وه‌ڵامێك بۆ ئارام ئه‌حمه‌د عه‌لی مرۆڤی تازه هه‌موو شتێك بزانێت ناچار نیه مل که‌چی دوێنێ بێت
Saturday, 28/08/2010, 12:00
ئارام و گومانه‌کانی ئارام
سه‌رتا گوومان له گومان کردن په‌لکێشت ده‌کات به‌ره‌و خاڵی لاواز.باشتر وابوو ئه‌م نووسینه‌ت بڵاو نه‌کردایه‌ته‌وه .نووسینه‌که‌ی تۆ جێگه‌ی گوومان نه‌بوو به‌ڵکوو هه‌ڵدێری خاڵی لاوازی خۆت بوو
گوومان چیه
گومان نه‌گه‌یشتۆته دوا بڕیار مرۆڤیان هانداوه جارێکی دیکه تێگه‌شتن و ڕووانینه‌کان ده‌ستکاری بکات وگوومانیش هیچ شتێك ڕه‌تناکاته‌وه واته نه ئه‌ڵی {نا}نه‌ئه‌ڵی {با}به‌ڵکوو ئه‌ڵێت نازانم.بۆیه لیردا هۆشیاری مرۆڤ به‌ره‌و داڕمان کاتێك گوومانی هه‌بێت و {به‌ڵێ } هه‌ڵبژێرێت بۆیه پێویسته مرۆڤ هۆشیاری له شوێنی خۆیدا جێگیر بکات بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م هۆشیاریه‌یه‌ی هه‌یه‌تی له ده‌ستی نه‌دا پێش هیچ ڕووداوێك نه‌که‌ووتبێت که له سه‌ره‌تاوه ڕووی نه‌دابێت .زۆر جار هیچ هه‌واڵێك سه‌رچاوه‌ی ڕاستی نین به‌ڵکوو ده‌یانه‌وێت لێروه سه‌ره‌تای ڕاستی ببڕن بۆ چه‌واشه کاری لایه‌نی نه‌یاران.بۆیه من لیره‌وه به ئارام ئه‌ڵێم{ده‌نگی خۆت هه‌میشه ڕاستگۆترین ده‌نگه که خۆت گوێ بیستی ده‌نگی خۆتی}بۆیه مرۆڤ نابێت هه‌میشه ڕووخانی خۆی له به‌رامبه‌ر نه‌یاران به‌رزبکاته‌وه.ئارام زۆرباش ده‌زانێت مێژووی نه‌وشیروان چۆنه به‌چ داستانێك تێپه‌ڕی کردوه نه‌وشیروان هه‌ر کارێك بکات بۆ خستنه پێشه‌وه‌ی گۆڕان گۆڕانخوازانه. که گۆڕانیش باوه‌شی بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه کردۆته‌وه له ئامێزی گرتووه . یه‌کیه‌تی و پارتی به درێژای میژووی ته‌مه‌نی دوای ڕاپه‌ڕین چ کاره‌ساتێکیان به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌دا هێناوه بۆیه هێنده‌ی گه‌ش بینم له نه‌وشیروان هێنده ڕه‌ش بین نیم وه من خۆێنده‌وه‌م زیاتر بۆ خوودی نه‌شیروان هه‌یه که خاڵی پۆزه‌تیڤی{ئه‌رێکار} لێ چاوه‌ڕوان ده‌که‌م.هه‌رڵێره‌شه‌وه ده‌مه‌وێت به ئارام بڵێم هه‌موو سیاسه‌تێك پێویستی به‌ده‌ستکاری کردنه بۆ هه‌نگاوو نان به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ردانیشنێکیش کرابێت پێت وانه‌بێت به کۆتای ئێمه کۆتای بێت به‌ڵکوو به‌سه‌رکه‌ووتنی ئێمه کۆتای دێت .ئه‌م هه‌واڵانه‌ی به ئارام ده‌گات وه‌ك ده‌نگ {ئه‌م ده‌نگه نهێنییه له لایه‌ن لایه‌نێکی دژه گۆڕان دێته ده‌نگ}که خه‌ڵکی پێ چه‌واشه ده‌کرێت .هێشتا ده‌رکه‌وتووه که گۆڕان سه‌ره‌تای ژیانی گۆڕی له کوردستان .ئارام ده‌بێت بزانێت که کوردستانی باشوور له دوای ڕاپه‌ڕین له ئۆردۆگایه‌کی زۆره ملیدا ژیاوه ده‌توانم بڵێم ئارام خۆشی مه‌نفا کراوه‌که ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه کوردستان
ئارام ده‌نوسێت و ده‌ڵێت،
لێ {بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لانی که‌م تا هه‌نووکه نه‌یتوانیووه وێنایه‌کی پۆزه‌تیڤ و دڵخۆشکه‌ر بدات به کۆمه‌ڵگا}وه‌ڵام
واته ئه‌گه‌ر گۆڕان دڵخۆشکه‌ریش نه‌بێت کۆتای گۆڕانیشه واتا گۆڕان چۆن ده‌ستکاری شتێك ده‌کات که کۆتای به خۆی بێنێت.ئارام بۆیه لیردا تا دوا هه‌ناسه‌ت تا بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و قسه‌کردنه‌کانیشت گۆڕانێکی ته‌وا بووی .پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌ی چۆن توانیووته به‌م به‌رده‌وامیه به‌رگری له گۆڕان بکه‌ی که گۆڕان دڵخۆشکه‌ر نه‌بێت.
ئارام ده‌نووسێت وده‌ڵێت
دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات حه‌رام نییه،لێ وه‌ک ئۆپۆزسیۆن نه‌ک وه‌ک لاسایکه‌ره‌وه‌یه‌کی ناشیانه‌ی ده‌سه‌ڵات،
وه‌ڵام،
نیگه‌رانی ئارام له‌م دانیشتنه ده‌ستی پێ‌کرد که ته‌واته ئارام نیگه‌رانه له کاری سه‌رووی گۆڕان ،به‌ڵکوو ئه‌مه جێگه‌ی نیگه‌رانی نیه به‌ڵکوو لێزه‌ووت کردنی دانیشتنی سیاسیه سه‌ره‌تا هه‌موو دانیشتنێك که له‌به‌رژوه‌ندی خه‌ڵکدا کاری نه‌کردبێت ناتوانێت هه‌نگاوێك بچێته پێشه‌وه شکستی خواردوه بۆ یه گۆڕانیش درووست بوو هۆکاری نه‌بوونی شه‌فافیه‌تی ئه‌م دووحیزبه له لایه‌ن بووجه‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو باوه‌شی کۆمه‌ڵگا گه‌نده‌ڵیه‌کی بێحساب،تووره بوونی خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵات.ئیتر کاك ئارام چۆن گۆڕان ئه‌م شانۆگه‌ریه دووباره ده‌کاته‌وه که یه‌کیه‌تی و پارتی به‌سه‌ر خه‌ڵکیاندا هێناوه .ده‌بێت ئه‌وه بزانی هه‌موو که‌موو کوڕیه‌کانی پارتی یه‌کیه‌تی ده‌بێت گۆڕان چاکی بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پانتای خۆی فراوانتر بکات .گۆڕان شتێکی تازه ناگۆڕیته‌وه به‌شتێکی کۆن.ده‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم کاك ئارام ڕاکردنی تۆ به‌م خێرایه له گۆڕان به سه‌رکه‌ووتنی نه‌یاران کۆتای دێت .ئارام تۆ که‌سێکی به توانای توانای خۆت لاواز مه‌که له‌به‌ردم نه‌یارانت.
ئارام ده‌نووسێت وده‌ڵێت
ماوه بڵێم،ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌و ئه‌قڵه‌ی که له‌سه‌ره‌وه بیرده‌کاته‌وه،ده‌یه‌وێت هه‌روا
درێژه به‌م ڕێگاو جۆری بیرکردنه‌وه‌یه بدات، که ئێستا کاری له‌سه‌ر ده‌کات و بزووتنه‌وه‌که‌ی
به‌ره‌وه ئه‌وه بردووه که دوو هه‌نگاوی بۆ دواوه‌ناوه.
وه‌ڵام،کاك ئارام ئه‌وه‌ی له بیر چووه که کۆمه‌ڵگا تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات که ده‌سه‌ڵات و ئه‌م حیزبانه‌ی کوردستان پێش گۆڕان کۆمه‌ڵگایان دابه‌ش کردبوو به‌سه‌ر دووجه‌مسه‌ردا یه‌کیان واز لێهێنابوو که سیفه‌تی جوانی هه‌ڵگرتبوو که خاوه‌نی بیری نه‌ته‌وه‌ی و پێکه‌وه ژیانن که ئێستا له‌گه‌ڵ گۆڕانن ،ئه‌وه‌ی تریشیان به پاره تێر کردبوو فه‌رزیان کردبوو به‌سه‌ر ئه‌وی تردا . ئه‌مه عه‌قڵی نه‌وشیراونه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگیا هه‌یه که گۆڕانی هێنایه کایه‌وه که کار ده‌کات ڕۆشنبیری فکری سیاسی به‌رهه‌م بێنێت له نه‌زانینه‌وه په‌لکێشمان بکات به‌ره‌و زانین.ئارام ئیتر مه‌ترسی چی له گۆڕان ده‌که‌ی
له کۆتایدا ده‌ڵێم ئارام ڕاکردنت له گۆڕان وو توره بوونت زۆر زووه وه گۆڕانیش پیوویستی به زه‌مه‌نێکی زیاتره‌پێویسته ده‌رفه‌تێکی زیاتر به خۆت بده‌ی وه‌ك ڕه‌خنه له گۆڕان نه‌ك ڕاکردن له گۆڕان
گۆڕان یاسای مانه‌وه‌یه له به‌رگری کردن له هه‌موو جوانیه‌کان
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ddc285ee
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست