کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حاکم قادری حه‌مه جان هۆشداریی بۆ وەرچه‌رخانێکی گه‌ورە دەدات..!

Wednesday, 19/03/2014, 12:00

2053 بینراوە


قادری حەمە جان، کە ناسراوە بە حاکم قادر، هه‌موو هیواو ئاواتێکی لەناو یەکێتییدا وەک دەسەڵاتدارێک پاشاگه‌ردانی و وەرچه‌رخانی مه‌ترسیدارە (تا به‌ئاسانی ئه‌وەی به زوڵم و زۆر دەستی به‌سه‌ردا گرتووە وەکو شیری به‌ری دایکی حه‌ڵاڵی بکا و پێی له‌ ناو دەیان دادگا ی گه‌ندەڵی و تاوانباری ڕاکێشێته دەرەوە)، ئه‌مڕۆ هاتووە پرۆژەی چاکسازی و نوێبوونه‌وە بۆ یه‌کێتی دەنووسێ و ئاگاداری دەکاته‌وە له وەرچه‌رخانی گه‌ورە..!
به‌ڕاستی پیاو که‌چاو به‌و نووسراوه‌دا دەگێڕێت و بیرێک له‌حاڵ و باڵی دەکاته‌وە ، شه‌رم دایدەگرێت..ئه‌و کاته دەزانێ ئه‌م دنیایه مرۆڤی چه‌ند بێشەرم و دووڕووی تیایه..
قادری حه‌مه جان له‌سه‌رەتای پڕۆژە(!)که‌یدا دەڵێ: دەبا هه‌موو لایه‌کمان مێشکمان بۆ گێژەنی پرسیار و وەڵامه‌کانی واقیع بخه‌ینه سه‌ر پشت..!
ئاخر حاکم قدر تۆ که‌ دەمێکه مێشکت بۆ هەرچی کاری مافیایی و نابەجێ خستۆته سه‌ر پشت و هه‌موو دەرگا وسووچ و قوژبنه‌کانیت پێ سیخناخ کردووە، ئێستا له کوێ دەتوانی بۆ پرسیار و وەڵامه‌کانی واقیعبیە خه‌یته سه‌رپشت (!).؟
ئه‌وەی که جێی سه‌رسوڕمانیشه،باسی گۆڕانکاریی و نوێبوونه‌وە و سیسته‌می حوکمڕانی و حکومه‌تی خه‌ڵک دەکات..!
دە وەرە ورگی خۆت هەڵمەدڕە! بزانە کێ باسی چاکسازیی و نوێبوونەوە دەکات!؟
ئای ئه‌م قسه زلانه چه‌ندێک نامۆن به‌ حاکم قادر، بریا ئه‌م قسه‌ و پێشنیارانه‌ت ببردایه بۆ ئەستێرەیەکی تر و له‌وێ بڵاوت بکردایه‌ته‌وە.. به‌ڵکو له‌وێ ڕەواجێکیان هه‌بووایه، یا هه‌ر که‌سێکی تر ئه‌و قسانه‌ی کردبایه تۆ نه‌تکردبا.. چونکه ڕاسته تۆ لە دوای سکرتێرەکەتەوە، دووەم کەس بوویت کە دوای راپەڕین، دەستت بە تاڵانیی و راوروت و کوشتن کرد! ئەم خەسڵەتە ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌ی تۆ له هاوپیشه‌ کانت جیا دەکاته‌وە بەتایبەتیی تۆ له کاتی ئەجامدانی تاڵانیی و دەست بەسەراگرتنی ماڵ و موڵکی خەڵکی، دەستی غه‌در و تاوانکاریش دەوەشێنیت، تۆ زۆر بێویژدانیت!

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)