پێکوتە
Thursday, 22/05/2014, 12:00
2197 بینراوە
لە مەزرای برینداری ئەو وڵاتەدا
پۆل پۆل پێکوتە و
باوش باوەش فرێزو رواوە فرێزو
لە سەر سنگی کێل وبەردی هەر شەهیدێک
دڕک و داڵ و خڕنۆکی بیابان
سەرەیان بەستوە
گوڵە شلێرەی چوار قاش
دەستە دەستە تەریدەو پەرێشان
دیکتاتۆڕی بیانیش لە بەر چاوان
هی خۆ ماڵیش ڕستە ڕستە سینگی رەشماڵی
لە سەر تەختی سنگی دایکی نیشتمان داکوتاوە
شەهید بێزار
دایکی شەهید ڕەش پۆش وخەمبار
باوکی شەهید پەژیوان
رۆژگار تراویلکەو خاک سەرگەردان .
جەعفەر/ کەریمی
١٣/٩/٢٠١٣/باشوری وڵات / سلێمانی
سرنج: ئەو بابەتەم کاتێک نوسیومە کە دوای ١٨ ساڵ چوومە مەزاری شەهیدان
لەشاری سولێمانی و گڵکۆی هەموو ئەو کەسانەی کە لە ژیاندا نەمابون .بەڕاستی
شەرمم لە خۆم کرد کە دەسەڵاتی کوردی ئاوا رێز لە گۆڕستانەکان دەگرێ ! گۆڕستانێکی
وشک وقاقڕ! بێ خزمەت گوزاری ودوور لەشارهەر لەوێ بەخۆم گوت: گۆڕستانێ ناتوانن
ئاوەدان کەنەوە ، وڵاتێکتان چۆن بۆ بەڕێوە دەچێ!!