ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی سه‌د هه‌زار ئه‌رمه‌نی ده‌كات
Thursday, 18/03/2010, 12:00
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی 100 هه‌زار په‌نابه‌ری نایاسایی ئه‌رمه‌نی له سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به بی بی سی تورکی رایگه‌یاند، ئێستا 170 هه‌زار ئه‌رمه‌نیی له وڵاته‌كه‌ماندا ده‌ژین و له‌و ژماره‌یه ته‌نها 70 هه‌زارییان مافی مانه‌وه‌یان هه‌یه و هاوڵاتی توركیان و ئه‌وانی دیكه به شێوه‌یه نایاسایی ماونه‌ته‌وه و ئێمه ئه‌گه‌ر ناچارمان بكه‌ن ئه‌وا به‌و 100 هه‌زاره ده‌ڵێیین بڕۆن بۆ وڵاتی خۆتان و چیدیكه رێگه ناده‌ین له وڵاته‌كه‌مان بژین.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ریه‌ك له سوید و ئه‌مه‌ریكا كوژرانی ئه‌رمه‌نییه‌كانی سه‌رده‌می كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییان به تاوانی ژینۆساید ناساند و ئه‌م بڕیاره توركیای نیگه‌ران كردووه و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندتر دژی ئه‌و وڵاتانه ده‌كات.
له نێوان ساڵانی 1915 تا 1923 زیاتر له ملیۆنێك‌و 500 هزار ئه‌رمه‌ن له لایه‌ن توركه‌كانی عوسمانییه‌وه قه‌تڵوعام كران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست