پارتى دژى حكومەتەكەى بەرهەم ڕاپەڕى
Thursday, 25/11/2010, 12:00
ئەمڕۆ چوار شەممە لە شارى هەولێر و لە پایتەختى بنەماڵەى بارزانى بۆ ڕووخانى حكومەتە لەرزۆكەكەى دكتۆر بەرهەم بەبەرنامەى پارتى و چەندین كادرو كەسى سەر بە ڕێكخستنەكانى پارتى و یەكێتى قوتابیانى پارتى بە ناوى خوێندكارانى زانكۆى سەلاحەدینەوە چونە بەردەم وەزارەتى خوێندنى بالاو بیناى وەزارەتەكەیان بەبەر باران كردو هەرچى شوشە بوو شكاندیان و بێ ڕێزییەكى زۆریان بەو حكومەت و وەزارەتە كرد , ئەمە تەنها بۆ دوو شتە یەكەم لەبەر ئەوەى وەزیرەكەى خوێندنى بالا یەكێتیە و لە زانكۆكاندا نایەڵێت ڕێكخراوە خوێندكاریەكانى ئەم دوو حیزبە زانكۆش بكەن بە بارەگاى حیزب بۆیە بە ناوى خوێندكارانەوە وویستیان تۆڵەى ئەمە كارە لە وەزیر بكەنەوە كە یەكێتیە , دووەم بۆ تێك شكاندنى هەیبەتى حكومەتەكەى بەرهەمە كە ئەویش یەكێتیە بۆئەوەى بڵێن ئەوەتا سەرۆكى حكومەت یەكێتیە و ئاواتان لێ دەكات , لەم ووڵاتەدا هەرچى خۆپیشاندانێك كرابێت بە تەقە وەڵامى دراوەتەوە , كەچى ئەمڕۆ پۆلیسەكانى هەولێر خۆیان هانى خوێندكارانیان ئەدا بەر د بهاوێژن , ئەو هەموو پۆلیس و جاش و پاراستنەى لێ بوو كەچى خوێندكاران زۆر بە بێ ترس بەردیان دەهاویشت و شوشەیان بە وەزارەتەوە نەهێشت , تەنانەت یەك خوێندكاریش لە سەر ئەمە نەگیراوە ,ئەمە لەبەرئەوەى پارتى خۆى دەستى تیاى هەبوو,ئیتر ئەمە نە دەستى دەرەكى بوو , نە تێكدان بوو , بەڵام كە بۆشەهید كردنى سەردەشت خۆپیشاندان ئەكرێ , ئەمە بە لێدان و تەقە وەڵام ئەدرێتەوە و دەستى دەرەكى لە پشتە و ئەبێتە تێكدانى بارى ئارامى هەرێم , بەڵام ئەمە بە شایى حساب ئەكرێ , ئەمە چەند بێ حورمەتى بێت بە حكومەتەكەى بەرهەم و یەكێتى دەیان ئەوەندە بێ حورمەتیە بە بنەماڵەى بارزانى , چونكە مەسعود سەرۆكى تەزویرى ئەم هەرێمەیە ,سەردەشت ئەكوژرێ لە سەر یەك ووتار , نەبەز گۆڕان داركارى ئەكرێ لە سەر چەند دێڕێك , شكات لە هاوڵاتى و لڤین و ئاوێنە و ڕۆژنامەى ڕۆژنامە ئەكرێ لە سەر ووتنى ڕاستى و دەرخستنى دزییەكانى پارتى و بنەماڵەى خائین , پیاو كوژەكانى دواى ئەحمەد میرە دەكەون بۆ ئەوەى لە سلیمانى بیكوژن ,لە كەركوك سۆرانى مامە حەمە شەهید ئەكەن كەچى دوو سەد كادرى پارتى و قوتابیان هەڵدەكوتنە سەر وەزارەتێك و بەرد بارانى دەكەن , كەچى كەسیش نەگیرا و ئەوانە تێك دەریش نەبوون ,من بڕوام وایە خەڵاتیش كرابن , زۆربەى ئەوانەى نیشان دراون لە كەناڵەكانەوە , ڕاستە قوتابین , بەڵام كادرى بەرزى پارتى و قوتابیانن, یەكێك لەوانەى بەردەكانى ئەهاویشت ئەندام لقى قوتابیانى زانكۆى سەلاحەدینە , كادرى لقى دووى پارتى تیا بوو , خەڵكیشى تیا بوو من ئەیناسم قوتابى نەبوە , بەڵام بەتەوجیهى پارتى هاتبوو , توخوا ووتارێك گرنگ ترە یان ئەو بێ حورمەتیەى ئەمڕۆبەو وەزارەتە كرا , لەسەر ئەوەى گەنجێك بە خەیاڵ عاشقى كچەكەى بارزانى ئەبێت ئەفڕێنرێ و لە موسڵ ئەكوژرێ , بەڵام لە سەر ئەو هەموو بەرد بارانە , كەس قسەى پێ نەوترا , ئەو هەموو هێزە لە هەولێرە , ئەو هەموو جاش و ئاسایش و پۆلیس و سیخورو جاسوسە لە هەولێرە , كەچى تەنها چوار پۆلیسى لێ بوو ئەوانیش بە قوربان و بە ساقە قوتابیانیان ئەبردە ئەو لاوە , بەڵام بە كلكە دەمانچە لە نەبەز گۆران ئەدەن , ئەمە تەنها بۆ ئەوە بوو هەیبەتى بەرهەم و كابینەكەى بشكێنن ,بەڵام نازانن پێش هەموو شتێك سەرۆكە تەزویرەكە خۆى هەیبەتى نامێنێ , كە نیشیەتى.........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست