له به‌ده‌نگه‌وه چونێکی کاک(نه‌به‌ز گۆران) دا
Saturday, 18/12/2010, 12:00
{(پێشمه‌رگه)و (ئازادی) دوو چه‌مکن ، له‌پاڵیاندا هه‌زاران تاوان ئه‌نجام ده‌درێت .}
ئه‌م نوسینه ، پوچ کردنه‌وه‌ی نوسینه‌که‌ی کاک (نه‌به‌ز) (*) نیه ، ئه‌وه‌نده‌ی ڕون کردنه‌وه‌ی ئه‌و راستیانه‌یه هه‌نوکه ئه‌و له ده‌ری پێشمه‌رگایه‌تی یه‌وه ده‌یبینێت ، منیش به‌پێی ئه‌زمونی خۆم له‌ناو پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه پاشخانێکی ڕاستیه‌کانم ببینیوه .
ــ پێشمه‌رکایه‌تی ، وه‌کو هاوڕیه‌تی چه‌ک و چه‌کداری ،ده‌چێته قاڵبی ئه‌و برایه‌تی یه گه‌ردونی و یۆنیڤهرساڵیهوه ،له نێوان ئه‌وانه‌دا که دواندن وگفتوگۆ کۆتایی هاتووه و گه‌یشتونه‌ته دوا تخوبی زمان .
له‌وێدا توند و تیژی مرۆڤ جێگه‌ی زمان و گفت‌و گۆدهگرێتهوه ، ئه‌وانه له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی دژبه‌یه‌ک و یه‌کتر له‌ناو بردنیش دا جمکن و ، له‌گۆڕه جیاجیا کانیان دا دیسانه‌وه ده‌بنه‌وه به‌برا ، ئه‌وه‌یه ڕوی گه‌ردونی برایانی چه‌ک.
یاساکانی ئه‌و جیهانه‌ی به‌گشتی له‌هه‌ردو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ک دا ، خاوه‌نی یه‌ک جۆر پرنسیپن ، هه‌ردوو خۆیان به حه‌ق ده‌زانن و هه‌ردولا له‌هه‌وڵی سه‌رکه‌تن و زاڵ بون دان به‌سه‌ریه‌کتری دا ، له‌ڕێی هێزو توند‌و تیژی یه‌وه .
گرنگترین ئامانج له‌وێدا (سه‌رکه‌وتن) یان(زاڵ بون) ه به‌ناوی جوانی وێژه‌یی یان به‌ناوه دڕنده‌یی یهپریمتیڤ و به‌رایی یه‌که‌ی .
له(سه‌رکه‌وتن) و (زاڵ بون) ه‌وه ، باسه‌که دادهگرمه خوار بۆ بواری لۆکا‌ڵی ناوخۆیی بابه‌ته‌که‌ی خۆمان و دهیچهسپێنم به‌سه‌ر ئه‌وێدا ، که پێشمه‌رگایه‌تی و چه‌کداری یه ، له هه‌ردو بواری گه‌ردونی لۆکاڵیه‌که‌دا سه‌رکه‌وتن ئامانجی کۆتایی یه، دوو ڕێگا هه‌یه ، بۆ گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتن و زاڵ بون .
یه‌که‌میان : قوربانی دان له‌پێناوی سه‌رکه‌وتن دا ، که کوژران و تیاچونی جه‌سته‌یی مه‌عنه‌وه‌ی ده‌کات ، تاله‌وێوه ئه‌وانی دوای خۆیان به‌رده‌وام بن له به‌دوادا چونی ئامانجهکهداو ، ببێت به‌سروش و ئیلهام بۆ به‌رده‌وام بونیان .
ئه‌وانه شه‌هیده‌کان و که‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگایه‌تی وئه‌وانه ده‌گرێته‌وه که توشی زیانی مه‌عنه‌وی بون به‌هۆی دابڕان و به‌جی مانیان له ژیانی کۆمه‌ڵگاو ده‌ست سپی بون و له‌پله‌ی ساده‌و ڕه‌شۆکی پێشمه‌رگایه‌تی به‌جێمان و ئێستا به‌ره‌وه ناوه‌وه‌ی ته‌مه‌ن و پیری ده‌چن ، له‌هه‌ردوو باری مان و نه‌مانیان دا ، بونه‌ته قوربانی .
ئه‌مانه لهژێروانکێ (زمنی)دا به تاوانێک تۆمه‌تبارن له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه که کاک نه‌به‌ز یش له‌وانه ، به‌وه‌ی ئه‌م پێشمه‌رگه دێرینانه به‌شێک له‌و گوناهی خوڵقاندنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گهندهلهیان به‌مله‌وه‌یه ، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانیشه‌وه که هاوسه‌نگه‌ری دوێنێ یان بون دیسان تاوان بارن ، به‌وه‌ی چۆن له‌و هه‌موو ماوه‌یه‌دا به‌زیندویی ماونه‌ته‌وه نه‌کوژراون ، تاببنه شه‌هیدو سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌وان ، دیاره‌یان سستیان له ئه‌رکی مردن دا کردووه ، یان ناپاک بون له‌گه‌ڵ ئه‌وان دا ، دیاره به‌وه‌ش شاهیدی چارهتاڵن و بۆ نه‌گبه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستا ماونه‌ته‌وه .
دووه‌میان : مانه‌وه‌یه به‌هه‌ر نرخێک تا گه‌یشتن به‌سه‌ر که‌وتن .
ئه‌و پۆله ده‌کات که به هه‌ر جۆرێک بوو مانه‌وه توانیان پله‌ی پێشمه‌رگه‌ی ساده به‌جی بهێلن و بڕۆن بۆ کلاسه باڵاکان له پێش سه‌رکه‌وتن و له پاش سه‌رکه‌وتن ، مانه‌وه‌یه‌یان جۆرێک بووه له‌خۆپاراستن له‌مه‌رگ و موساوه‌مه‌کردن له‌گه‌ڵ دوژمن دا که دیارترینی فایلداره‌کانی ئه‌مڕۆن ، یان ئه‌وانه‌ی به‌فێڵ و خۆلادان له تێکهتن و خۆلادان ده‌رگیری جه‌نگ ماونه‌ته‌وه ، یان سه‌رکرده‌کانن ، که به‌ناوی بۆلوانی سه‌رکرده‌یی یه‌وه چه‌ندین پیلان و ده‌ستێکه‌ڵی وجۆ رێک له په‌یوه‌ندی و تێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ دوژمن هه‌بووه . له‌ژێرناوی سیاسه‌ت و لێزانی گه‌مه‌ی گفتگۆ و مفاوه‌زاتی ده‌وڵه‌ت و یان به‌ناوی بابه‌تی تری دروست کردنی هێڵی لار (خه‌ت مائیل) له‌نێو دوژمن دا ، زۆر ناو و بابه‌تیی تر توانیویانه‌و بمـێننه‌وه . یان پێشمه‌رگه و هاوسهرنگهرهکانیان له په‌یوه‌ندی گوماناوی وداونانهوهدا بکه‌ن به‌قوربانی ساقهسهر بۆخۆیان ، به پرنسیپێ نوکته ئامێزی (ئه‌گه‌ر قائید بمێنێت ، قاعیده دروست ده کاته‌وه).
ئێسته ئه‌و که‌سانه بونه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارو به‌رپرسی ده‌وڵه‌تی و هه‌موو نرخێکیان تاقی کردۆته‌وه له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان دا ، واههنوکه قه‌واعید له جاش و باش دروست ده‌که‌نه‌وه .
ڕاپه‌ڕینی 1991سه‌که‌وتن بوو :
بزوتنه‌وه چه‌کداری کورد بێت له شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه بۆ هه‌ره‌سی 1975 و دواتر به تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی چه‌کداری 1976وتا کۆتاتی هه‌شتاکان و کرده‌ی ئه‌نفال و سوتماگ کردنی خاک و شێواندی ستایڵی کۆمه‌ڵایه‌تی کورد ، که جۆرێکی تری هه‌ره‌س بوو . له‌هه‌موو ئه‌وانه دا پێشمه‌رگه ، وه‌کو چه‌کدارێک خاوه‌نی زه‌برو زه‌نگ و بهکارینانی هێز بووه ، له ژێر هه‌مان زه‌بری توند‌و تیژیش دا بووه .
ده‌زانین که‌سی ژێر باری توند‌و تیژی و جه‌نگ زه‌ده ، به‌جۆرێک پێویستی به دوباره ڕامکردنهوه هه‌یه بۆ ژیانی شارستانیانه‌و تێکه‌ڵ بونه‌وه‌ی به کۆمه‌لگه ، به‌جۆرێک ئه‌وان پێویستیان به چارسهرو بڕینی قۆناغی(تێراپی ده‌رونی) یه ، هه‌روه‌ک گه‌ڕاوه‌کانی جه‌نگی ڤێتنام له ئه‌مریکادا . یان به‌واتایه‌کی تر بتوانرێت که‌سی به‌کاربه‌ری توند و تیژی ،بگه‌ڕێرێته‌وه بۆ سهربهکاربردنی زمان و گفت‌و گۆ .
له‌وێدا ، وه‌ڵامێک ده‌ست کاک نهبهزدهکهوێت ، که گله‌یی نه بێ ده‌نگ بونی پێشمه‌رگه‌یه .
لێره‌دا چه‌کدار هه‌ردوو به‌ره ده‌گرێته‌وه ، که به‌کار هێنی هێزو زه‌برن له جیاتی زمان .واته پێشمه‌رگه‌و به‌رامبه‌ره‌که‌ی (جاش یان چه‌کداری تری سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت)له‌گه‌ڵ جیاوازی ئه‌خلاق (مۆراڵ) دا.
لێره‌دا ڕاستیه‌ک هه‌یه که په‌یوه‌ندی به‌خوڵقاندنی ئه‌م باره‌ی ئه‌مڕۆوه یه ، له‌شیوه‌ی ئه‌م پرسیاره‌دایه :
ئاخۆ له‌و دوو جۆره چه‌کداره ، (پێشمه‌رگه) یان (جاش و چه‌کداری ده‌وڵه‌تی) به‌ده‌ر له‌جیاوازی مۆراڵی ، کامیان ئاسان تر ، ئه‌و پرۆسه‌ی به‌مه‌ده‌نی بون و شارستانی بونه وه‌رده‌گرن؟
من لێره‌دا ئه‌م وه‌ڵامه به‌جێ ده‌هێڵم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی شۆڕش کهبهههمو نرخێک مانه‌وه تا گه‌یشتن به‌سه‌رکه‌وتن .
ڕاپه‌ڕینی 1991 ،سه‌رکه‌وتن و سه‌رقاپی نراوه‌ی قۆناغی توند‌و تیژی بزوتنه‌وه‌ی کوردی بوو له 1961 بۆ1991ژێر که‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بو له‌ده‌وڵه‌ت سازی دا .
لهوێدادهوڵهت به‌جێ ما بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی بزوتنه‌وه‌ی کوردی .
ئاخۆ ئه‌م سه‌رکه‌وتوانه ، هیچ میسۆدێکی حوکم کردنیان پێ بو ، نوێتر و باڵاتر یان جیاواز تر بێت له حوکمی به‌زیوی پێشوو ؟
دیسان ئه‌م پرسیاره‌ش وه‌کو ،وه‌ڵامی پێش‌و به‌جی ده‌هێڵم .
حوکم کردن هونه‌رو زانسته ، پێویستی به ده‌زگاو ساختمان و ستافی لێزانی خۆی هه‌یه . ئاخۆ ئه‌م حاکمه نوێ یانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین ،چیان کرد .
دیسان به سایکۆی پێش‌و له ڕێی زه‌بروزه‌نگه‌وه میتافۆره دزێوه‌که‌ی ساخیان گواسته‌وه بۆ شار و فه‌سڵێکی تری زه‌برو زهنگو وانه‌ی خوێناویان دوباره‌کرده‌وه ، ببینه تا 1996 چی نه‌کرا به‌یه‌کی نه‌که‌ن و زۆر له‌ویان تێ په‌راند که له‌شاخ کردبویان ، ببینه کێ کوژرا له‌هه‌ردو بهرهکۆنه چه‌کداره دژبه‌یه‌که‌کانی خۆیان و ده‌وڵه‌تی ڕوخاو ، له‌گه‌ڵ جیاوازی ئه‌خلاقی ئه‌و دو جۆره جهکدارهدا ، یاخودکۆتایی هێنانێک بوو به شاهیده ئیسک قورسه‌کانی پێشمه‌رگه ی دێرین ، شکاندنی بڕێکی تر بوو لهگۆزهکۆنهکانی ڕی ی کانی جه‌نگ و براکوژی .
له‌وێدا به دار‌و ده‌سته‌ی که‌می و پڕوکاوانهی جه‌نگه‌کانی ناوخۆ‌و براکوژی ، چی ده‌زگایه‌کی حوکمی سه‌ره‌تایی دروست ده‌که‌ن ، کهشاهیدی هه‌موو عه‌یب و هه‌ڵه‌کانیان وئهوسهرکردانه قهررزدارن له مانه‌وه‌و بونیان دا به‌و هاوسه‌نگه‌ره دێرینانه .
ئه‌ی بۆچی به چه‌کداری ملکه‌چ و پسپۆڕه چاوشۆڕانه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌زیو خۆیان ته‌یار و قه‌ره‌باڵغ نه‌که‌نه‌وه ، له‌گه‌ڵ جیاوازی ئه‌خلاقیه‌کانی پیشویان دا.
هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی چه‌کدارو جه‌نگاوه‌ری پێشوو کهمابونهوه دوای ڕاپه‌ڕین له ده‌هه‌زار که‌س تێ نه‌ده‌په‌ڕی ، به‌ڵام نزیکه‌ی نیو ملیۆن جاش و چه‌کداری ده‌وڵه‌تی به‌عسی به‌زیو هه‌بوون .
چۆن پێشمه‌رگایه‌تی وه‌کو مۆراڵێک کوده‌تای به‌سه‌ردا کرا ؟
له‌سه‌ره‌تاوه ، (پارتی) به‌هۆی شارنشینی لهمێژیهوه له‌دیوی ئێران توانی ئه‌و هاوکێشه‌یه بقۆزێته‌وه ، زیارترین ژماره له‌و نیو ملیۆنه ئاوێته وئهسیمیله پی بکات له‌ناو خۆی دا ،(یه‌کێتی) پاش بینی ئه‌زمونی سه‌رکه‌وتوی (پارتی) ، چاوی لێکردو ، ((ئه‌وه‌ی به‌کچی نه‌یکرد بوو ، بهبیوهژنی کردیه‌وه .))
به‌و جۆره جێگه‌یه‌ک نه‌مایه‌وه بۆ میسۆدی ئه‌خلاقیانه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی ، له‌قوربانی و وه‌فاداری ، ئه‌م وه‌رزه‌ی نه‌فی کردنی مۆراڵ و ئه‌خلاق به‌شێکی له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی خۆی هه‌ڵگرتووه .
یه‌کێتی زیاد له‌وه‌ش به‌زانین ىیت یان نه‌زانی ، به‌جۆرێک که‌وته له‌ت و په‌ت کردنی هێزی پێشمه‌رگه ی دێرینی خۆی ، له‌ژێر ناوه‌کانی(دا نه‌بڕاو) و (دابڕاوه) دا ، ئه‌وه‌نده‌ی تر خزمه‌تی کرد به (پارتی) له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دا .
(پارتی) به‌پێچه‌وانه‌وه جگه له پرۆسه‌ی زیاتر قۆستنه‌وه‌ی جاش و چه‌کداری ده‌وڵه‌تی به‌زیو له زووتردا . به‌هۆی ده‌زگای ئه‌یلوله کهشیهوه ، توانی هه‌رکه‌سێک ڕۆژێک دهنکهجۆیهکی ماڵی پاشای خوارد بێت به لای خۆی دا بکێشێته‌وه ، به‌جۆرێک له 1961وهکهههرکهسێک یه‌ک نامه‌یه‌کی پارتی به ته‌ته‌ری زۆره‌ملی پێکراویش ، له‌دێ یه‌که‌وه بردبێت بۆ دێ یه‌کی تر ناونوسی کردووه به پێشمه‌رگه‌ی دێرین و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان دا ، به‌هه‌موو جۆره‌کانی ئوردوگا نشین و بارهگانشێن و خزمان‌و عه‌شێره‌تی سه‌ربه‌وان و چه‌کداره‌کانی تری خه‌ت مائیلی ناو ده‌وڵه‌ته‌وه ، هیزێکی زۆر پڕ ژمارهتری له‌وانه‌ی (یه‌کێتی) بۆ خۆی دابڕیوه ، له‌گه‌ڵ چه‌کداری تازهکورهی ئێستای دا .
هه‌رچه‌نده له‌ناو یه‌کێتی دا که به ده‌ست پێشخه‌ری تاکه‌که‌سی ، نه‌ک وه‌کو (پارتی)به‌ناوه‌ندێتی حیزبی و نه‌خشه‌سازی ده‌زگایی یانه‌وه کرابێت ، (کۆمه‌ڵه‌ێ پێشمه‌رگه‌ی دێرین) هاتۆته ئه‌نجام ، له‌وێدا هه‌وڵێک هه‌یه بۆ بژارکردن و ناو راگرتنی ناوی پێشمه‌رگه له‌دژی له‌وتان هێشتنه‌وه‌ی نرخی ئه‌خلاقی یه‌وه ، تاڕاده‌یه‌ک توانیویه‌تی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبه‌کانی ترش بگرێته‌خۆ ، جگه له‌پارتی و تا ئێستا به‌دیوی ئیجابی دا گه‌ڕاوه ، به‌ڵام زۆری ماوه‌بۆ چه‌سپاندنی باری ئایدیالی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ڕوی ژیاندنه‌وه‌ی مۆراڵی یه‌وه .
هه‌روه‌ها لهشههیدانیش بهجیاوازیخستنهوه له پۆڵین کردن دا بۆ(شه‌هیدی ساده)و (شه‌هیدی سه‌رکرده) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا مه‌رگ ڕه‌هایه‌و گیان یه‌ک شته‌و، به‌یه‌کجار ده‌به‌خشرێت ، بۆ سه‌رکرده‌و که‌سی ساده قوربانی هه‌مان پله‌ی هه‌یه ، که‌مه‌رگی ڕه‌هایه .به‌ڵام ئه‌و پێوانانه‌ی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی دێرین و شه‌هیدان دا دهیسهپێن و پله‌ی ئه‌وانی پێ دیاری ده‌که‌ن ، هیچ له‌و پێوانانه ناسه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌و جاش و تاوانبارانه‌دا که ئامه‌ده‌یه بهچاوشۆڕی ئه‌و په‌ڕی خزمه‌تیان بکات به مۆدێلی خزمه‌ته‌کانی پێشوی بۆ کاربه‌ده‌ستانی به‌عس و له‌وێدا هه‌مویان یه‌ک پله‌ن که‌زۆر جار گه‌لێک ژوورتره له پله سه‌پێنراوه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و له لیسته‌کان دا ده‌که‌ونه سه‌رو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌وه به‌گه‌لێک ژوور تر .
چونکه که‌سانی جاش و موسته‌شار ده‌توانن نه‌ک خۆیان کهسو هێزو عه‌شیره‌ته‌کانیشیان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی بکه‌ن به چۆپی کێش و مل که‌ج ، به‌ڵام پێسمه‌رگه‌یه‌کی دێرین به‌حاڵ ده‌توانێت ژن و منداڵه‌که‌شی له خۆی ڕازی بکات نه‌ک حیزب‌و سه‌رکرده‌که‌ی .
سه‌رکرده‌ی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی(ئومێد) ی مراند ، له‌کاتێک به‌عس به‌هه‌مو کوشنده‌یی خۆیه‌وه نه‌یتوانی (ئومێد) له‌ناوبه‌رێت پێشمه‌رگه‌ی دێرینی سه‌رو چل ساڵه‌ی ماندوو شه‌که‌ت ، هیچی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ندێک جار بۆ گۆڕێکی ئارام ده‌گه‌ڕێت بۆ دوا سره‌وتی خۆی .
من ئه‌و بابه‌ته‌ی کاک (نه‌به‌ز) م سه‌رخۆم هێنا . به‌وه‌ی ، دوو ساڵێکه له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌دام بۆ زمان له ڕێی کاری نوسینه‌وه ، له‌دوای ڕۆمانسی بونی پێشمه‌رگایه‌تی چه‌کداری ،یان به‌ده‌ربڕێنێکی زبر تر ، پاش مایه‌پوچ بونی زمانی زه‌برو زه‌نگ .
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای 1976و له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیمه‌وه له‌پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی دا ته‌ڤلی بوم . له 1983شه‌وه ، که‌وتمه به‌ر حوکمی چه‌کداری و پێشمه‌رگایه‌تی شاهیدێکی زیندوی ئه‌نفاله‌کانی 1988م و له ساڵی 1989له دیوی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌ی بینێم (به‌رگه‌ی شوناسائێ ڕه‌زمه‌نده‌ی ناموزه‌می عێراقی) هه‌مان شێوه‌و فۆڕمی کارتی پشو به‌خشینی هێزه‌کانی (جه‌حافل خه‌فیفه) بوو ، تێگه‌یشتم ده‌وڵه‌تی ئێران و عێراق دوو دیوی دراوێکن و چه‌کداری له‌سایه‌ی هه‌رلایه‌کیان ، ناکاته پێشمه‌رگایه‌تی و ئازادیه دڵخوازه‌که .
پێشمه‌رگه یه‌ک جۆر نه‌بون به‌پێی ئه‌و بینینه ڕۆمانسیه‌ی گشتی خه‌ڵك و نوسه‌رانێک ، هه‌رچه‌نده هۆیه‌کی هاوبه‌شی زه‌بروزه‌نگ و مه‌رگی خۆڕایی له‌پێناوی دوژمنێک دا ،کردبونی به یاخی یه جوان و ڕۆمانسیه که ، به‌ڵام ئه‌وه باسێکی تره‌و هه‌ڵی ده‌گرین بۆ بۆنه‌یه‌کی تر .
(پێشمه‌رگایه‌تی) یش وه‌ک (ئازاد) ی ، بووه به چه‌مکێک ، هه‌زاره‌ها تاوانی به‌ناوه‌وه ده‌کرێت .
15 ـ 12 ـ 2010
[email protected]تێـــــــــــــبینی
ــــــــــــــــــــــــــ :
(*) نوسینه‌که‌ی کاک نه‌به‌ز له ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی دا به‌ناونیشانی (بی حورمه‌تی کردن به‌پێشمه‌رگه).
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=692&Besh=Aburi&Cor=8
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست