دوحزبى دەسەڵاتدا بەرامبەر بەو حكومەتەى كە خۆیان دروستیان كردوە .
3. ئەو بەیان نامەى بزوتنەوەى گۆڕان پێش هەرشتێ لە قازانجى دەسەڵاتدایە چونكە زۆربەى بەرپرسەكان خۆیان دەڵێن گەندەڵى هەیە دووئیدارەیى هەیە خزمەتگوزارى ئیفلیجە حكومەت ناتوانێت وەك پێویست كاربكات پەرلەمان نەبوەتە مەرجەعیەت زۆر شتى تریش ئیدى كەواتە دەبێت هەڵوەشینرێتەوە و سەرلە نوێ دروست بكرێتەوە بەتایبەت سستمى سەرۆكایەتى كە ڕێ خۆشكەر دەبێت بۆ دروست بونى دیكتاتۆر.
بەم پێوانانە دەسەڵات لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆندا لە هەڵەیەكى بەردەوامدایە بەوەى پێشنیارى ئۆپۆزسیۆن بە ئینقلابى عەسكەرى ناو دەبات لە كاتێكدا بزوتنەوەى گۆڕان بزوتنەوەیەكى بێ چەكە بڕواى بە خەباتى مەدەنیانە هەیە ئەمەش هەر منتقى تیا نیە بەدیوێكى تردا زۆر ڕەخنەگر پێ ى وایە بزوتنەوەى گۆڕان ڕێگر بووە لە بەردەم ناڕەزایەتیەكانى خەڵكدا جۆرى ناڕەزایەتیەكانى گۆڕى بۆ خەباتى مەدەنى ئەمە گیلێتى دەسەڵاتە ئەگینا ئەم جۆرە لە خەبات كردن بە ئیمتیاز بۆ دەسەڵات گەڕاوەتەوە خۆ ئەگەر بزوتنەوەى گۆڕان نەبوایە ئەوا بەرد باران دەكران بۆیە دەكرێت بڵێین گێلێتى دەسەڵات گەیشتوەتە ئاستێ كە هیچ خوێندنەوەیەكیان بَو پێشنیارەكانى بزوتنەوەى گۆڕان نیە .
[email protected]
\

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە