کوردستانپۆست ئەو نزرگایەی کە هەموومان زیارەتی دەکەین
Friday, 04/03/2011, 12:00
ئیستا هه‌موومان دڵنیاین ،که ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بێ بڕوات و واز له خەڵکی کوردستان بهێنێ ، ئه‌مه وه‌ک حهتمیەتێکی مێژوویی لێهاتوه و که‌س نییه ئه‌م راستییه نه‌زانێت . ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا ده‌سه‌لاتداران خۆیان وا نیشان ده‌دەن ئه‌مه قه‌یرانێکی بچوکه و وه‌ک هه‌موو گه‌نده‌ڵیی و ڕاو ڕووتییهک که له‌ماوه‌ی ئه‌م 20 ساڵه‌ی حوکمیاندا کردوویانه بۆیان ده‌چێته‌سه‌ر ، به‌لام هاوکێشه‌که به دیوێکی تردا شکاوه‌ته‌وه و گه‌لی کورد بڕیاری خۆی داوه و بڕوایان به‌م پینه‌و په‌رۆیه نییه که ده‌سه‌لاتداران ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی لیژنه و گفتهکانیانهوه کات بکوژن و راپه‌ڕین به‌و ئاقاره‌دا به‌رن که خۆیان ده‌یانه‌وێت .
ئهلمانییەکان په‌ندێکی جوانیان هه‌یه ده‌ڵێن (کات هه‌موو جارێک گرفته‌کان یه‌کلا ده‌کاته‌وه) ئیستاش نه‌مانی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌یه ته‌نها هەر کاته، چاوەڕێ دەکەین کێشەکانمان لەگەڵ دەسەڵاتی کوردی و بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانییدا یه‌کلایی ده‌کاته‌وه، ئەمانە وایان دەزانی ئەوەی دەیدزن بە بێ لێپرسینەوە عافیەتی دەکەن و لێپەسینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت، چونکە ئەمانە خوێندنەوەیان بۆ مێژووی دیکتاتۆرەکانی پێش خۆیان نییە و نەخوێنەران و دەبەنگن، وایان دەزانی دەتوانن تا ئەو رۆژەی سەر دەنێنەوە خەڵکەکە دەدۆشن، نەیاندەزانێ ده‌بێ کۆتایان پێ بێت ، ئیتر هه‌رچی ده‌ڵێن و هه‌رچی ده‌که‌ن ناتوانن به‌ر به‌و راپه‌ڕینه بگرن ، چونکه ئه‌مانه ناتوانن جارێکی تر خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی جوان نمایش بکه‌ن .
بژی کوردستانپۆستی دەسەڵات بەزێنتا ئێره هه‌موومان بڕوامان وایه ئیتر ده‌سه‌ڵات ده‌بێ بڕوات به‌تایبه‌ت ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه که بونه‌ته شێرپه‌نجه نەک بۆ ئێمە بەڵکو بۆ کوردستانی گه‌وره. من ئه‌م نووسینه‌م ئاراسته‌ی هاوڕێکانم ده‌که‌م له کوردستانپۆست و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی جیدی ده‌که‌م. له‌دوای 17فێبریوهرێوه و ڕووداوی سلێمانی، وەک بینیمان، که به‌چکه رێوییەکانی بارزانی سلێمانیان خه‌ڵتانی خوێنکرد و ویستیان به یادی زه‌عیم سدیق و مولازمه سهرسهرییەکانی به‌عسه‌وه قه‌تل و عامی خه‌ڵک بکه‌ن و یه‌کێتی نیشتمانیش حیزبی شه‌هیدان هه‌ستان به ڕاودونانی خه‌ڵک و شه‌هیدکردن و برینارکردنی خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕیوه‌که و هێنده‌ش ده‌به‌نگن واده‌زانن بۆیان ده‌چێته سه‌ر نازانن ئێمه کوناو کون به‌دوای بکوژه‌کاندا ده‌گه‌ڕێین و دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه که بشمرن دادگای که‌لاکه‌کانیان ده‌که‌ین و نابێ له‌ده‌ست ڕه‌وایه‌تی ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه ڕزگاریان بێت . ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ له‌هاوڕێکانم بپرسم له‌کوردستانپۆست ئه‌وه‌یه ماوه‌یه‌که چه‌ند نووسه‌رێک له کوردستانپۆست ده‌نووسن که پێشتر کوردستانپۆستیان بهماڵپهڕێکی جنێوفرۆش ده‌زانی و خۆیان دووره په‌رێز کردبوو، واخۆیان پیشان ده‌دا، که ئه‌وان پله و پایه‌ی نووسینیان هێندە بەرزە ، موڕاڵی نوکی قەڵەمەکانیان ڕێگه‌یان پێنادات له‌م ماڵپه‌ڕه بنووسن، بۆ نمونە نووسەرێکی سایتی دەنگەکان هاتووە پۆز بەسەرماندا لێدەدات و ده‌ڵێ ئێمه نوخبه‌یه‌کین له ده‌نگه‌کان ده‌نوسین. من زۆر پێکه‌نینم هات، باشە ئه‌و نوخبه‌یه له‌کوێ بوون، کاتێک ئێمه 10ساڵه به‌خوێنی خۆمان ده‌سه‌ڵات ڕوت ده‌که‌ینه‌وه، لە کوردستانین و ناچارین بەناوێکی ترەوە بنووسین، دەسەڵاتمان وا لێکردووە له‌هه‌موو به‌هایه‌کمان سڕیونەتەوە ده‌یان بگره به‌سه‌دان هه‌واڵ و نووسین و وێنه‌مان هێناوه و ڕیپۆرتاژ و بابه‌تمان نووسیوه، نووسەرانی دەنگەکان وەک سبەی و سایتەکانی دیکەی دەسەڵات و بێلایەنەکان به‌زمانی گوڵ لێره‌و له‌وێ ڕه‌خنه‌یه‌کی ختوکه ئاسایان له ده‌سه‌ڵات گرتوه ، ئەمانە هەرچییەکیان نووسیبێت هەر ئەوە بووە که هه‌مان بابه‌ت کوردستانی نوێ و گولان و خه‌باتیش ئامادەبوون لێیان وەربگرن، بێ ئه‌وه‌ی توشی هیچ گێرم و کێشه‌یه‌ک ببن .
من دڵنیام و لاریم له‌وه نییه که هاوڕێکانم له‌کوردستانپۆست چاک ئه‌م بابه‌تانه جێگه‌ی پرسیاره بۆیان و ده‌شزانن ئه‌و نووسه‌رانه به‌چ مه‌به‌ستێک له‌م کاته‌دا بابه‌ته‌کانیان بۆ کوردستانپۆست ده‌نێرن ، چونکه ده‌سه‌ڵات تاکه ماڵپه‌ڕێک که حسابی بۆ بکات ته‌نها کوردستانپۆسته و ده‌زانم هه‌موو به‌رپرسێک سکرتێرێکی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی بۆ پرینت بکات. بۆخۆم لای به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ناخۆبووم ، که خانمێک کۆمه‌ڵێک په‌ڕه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو هێنای، به‌رپرسه قۆشمهکهش که سه‌ری بۆیاخی لێ ده‌چۆڕا پرسی: کوردستانپۆست له سه‌ری نه‌نووسیوین؟ بە زەردەخەنەیەکەوە وەڵامی دایەوە: نازانم، به‌ڵام ئه‌وه بابه‌ته تازه‌کانی ئه‌مڕۆیه کهبڵاویان کردۆته‌وه ، ئه‌و به‌رپرسه هێنده ده‌به‌نگ بوو نه‌یزانی من په‌یامنێری ئه‌و ماڵپه‌ره به‌وره‌م و لای دانیشتووم.
کوردستانپۆست و مه‌یدانی ئازادیی سلێمانی واته به‌رده‌رکی سه‌را بۆته ئه‌و جێگه‌یه‌ی هه‌موو ده‌توانین خۆمانی تێداپاک بکه‌ینه‌وه و وەسڵی ناپاکیی و گەندەڵیی خۆمانی ده‌ربکه‌ین ، ئەوە نییە ئه‌مڕۆ (قادر عه‌زیز) هاتبوو ووتاری ده‌خوێنده‌وه، که‌چی بیست ساڵه له ده‌سه‌لات پاره وه‌رده‌گرێ و له‌ژێر لێوه‌وه قسه ده‌کات واده‌زانێ لە بیرمان نەماوە، که خۆی و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود چۆن ده‌مانچه‌یان له‌تاڵه‌بانی وه‌رگرت و ماوه‌یه‌کی زۆریش به‌ماده‌ی 140 هه‌موومانی گێژ کردبوو .
نووسه‌رێک بههاوڕییهکی کوردستانپۆستی ووت له‌سه‌رمان مه‌نووسن ئیتر ئێمە وازمان هێناوە و هاتووینەتە ناو خۆپیشاندانەکانەکان و لەگەڵ دەسەڵاتدا نیین . ده‌مه‌وێ به‌هاوڕێکانم بڵێم ئێوه وه‌ک په‌یمانمان داوه به‌گه‌له‌که‌مان با وه‌ک یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانی کارکردنمان بین و سانسوری نووسه‌ران نه‌که‌ین ، بەڵام هەڵوێستێک وەربگرین لەوانەی تا پێش خۆپیشاندانەکان هەر به‌و مانایه‌ی ئه‌وان نوخبه‌ن و ئێمه‌ش جنێوفرۆش ، من وه‌ک نووسه‌رێک و که‌سێکی ناو کوردستانپۆست ئیستا شانازی ده‌که‌م کهپێرێ سلاوی کوردستانپۆست گه‌یشته به‌رده‌رکی سه‌را ، چۆن خه‌ڵک گه‌نجان باوه‌شیان بۆ سڵاوهکهمان کرده‌وه ، ئه‌مه له‌خۆ بای بوون نییه
به‌ڵام ئیستا ده‌زانم ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی پارتی و یه‌کێتی بۆچی به‌دوامانا ده‌گه‌ران ، ئیستا ده‌زانم چ یاریه‌کی مهردانهمان کردووه ، سڵاو له نووسه‌ر و که‌سه جوانه‌کانی ناو کوردستانپۆست ، دوا داواشم ئه‌وه‌یه تکایه (پۆڵا سه‌عید)ی ترمان بۆ دروست مه‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست