کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چوار ‌قۆڵی، رێبوار کەریم، کەماڵ رەئوف، عەدنان عوسمان، عارف قوربانی!

Sunday, 18/01/2015, 12:00


کەناڵیی رووداو خاوەن بیرۆکەیی دامەزراندنن، هەڵبژاردنیی بابەتەکان و ئاراستتەکردنیی بەرنامەی چوار ‌قۆڵییە. ئەو بەرنامەیە شەوانی چوارشەممان لەلایەن رێبوار کەریم وەلی ئامادە و پێشکەش دەکرێت، بەبەردەوامی عەدنان عوسمان، کەمال رەئوف، عارف قوربانی بەشداری لەو بەرنامەییەدادەکەن. لە شەوی ١٤/١/٢٠١٥دا بابەتی ئەو بەرنامەییە بریتی بوو لە مۆدێلیی حزبی سیاسیی لە کوردستان.

فۆکەیسی ئەو پارچە نووسینەم لەسەر ئەوە دەبێت کە چۆن کەناڵی رووداو توانیویەتی، خزمەت بە پارتی دیموکراتی کوردستان بکات، لە جۆری پێشنیارکردنی بیرۆکەکان و ئاراستەکردنیان بە رێگای بەکارهێنانی پێشکەشکەر و بەشداربووانی ئەو بەرنامەییە. ئەگەر سەرنجی وورد لە بەرنامەکە بدەین دەردەکەوێت هەموو ئەو خاڵانەی رێبوار کەریم دەیان ووروژێنێت و دەیانخاتە بەردەمی هەرسێی لە هاوڕێکانی بۆ تاوتوێکردن، گشتی لە بەرژەوەندیی پارتیداییە.

رێبوار کەریم دەڵێت:
1) : ریفۆرم لە ناو حزبەکاندا سەرناگرێت و بە ئینشیقاق کۆتایی دێت، فۆکەیس بخەینە سەر ئەوەی کە سێ حزبمان هەیە لە بەردەم ئینشیقاقدان، یەکێتی نیشتمانی، گٶڕان و بزوتنەوەی ئیسلامی.

پارتی لە رێگای ئەو کەناڵەوە دەیەوێت بۆ خەڵک روون بکاتەوە ئەو پارتانە کێشەی ناوخۆیان هەیە، لە داهاتوویەکی نزیک گریمانی ڕوودانی ئینشقاق لە نێویاندا چاوەرێکڕاوە و بەرەو لاواز بوون دەڕۆن. بێگومان پارتی چەند ئامانجێکی هەیە دەیەوێت بیپێکێت و پێش وەخت زەمینەسازیی بۆ دەکات.

یەکەم: سیگنەلێك دەدات بە دۆست و لایەنگرانی ئەو لایەنانە بۆ بیرکردنەوەی پێشوەخت لە وازهێنان یان لە گۆڕینی سەنگەر بۆ پارتێکی تر کە توانایی پاراستنی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانیانی هەبێت، پارتی تەنیا حزبە بە یەکگرتوویی لە دەستەڵات دەمێنێتەوە و باشترین هەڵبژاردە دەبێت بۆیان.

دووەم: هاندانێکە بۆ لایەنە ناکۆکەکانی ناو ئەو پارتانە لە هەموو ئاستەکاندا بۆ روودانی زووتری ئەو ئەگەرە.

سێیەم: روودانی ئینشقاق لە نێوان هەریەک لەو پارتانە دروستبوونی چەند پارت و ئاراستەی بچووک بچووکی تر لە نێویاندا و هاتنە مەیدانەکە بە لاوازیی، هۆکارێکی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی پارتی بە ئاسانی ئیحتواییان بکات، هەروەکو مێژووی ئەزمونی ئینشیقاقی پارتەکانی ترلە نێو خۆیان دوای ساڵی ١٩٩٢ لە باشوور سەلماندویەتی پارتەکان و سەڕۆکەکانیان دوای هەر ئینشقاقێک پەیتا پەیتا چوونەتەوە ژێر باڵی پارتی و سەرۆکەکەیی.

2) : دروشمی گۆڕان حزبێکی سەرتاسەری نەبووە، لە ٢٠٠٩ قسەم لەگەڵ سەرکردەکانی گۆڕان کردوە پێیان وابووە ئەوان دەیانەوێت وەکو حزبێکی لۆکاڵی بمێنەوە و بەشداربن لە دەستەڵات.

مەبەستی ئەو بۆچوونە لێددانی بزوتنەوەیی گٶڕانە.
یەکەم: لە نەبوونی ستراتیژیەیتی بوون بە حزبێکی سەرتاسەریی لە باشوور، نەبوونی پلانێکی کارا بۆ گرتنە دەستی دەستەڵاتی سیاسیی لە هەرێم لە ئاییندەدا.
دووەم: سەرکردەکانی گٶڕانیش تەنیا رازیین بەوەی پارتێکی لۆکەڵی بن و کونجی قەناعەت بگرن بە مەرجی وەرگرتنی پارەو پۆست هەروەکو چۆن هەنوکە پەیوەندی پارتی لەگەڵ گٶڕان لە بەهاریی تەمەنییەتی.

3) : یەکگرتوو کێشەی ئەوەیان نەبووە کە حزبێکی سەرتاسەری بن، کێشەیان ئەوەیە کە ئایا وەکو حزبێکی سیاسیی بەردەوام بن یان هەر بانگخواز بمێنن.

ئەمجارەیان سیگنەڵەکە ئاراستەیە بۆ دۆست و لاینگرانی ئەو پارتە، هۆشیاریان دەکاتەوە کە لە ئاییندەیەکی نزیک روودانی ئەو ئەگەرە هەیە، چارەنووسی مانەوە وەکو پارتێکی سیاسی لە مەیدانەکە پەیوەستە بە مەزاجی سەرکردایەتییەکەی و کاتی ئەوە هاتووە خۆتان ساغ بکەنەوە.

4) : کە باس لە ئینشقاقی ئەو حزبانە دەکەم مانای وایە ئەو حزبانە حەیەویەتیان تیادا هەیە. یەکێتی لە نێوان دوو ڕیاندایە کە ئایا دەنگە نارەزاکان لە خۆی کۆبکاتەوە یان دووبارە ئینشیقاقی تیادا روو بدات. گۆڕان لە کۆی ٢٤ ئەندام پەرلەمانەکانی ١٠ ئەندامیان لەگەڵ ریفۆرم دایە و هەندێکیان تەسریحات دەدەن ئەگەر گوێیان لێنەگیرێت هەڵوێستی تر وەردەگرن. بەڵام لە نیو پارتی دیموکراتی کوردستان ئینشیقاق لە دوای ١٩٩٢وە رووی نەداوە، پارتی گەل لە دوای ١٩٩٢ هاتنەوە ناو پارتی، لەو کاتەوە هیچ ئینشقاقێک لە ناو پارتی رووی نەداو، جەوهەر نامیق گۆشەگیری هەڵبژارد و هەڵنەستا بە سەرکردایەتی کردنی هیچ حزبێک و گروپێک.

ئامانجی ئەو بەرنامەییە و پارتی ئەوەیە بڵێت هەموو لایەنەکان ئەگەری لەتبوونی تێدا دروست بووە تەنیا پارتی نەبێت، پارتێکی رەسەنە لە ساڵی١٩٩٢ ەوە تاکو ئێستا توانیویەتی یەکرێزی پارتەکەی بپارێزێت. هەر لایەنێک ئەگەر لە نێو پارتەکانی تریش ئینشیقاقی کردبێت لە کۆتاییدا هاوپەیمانیەتی لە گەڵ پارتی بەستووە، بۆیە هەقی وایە کە دەنگە نارەزاییەکانی هەموو لاینەکان جیاببنەوە و بچنە ناو بەرەیەکەوە بۆ دروستکردنی ئاراستەیەکی تری حزبی لە باشوور لە کۆتاییداش ملکەچی پارتی بن و بەشداربن لە حکومەتی بنکەفرەوان و بەشە بودجەی خۆیان وەربگرن.
لە کۆتایی بەرنامەکەدا ئەم چوار کەسە: (رێبوار کەریم، کەمال رەئوف، عەدنان عوسمان، عارف قوربانی)، لە سەر زۆربەی هەرە زۆری ڕایەکان رێک بوون و کەناڵێ رووداوی پارتیان بە شیاوترین میمبەر هەڵبژاردوە بۆ گەیاندنی بۆچوونەکانیان.

ئاشکرایە دەستەڵاتی خێزانی و تاکڕەوی لە نێو پارتەکانی تری وەکو یەکێتی نیشتمانی، گٶڕان و یەکگرتوو بوونی هەیە، بەڵام جیاوازییەکە لەوەدایە کە ئەو جۆرە دەستەڵاتە وەکو نێو پارتی سەقامگیرو بەهێز نییە، مەترسیی ئەوەی لێناکرێت دەستەڵاتی بنەماڵەیی و تاکڕەوی بەسەر سیستەمی سیاسیی باشووردا بسەپینن و لە ئەنجامدا توانای گرتنە دەستی دەستەڵاتی سیاسیی سەرتان سەری باشووریان هەبێت. تاکە رێگایی نەهێشتنی دەستەڵاتی تاکڕەویی و دیکتاتۆریەت لەم کاتەدا لە هەرێم ئەکرێ رووبدات بەوەی یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو ناکۆکیەکانی نێوان خۆیان و ناوەوەی پارتەکانیان وەلا بنێن، رێکبکەون لە بەرەیەکدا کە بتوانن لە دەستوردا گۆرانکاری بکەن بە گۆرێنی دەستەڵاتی سەڕۆکایەتی بۆ پەرلەمان و لابردنی دەستەڵاتی تاکڕەوی و بنەماڵەییی، هێنانە کایەی ئامرازێکی تەندروست بۆ دەستاو دەستکردنی دەستەلاتی سیاسیی بە شیوەیەکی دیموکراتیانە لە هەرێـم کە ببێ شک ئەو یەکگرتنە لە بەرژەوەندی دۆزی ڕەوای میللەتەکەماندا دەبێت بە تایبەتی ئێستاکە کە بە قۆناغێکی پڕ هەستیارو ترسناکدا تێپەردەبێت.

http://rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/4qoli-14012015muh

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە