کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەزم لەچای ساردو درۆی گەرمە..!

Sunday, 22/02/2015, 12:00





چای سارد چەند شتێکی باشی نیایە هیلاک نابیت تافوی لێبکەیت ساردبێتەوە ،ئازاری ددانەکانت نادات ،هێمنیشت دەکاتەوە لەتوڕەبوون .بۆیەحەزم لەدرۆی گەرمە ،چونکە گەرماوگەرماوگەرمەوە ناگاتە ئەوەی ساردبێتەوە دەردەکەوێت ،بەڵام درۆی سارد دەبێت ماوەیەک چاوەروانبیت تابۆت دەردەکەوێت درۆیە.
زۆربەمان درۆکانی هەرسێ لایەنەکەی کوردستانمان باش لەبیرە ،کەدەیان ووت ،معارەزە بوون ،لەدوای ٢٥/٧/٢٠٠٩وە دەست پێ دەکات .وەک ئەوەی لەدوای ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١بەدواوە کەس خۆپیشاندانی نەکردبێت وکەس رەخنەی لەسەرانی مافیای کوردایەتی نەگرتبێت و ،هەموو خەڵک بێدەنگ دانیشتبن و چاوەڕوانی لەدایک بوونی ئەمانی کردبێت ،تابە خێری خۆیان خەڵک فێری رەخنەو خۆپیشاندان بکەن.
ئەوانەی سەدان خۆپیشاندانیان کرد دژی گەندەڵی تیرۆری ژنان ،داوێن پیسی سەرانی مافیای کورد چی بوون ،پێدەچیت لەیبوک بووبن ،یاخود لەخۆشی ئەوخێروبەرەکەتی مافیاکان شێت بووبن و هاتبێتنە شەقام و ووتاریان نووسی بێت ،چونکە تائەوبەروارە دەسەڵاتی مافیای کوردایەتی خەمخۆری خەڵکی کوردستان بوو .
نە رەوف ئاکرێ یان تیرۆر کردو نە نەزیر عومەرو نەڕیناس و نەشاپورەقابیل و نەفەرهاد بەرەج و نەحەمەی حەلاق و نەتەقەیان لەخۆپیشاندەران کردو ،نەبەرۆژی نیوەڕۆ کۆمۆنیستەکانیان قەتلوعام کردوو ،نەڕۆژنامەو گۆڤاریان داخست و نەبەشیک لەوانەی کەئێستا خۆیان بەموعارەزی دوای ٢٥/٧دەزانن ،سەرکوتی خۆپیشاندانیان کردوە و نەهیچ بەرپرسیارێتیەکیان هەبووە لەدەسەڵات دا .
ئای درۆگەرمەکانی موعارەزەی دوای ٢٥/٧ چەند ساردن ،زۆری ویست تاحەقیقەتی خۆتان بەیان کرد ،کەئێوەش بۆ شیواندنی مێژوو بەقازانجی خۆتان ،جەند خۆتان بەزیرەک دەزانن بەڵام جێ داخە بۆتان ناچیتە سەر ،چونکە شوڕشگێرە راستەقینەکانی مەیدانی خەبات دژی سەرانی مافیای کورد ماون و هەرگیز بێدەنگ نابن وراستیەکان بەخەڵکی کوردستان دەڵین ،کەئێوە ،یان شەرک بوون لەدەسەڵاتی سەرانی مافیای کورد ،یان بەشیک بوون ،لەبەناو حیزبەکانی هەردوو بنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی ،سەرکوتی خەڵکی کوردستان و دەنگە نارەزایەتیەکانتان کردوە ،سەدان بەڵگەش ئەوڕاستیەی سەلماندووە .
بۆیە باشتر درۆی گەرم بکەن چونکە دورۆژێکەو ئاشکرادەبێت ،کەئێو ،وەک چۆن لە١٧ی شوبات رووی ڕاستەقینەتان ئاشکرا کرد و وەک سەرانی مافیای هەردوو بنەمالە بەیاننامەتان درکردو خۆپیشاندەرانتان بەئاژاوەگێرلەقەڵەم داو ،کەچوشنە دەسەڵات بەڵێنی چوارساڵ ئارامی شەقامتان بەدەسەڵات دا .خەریکی کاری خۆتانبن ،وازلە سیناریۆی جۆراو جۆربهێنن .
رێگا لەخەڵکی کوردستان مەگرن بەناوی چاکسازی و لەڕاپەرینی راستەقینەوە شوڕش خاویان مەکەنەوە .هەرگیز سەرانی مافیای کورد لەبەرەی خەڵکی کوردستاندا نەبوون ونابن ،هەرلایەنێک پاساو بۆئەو بنەماڵەمافیایانە بهێنێتەوە شەریکە تاوانیانە .

هۆڵەندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە