هه‌واڵه‌کانی هه‌فته‌ی کوردستانپۆست (دوو هه‌واڵی گه‌رم)
Sunday, 21/06/2009, 12:00
مالیکی جارێکی تریش تاڵه‌بانی و بارزانی شه‌رمه‌زار کردله گه‌رمه‌ی کێشمه کێشمی حوکمی له سێداره دانی سوڵتان هاشم دا، تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تی و وه‌ک کوردێک که بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی پڕ بگره‌وه بکوژی سه‌د ساڵه‌ی عێراقدا کوردێک ببێته سه‌رک کۆمار‌و ئه‌گه‌رچی کارتۆنیش بێت ئه‌م هه‌ڵوێسته نا جوانمێرانه‌ی هه‌بێت..
په‌ندێک هه‌یه ده‌ڵی سیاسه‌ت هونه‌رێکه گره‌و له بردنه‌وه‌ی دایه، به‌ڵام به‌رگریکردن له‌تاونبارێکی کۆمه‌ڵکوژی میلله‌تێک کاره‌ساته، نه‌ک ته‌نها هێڵی سوور.
له‌م کاته‌دا، که تاڵه‌بانی ڕاشکاوانه به‌رگری له سوڵتان هاشم ده‌کرد، مالیکی ڕای گه‌یاند و ووتی ئه‌گه‌ر سوڵتان هاشم له‌سێداره نه‌درێت من واز له پۆسته‌که‌م ده‌هێنم ، تا ئێستا نه‌ک هه‌ر سوڵتان هاشم به‌لکو عه‌لی کیمیایش زڕت و زیندوه، نه‌مالیکی وازی له پۆسته‌که‌ی هێنا، نه تاڵه‌بانیش وازی له‌گه‌مه شه‌رمه‌زاریه‌که‌ی هێنا له‌مه‌ڕ دۆسیه‌ی سوڵتان هاشم.
تارق هاشمی هاوکار و کۆنه به‌عسی و جێگری تاڵه‌بانی له‌کاتی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌به‌رده‌م کاک خدری قائیمه‌قامی هه‌له‌بجه ووتی .. ئێوه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌ن کاتێ داوای له سێداره دانی سوڵتان هاشم ده‌که‌ن.
منیش وه‌ک خۆم به هێچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سزای سێداره نیم، به‌ڵام به ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی نا، به‌ڵکو ئه‌مه ده‌بێت له‌ده‌ستوری وڵات‌دا بنوسرێت، ده‌ستوری حکومه‌تی ناوه‌ند ئه‌مه‌ی په‌سه‌ند کردوه که تاڵه‌بانی سه‌رۆکێتی.
بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له بابه‌ته‌که‌مان دوور نه‌که‌وینه‌وه دوا هه‌ڵوێستی مالیکی بوو له‌مه‌ڕ بریندارانی چه‌کی کێمیایی خه‌ڵکی هه‌له‌بجه، به‌پێ ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه . مالیکی ئامه‌ده‌یه ئه‌و بریندارانه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات بۆح چاره‌سه‌ری.
مالێکی چه‌ند ڕاست ده‌کات یان نایکات که‌یفی خۆیه‌تی به‌ڵام وا بۆ 19 ساڵ ده‌چێت کوردستان ئازاده بۆ شيش ساڵێس ده‌چێت به‌عس نه‌ماوه که‌چی تازه به تازه چاوه‌ڕێی لوتفی مالیکی بین برینداره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌مان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات
پرسیان کامه وه‌زیرو به‌رپرسی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌یه به‌ده‌یانجار سه‌ردانی ده‌ره‌ی وڵاتی نه‌کردبێ هه‌ر بۆ که‌یف و سه‌فا نموونه‌ی به‌رچاویش وه‌زیری نه‌ناو شه‌هیدان که تائێستا چه‌ند سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کردوه بۆ جوانکاری ، دایکه‌که‌م شویه‌ک بکه‌و ده‌ست له‌یه‌خه‌ی که‌سووکاری شه‌هیدانمان بکه‌ره‌وه.
مالیکی ده‌یه‌وێت بریندارانی هه‌ڵه‌بجه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بکات، ده‌سه‌ڵاتی کوردیش له ڕێگای جه‌مال عه‌بدوڵاوه منه‌تی دوو هه‌زار دۆلار به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌کات، که برینداره‌کانیان ڕه‌وانه‌ی تاران کردوه، ئاخر جه‌مال عه‌بدوڵڵا بریندارانی کیمیایی شاری سه‌رده‌شت تائێستاش به‌ده‌م برینه‌کانیه‌نه‌وه ده‌ناڵێنن چاره‌سه‌ری چه‌کی کیمیایی له تاران کوجا مه‌رحه‌با؟
http://www.kurdistanpost.info/news/29.htmlدوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان خه‌ڵک وه‌ک تاران دێته سه‌ر شهقامنان بڕین و ده‌نگ کڕین و ته‌زویری ده‌سه‌ڵاتی کوردی، ڕاگواستن و ته‌بعیس و ته‌عریبی به‌عسمان بیر ده‌خاته‌وه
به‌هێز ترین چه‌کی ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆکایه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگی خه‌ڵک و کورسی په‌رله‌مانێک که تا ئێستا له‌هه‌موو شتێک چوه‌و له په‌رله‌مان نه‌بێت. زۆرجار زاراوه‌ی دیوه‌خان و چایخانه‌که‌ی عه‌دنان موفتی و ته‌مبه‌ڵ خانه و هتد..
هه‌موو ئه‌و ناو هێنانه ڕێکه‌وت نه‌بووه، به‌ڵکوو له‌کار و هه‌ڵوێست و بووچه‌نه‌کانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بووه، بچوکترین نموونه له‌کاتی هێرشی تورکیای دراوسێی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، که تا نزیک سه‌ری ڕه‌ش هاتبوو، ئه‌ندامه زه‌رد و سه‌وزه‌کانی په‌رله‌مان، مێشیش میوانیان نه‌بوو، به‌ڵکو یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ریان تاو توێ ده‌کرد.
تا ئێره با به‌س بێت بۆ پێناسه‌ی په‌رله‌مان.
هه‌موومان سه‌رکه‌وتنه چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادمان بینی، له هه‌مووشی کاره‌سات تر ئه‌وه‌بوو له‌ک وردستانی ڕۆژهه‌ڵات زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا بوو! ده‌ک ئافه‌رم دیموکرات و کۆمه‌ڵه.
خرۆشانی جه‌ماوه‌ر له‌تاران و ئیسفه‌هان ئه‌مڕۆ ڕاپه‌رێنه‌که‌ی ساڵی 1979 ی سه‌رده‌می شای بیر ده‌هێنایه‌وه.
ئه‌مڕۆ له ئێران جه‌ریانێک به‌ڕیوه ده‌چێت، ئه‌گه‌ر درێژه‌ی هه‌بێت هیچ دوور نیه، ببێته هه‌وێنی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری تر له ئێران بۆ کۆتایی هاتن به ڕژێمی کۆنه په‌رستی ئیسلامی ئێران، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتیکوردی له کوردستانی باشوور نیگه‌رانی خۆیان ڕاگه‌یاند له‌مه‌ڕ گۆڕانکارییه‌کانی ئێران، به‌ڵام باشتر وابوو نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ڕ تۆپباران کردنی ڕژێمی ئێران ده‌ربڕیبا‌یه، که تائێستا سه‌دان خه‌ڵکی گوند نشێن له بناری قه‌ندیل ئاواره بوون.
پرسیار لێردا ئه‌وه‌یه ئایا براده‌رانی لیستی گۆڕان پێیان وایه، ئه‌گه‌ر له‌کاتیکدا یه‌کێتی و پارتی به ساخته زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وا خه‌ڵک ده‌ڕژیته سه‌ر شه‌قام و جارێکی تر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری 1991 دوباره ده‌که‌ینه‌وه؟
ڕۆژانی داهاتوو ئه‌وه‌ی بن به‌ڕه ده‌هێنێته سه‌ر به‌ڕه
تکایه چاوه‌ڕێ بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست