کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ڕقی پیرۆز

Wednesday, 20/11/2013, 12:00








سەری ڕەشی باوکت و
دڵی وەکو بەردی شارۆنی ون
سەری سوری باوکت و
دەمنەی دەستی سەرکەردەیەکی
دارتاشی درۆزن
دەستیان داوەتە یەک
تا کوردوستان بکەنە زامستان وتاریکستانێکی
بێ سەروبن
ئێوە دەتانهەوێ
هەوری ڕەشی نەزۆکمان بۆ دابێژن
بۆ ئەوەی بەری خۆرمان پێ بگرن
بیکەنە جێی زاوزووی شەمشەمە کوێرەکان
بیکەنە لانەی کوردکوژو قزڵباشەکان
ئێوە
چوار وەرزیش دەکەنە مۆڵگە
بۆ تۆف و باهۆزو تۆفان
تاکی کوردیش والێ دەکەن
ببێتە خڕنۆکی سەرگەردانی بیابان
وەرن
چاو لە لپی دەستیان کەن
پەمۆی لێدەبارێ
سەیری ورگی لەشیان کەن
بۆتە هەوای بۆگەن
ئێوە
لەسەر چیاکانەوە
بەرو شار گەڕانەوە
لە کانیو رووباری کورد ئاوتان خواردەوە
نە لە چیا هیچ فێر بون
نە لە ئاوی زولالی کانی
بۆیە لەو کاتەدا خامەتان ئامرازی
دەستکردی دوژمنە
مێشکو پڕە لە باوەڕی
پوچ وهزری ڕەبەن
ئێوە
هەر دووک دەستو بەدەسکی
تەوەر گرێدراوە
لەسەرداری ژیانی ئەو خەڵکە
هێللانەو داکوتاوە
نا ترسن ئەو رۆژە دابێ
کە هێدی هێدی
لقوپۆی ئەودارەی کەلەسەری دانیشتون
یەکە یەکە بشکێو بکەونە سەر عەرز ؟
دوایین هەناسەتان
لە سییەکاندا بێتە دەرێ
بەبێ گەل
بەتەنیایی
لە گۆڕێکی تاریک وسارددا
بەدزی
لە نێوەی شەودا
بتان نێژن و
ونتان کەن ؟
جەعفەر کەریمی /١٩/ ١١/ ٢٠١٣
ت/ فەنلاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە