لە پەیجی عیزەت دوری، بەعسییەکان داوا دەکەن کە داعش هێرش نەکاتە سەر هەرێمی کوردستان
Tuesday, 19/08/2014, 12:00
2334 بینراوە
بەعسییەکیان لە (پەیجی فەرمی عیزەت دوری) لە فەیس بوک بەیاننامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە، تێیدا دەڵێت: ئەی گەلی عێراقی خۆڕاگر شۆڕشەکەتان هەنگاو بەرەو پێشەوە دەنێت بۆ موسڵ و کەرکوک و تکریت و دیالە و رومادی گەیشتوونەتە لێواری بەغدا، ئەمەش نیشانەی ناڕەزایی و توڕەیی گەلە کە بۆتە هۆی شۆڕش و سەرتاپای عێراقی گرتۆتەوە.
لە بەیاننامەکەدا دان بەوەدا دەنێت کە هەرێمی کوردستان بۆتە مۆڵگەی ئەوان، داوا دەکات دەست بۆ ئەو هەرێمە نەبرێت.
ئەوەی ئەم بەیاننامەیە بە وردی بخوێنێتەوە تێدەگات کە سونەکان و حیزبی بەعس و داعش یەک ئامانج و یەک رێبازیان هەیە، بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە هەموویان سەر بە یەک گروپن و ئەوانیش بەعسییەکانن، لە داعشدا خۆیان نمایش دەکەن، هەروەها ئەمان بڕوایان بە کورد نییە کە لەو ناوچانەی سەرەوەدا ناویان هێناوە سەر بە باشوری کوردستان بن، ئامانجیان ئەوەیە ئەو ناوچانە داگیر بکەن, قەتڵ و عامی کورد بکەن، بەنمونە ئەگەر داعش کەرکوک و خانەقین داگیر بکات، ئەوا کوردەکان دەردەکات، پاکی دەکاتەوە لە کورد، هەڵبەت ئەمە بۆ ئەمڕۆ، لە پاشەڕۆژدا ئەگەر دەسەڵات بگرنەوە دەست ئەوا کورد لە سلێمانی و هەولێر و دهۆکیش ناهێڵن.
جگە لەوە هەروەک لە بەیاننامەکەدا دەردەکەوێت، پارتی و بنەماڵەی بارزانی هاریکاری داعش و بەعسییەکانیان کردووە، بۆیە بۆ ئەمڕۆ نایانەوێت داعش هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان. خوێندنەوەی ئەم بەیاننامەیە بەڵگەیەکی دیکەیە کە دەسەڵاتی کوردیی بە پارتی و یەکێتی و گۆڕانیشەوە گەورەترین خیانەت و ناپاکی بەرامبەر بە خاک و گەلی کورد ئەنجام دەدەن
---------------------------------------------------
پەیجی فەرمی عیزەت دوری لە فەیسبووک
https://www.facebook.com/Izzat.AlDuri?fref=ts