کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حكومەتى یەكڕیزى نیشتیمانى لای یەكێتى وەكو سازانی نیشتمانیەكەیە؟

Tuesday, 05/11/2013, 12:00

1602 بینراوە






ماوەییەكە لەسەرووبەندی نزیكبوونەوەى دەستبەكاربوونى پەرلەمان(خولی چوارەم) و لەوەوە بەرەو پێكهێنانى كابینەى هەشتەمى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە هەموو لایەك بەپەرۆشەوە چاویان تێبڕیوە و بە ئاواتەوەن چ جای زوو دەست كردن بە ڕاپەڕاندنى ئەرك و كارەكانیان، كابینەییەكى جیاواز لە كابینەكانى تر خزمەتى زیاتر بە هاوڵاتیان بگەیەنێ و پڕۆژەى ستراتیژی و گرینگ پێشكەش بە هاوڵاتیان بكات.

هەڵبەتە لەم ماوەیەدا زاراوەیەكى تازە لە فەرهەنگى ژمارەییەك لەبەرپرسانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەپڕتاوى و كت و پڕ خۆی خزاندە سەر زار و پەردەى ڕاگەیاندنەكان دەرهەق بە بەشداریكردنیان لە حكومەتى داهاتوودا ئەویش زاراوەى(حكومەتى یەكڕیزى نیشتمانى)یە، ئەوەى جێی هەڵوەستە لەسەر كردنە هەر لە ئێستاوە هەست بەتەم و مژێك لە و پێكهاتە و ئەو بەشدارییە دەكرێ و كۆمەڵێ پرسیار خۆی قوت دەكاتەوە، ئاخۆ: نیەتی یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لەبەكارهێنانى ئەو دەستەواژە چییە و خوێندنەوەیان بۆ وردكردنەوەى ئەو زاراوە تازەیە چییە؟ بۆچی پەنایان بردۆتە بەر ئەو زاراوە نوێیە لەكاتێكدا دەستەواژەى (حكومەتى بنكە فراوان) زۆر لەبار و گونجاوە و بەئاسانى هەرس دەكرێ و بووەتە وێردی هەموو تاكێكى ئەم كۆمەڵگایە بە هاوڵاتى و سیاسەتوانانیشەوە؟

(حكومەتى یەكڕیزى نیشتمانى) ناونیشانێكى جوانە كە گوزارشت لەتەواوى نیشتمانیان لە حزب و لایەنەكان دەكات و ئەوەیش هیوای هەموو لایەكە و بە بەراورد لەگەڵ (حكومەتى بنكە فراوان) جیاوازییەكى ئەوتۆی نییە ئەویش هەر بەشداریكردن و شارەكەتى تەواوى لایەنە سیاسیەكانە لەو پرۆسەیەدا، وەلێ یەكڕیزى نیشتیمانى هەڵدەگرێ قسەى زیاتری لەسەر بكرێ، بۆیە هەندێ جار گومانێك لەناخی تاكەكان دەڕسكێ و دركم بەوە كردووە بەلای كەسانێكەوە ئەو دەستەواژەیە(حكومەتى یەكڕیزى نیشتیمانى) نهێنییەكى تێدایە و زۆر نزیكە بچێتە قالبی ئەو دەستەواژەى كاتى خۆی بەناوى(سازانى نیشتیمانییەوە) خوێندنەوەیان بۆ پرسی(دەستور) كرد كە تا بە ئێستایش ڕادەگات یەكێتیەكان دوو دڵن لەو دەستەواژە كە بەلای هەندێكیانەوە دەستوور گەڕاوەتەوە پەرلەمان و بەلای هەندێكى دیكەوە دەستوور نەگەڕاوەتەوە و بەكارهێنانیشی زیاتر بۆ ئەو رێكەوتنەی نیوانیان مەكتەبی سیاسی یەكێتى لەگەڵ پارتى دەگەڕێننەوە گوایە لەو هەڵەى كردیان باجی هەڵبژاردنى ئەمجارەى پەرلەمانیاندا و ڕەنگە ئەو حكومەتە یەكڕیزییە نیشتیمانەیش سیناریۆییەكى دیكەبێت بەناوى بەرژەوەندی نیشتیمانى تا لە هەموو ئەگەرەكاندا ئەگەر پارتى نەیتوانى حكومەتى بنكە فراوان پێكبێنێ، ئەوا خۆیان یەكلایەنە و بەناوى یەكڕیزى نیشتیمانى بەپاساوى ترسی هەرەس و هەڵوەشاندنەوە و بۆشایی ئیداری وەك دروشمێ بەكار بێنن و بیخەنە مەیدانەكە و ئەو یەكڕیزییە بكەنە باڵای بەرژەوەندی گشتى كە ئومێد دەكەم ئەو تێڕوانین و لێكدانەوانە هەڵەبن و هەر دوو دەستەواژەكە(حكومەتى بنكە فراوان) و (حكومەتى یەكڕیزى نیشتیمانى) هاوكوف و تێكگیر بن لەو ناوەندەى حكومەتێك بێتە ئاراوە تەواوى لایەنەكان تێیدا بەشداربن و حكومەتى هەموو لایەكبێ.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)