هه‌لبژاردن و دامه‌زراندن
Monday, 15/06/2009, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی قوتابیانی ته‌مه‌نێک له خوێندن به سه‌رده‌به‌ن و له کۆلیج و په‌یمانگاکان ده‌رده‌چن به مه‌به‌ستی خزمه‌ت کردن به حکومه‌ت به کۆمه‌لگه دنامهزرێن له دام‌و ده‌زگا حکومیه‌کان ، به بیانوی نه‌بونی بوجه ، یان نه‌بوونی میلاکات یان نه‌بوونی شوێنی دامه‌زراندن وه‌یان ....و یان ..... ،به‌لام سه‌یر به درێژایی سالێک یان دوو سال چاوه‌روانی
عه‌جه‌ب پێش هه‌لبژاردن ئه‌م هۆیانه‌ی باسمان کرد له ئارادا نامێنن ؟؟؟
به‌لێ ئه‌مرۆ له کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری پلاندنان و وه‌زیری دارایی له په‌رله‌مان له رێکه‌وتی 15-6-2009، وه‌زیری دارایی ئاشکرای کرد که دامه‌زراندن بۆ مامۆستایان هه‌مووکات کراوه‌یه و هه‌بووه به ئه‌مری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مامۆستایان داده‌مه‌زرێندرێن ......
له‌به‌ر چاومانه خۆپیشاندانی هه‌ولێر و گه‌رمیان و که‌لارو کفری و سلێمانی که ده‌رچوانی زانکۆ داوای دامه‌زراندنیان ده‌کرد به پیشه‌ی مامۆستا که ئه‌م داوایانه‌یان به هێمنانه پێشکه‌ش به په‌رله‌مان و به په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌کانیان کرد ، وه‌لامی ئه‌وان ئه‌وه بوو که داوایان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشکه‌ش کردوه تا دابمه‌زرێندرێن به‌لام جارێ دامه‌زراندن نیه ، به‌لام سه‌یره که جه‌نابی وه‌زیری دارایی ئه‌مرۆ له په‌رله‌مان رایگه‌یاند که دامه‌زراندن هه‌بووه به ئه‌مری جه‌نابی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئێستاش هه‌ر هه‌یه !!! پرسیار لێره‌دا ئه‌مه‌یه بۆ له سه‌ره‌تای خوێندنی ئه‌م سال که دامه‌زراندن هه‌بووه ئێوه خه‌لکتان دانه‌مه‌زراندووه ؟؟ که ئه‌وکات زۆر زه‌روور بوو ، بۆ ئێستا دامه‌زراندن ده‌لێن هه‌یه ؟؟؟ بۆ ئه‌وکات به‌رای گشتیتان ده‌گوت که دامه‌زراندن نیه ؟؟
ئه‌ی که ده‌رچوان خۆپیشاندانیان ده‌کرد بۆ نه‌تان ده‌گووت که دامه‌زراندن هه‌یه و بۆ داتان نهدهمهزراندن ؟؟؟
لێره‌دا ده‌بێت گوومان له ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێکردن بکه‌ین یان گوومان له وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ؟؟
کامیان دامه‌زراندیان بۆ ئه‌م کاته راگرتوه یان دامه‌زراندیان شاردۆته‌وه تا ئه‌م کاته ؟؟
لێره جێگه‌ی خۆیه‌تی گوومان له هه‌موویان بکه‌ین ، وه له سه‌ره‌تاوه ده‌بێت گوومان له به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده بکه‌ین چونکه ئه‌و ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێ کردنه ، بۆ تا ئێستا دامه‌زراندیان که ده‌لێن هه‌بووه دامه‌زراندیان شاردۆته‌وه ؟ وه خه‌لکی بێواسته و ره‌شورووتی ئه‌م میله‌ته‌یان دانهمزراندوه ؟؟
به‌لێ کاریگه‌ری سیاسه‌ته حیزبیه‌کان به زه‌قی دیاره به‌سه‌ر ده‌نان و دامه‌زراندی که‌سانی سه‌ربه حیزبه‌کان له پۆسته بالاکان که کار بۆ سیاسه‌تی ئه‌م حیزبانه ده‌که‌ن وه به‌پێی به‌رنامه‌ی ئه‌م حیزبانه خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌که‌ن ، زۆر شت راده‌گرن یان زۆرپرۆژه ته‌واو ناکه‌ن تا هه‌لبژاردن نزیک ده‌بێته‌وه ئینجا حکومه‌ت و ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێکردن له پردا چالاک ده‌بن ، ئه‌وه‌تا دامه‌زراندن له راستی دا نه‌بوو بۆ مامۆستایان تا کاتی پێس ده‌ستپێکردنی پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن، ئێستا ده‌ستیان پێکردوو مامۆستا داده‌مه‌زرێنن ، ده‌بێت هه‌موو سال خه‌لکی کوردستان ئاواتهخوازبێت که هه‌لبژاردنێک هه‌بێت تا کورو کچه ده‌رچوه‌کانیان دابمه‌زرێندرێن نه‌ک چوارسال جارێک ..................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست