کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ليستى يه‌ككرتوي ئيسلامى ،داوا ده‌كات له‌ پاڵ زمانى عه‌ره‌بیدا به‌ زمانى كوردیش په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان سوێندی یاسایی بخۆن

Wednesday, 09/06/2010, 12:00


سلێمانى - محمد ئه‌ركان

وا برِیاره‌ له‌سه‌ر رِاسپارده‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌نجومه‌نى نوێى نوێنه‌ران رِۆژى دوو شه‌ممه‌ى داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنى خۆی ساز بكات و تیایدا په‌رله‌مانتاران سوێندى یاسایی بخۆن ،ئه‌ندامێكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له‌سه‌ر لیستى یه‌كگرتوو داوا ده‌كات له‌ پاڵ زمانى عه‌ره‌بیدا په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان به‌ زمانى كوردى سوێندى یاسایی بخۆن .

عوزێر خافز په‌رله‌مانتارى داهاتووى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ سایتى كوردیوى رِاگه‌یاند به‌و پێ یه‌ى به‌ پێى ده‌ستورى عێراقی زمانى كوردى زمانى رِه‌سمى ده‌وڵه‌ته‌ له‌ پاش زمانى عه‌ره‌بی و زمانى دایكه‌ بۆ زیاتر له‌ 55 په‌رله‌مانتارى كورد بۆیه‌ داوا ده‌كه‌م له‌ مه‌راسیمى سوێند خواردنه‌كه‌دا به‌رِه‌سمى رِێگه‌ به‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان بدرێت به‌ كوردى سوێندى یاسایی بخۆن و هێمایه‌ك بێت بۆ پیاده‌ كردنى مافێكى سه‌ره‌تایی خۆمان كه‌ ده‌ستورى عێراقی پێى به‌خشیوین .

ئه‌و ئه‌ندامه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ى یه‌كگرتوو دوپاتیشى كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان هاورِابن له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا و له‌ یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا بتوانن به‌ كردار پیاده‌ى مافه‌ ده‌ستوریه‌كانى خۆیان بكه‌ن و بێته‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاوى یه‌ك هه‌ڵوێستى و یه‌ك ده‌نگیان له‌ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌ ده‌ستوریه‌كانى خه‌ڵكى كوردستاندا.

جێى ئاماژه‌یه‌ به‌ پێى ده‌ستورى نوێى عێراقی زمانى كوردى له‌ پاش زمانى عه‌ره‌بی ،زمانى رِه‌سمى ده‌وڵه‌ته‌ له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانى حكومه‌تدا و پاش چه‌ند ساڵێك له‌و برِیاره‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ ته‌واوه‌تى ئه‌و برِیاره‌ له‌ ته‌واوى عێراقدا جی به‌جێ نه‌كراوه‌ كه‌ دیارترینیان نه‌بونى نوسینى كوردى بوو له‌ سه‌ر پاسپۆرتى عێراقی كه‌ به‌م دواییانه‌ و دواى چه‌ند سالێك له‌و برِیاره‌ له‌ چه‌ند مانگى رِابردوودا له‌سه‌ر پاسپۆرتى جۆرى (A) تۆمار كرا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە