کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەلیەكانى سەرۆكى شارەوانى كەلار بەشى (2)

Thursday, 26/05/2011, 12:00


دواى ئەوەى لەبەشى یەكەم مشتێك لە خەروارى گەندەڵیەكانى سەرۆكى شارەوانى كەلارمان خستەروو . ئەم بابەتە لەناوچەى گەرمیان بەشیوەیەك باش دەنكى دایەوە , لە هەمان كاتدا سەدمەیەكى گەورەبو لە سەید جواد وادى كەوت ، هەر ئەمەش وایكرد سەرۆكى شارەوانى كەلار هەموو هەلێك بدات بۆ دۆزینەوەى سەرچاوەكانى دزە بیكردنى ئەو زانیاریانە چونكە ئەو بەشیوەیەك شارەزایانە گەندڵیەكانى كردوە كەس پێى نەزانیوە جەگە لەچواردەورەكەى نەبێت بۆ پەنجەى تۆمەتەكانى سەرەتا ئاراستەى كەسەنزیكەكانى كردوە بەڵام بێئاكام بوە .
لەم بەشەدا بە كۆمەلێك گەندەڵترى (سەید جواد وادى) سەرۆكى شارەوانى كەلارتان ئاشنادەكەین كە بریتین لە :
1- دواى ئەوەى شارەوانى كەلار بڕیارى دا لەسەر بە (ئەلیكۆبۆنكردن)ى سەرجەم دوكانەكانى كەلار بەشیوەى ئیجبارى ، خەڵكى كەلار تەنانەت دوكاندارەكانیش بەپیرى ئەم بریارەى شارەوانیەوە چون لە پێناوى جوانكردنى سیما شار ، لە بەرئەوەى ژمارەیەكى زۆر دوكان لەكەلاردا هەیە چەند كۆمپانیایەك و چەندین هاوڵاتیتر دەستیانكرد بەهێنانى ئەلیكۆبۆن و وەستاى شارەزا بۆ بەستنى ، بەڵام كاكى گەندەڵى گەندەڵان (سەید جواد) هەموو دوكاندارەكانى ئاگاداركردەوە بۆیان نیە ئەلیكۆبۆنى دوكانەكانیان بكەن تەنها لاى كەسێك نەبێت !!!! هەرچەندە خاوەن دوكانەكان هەوڵیاندا بۆ گۆرینى ئەم بریارە پێیان نەكرا و ناچار ملكەچى بریارەكەى (جوادەگەندەڵ) بون ، خاوەن دوكانێك پێى راگەیاندین هەر دوكانێك بەلایەنى كەمەوە نزیكەى (8 تا 12) وەرەقەى سەد دۆلارى ئەمریكى تێدەچێت ئەمە لاى ئەو كەسەى كە (سەید جواد) دیاریكردوە بەڵام ئەگەر خۆمان لاى كۆمپانیاكان كەسەرەتا هاتن و عەقدیشمان لەگەڵداكردن (800) دۆلاریەكانیان بە (600) دۆلار بۆمان دەكرد و (1200) دۆلارەكەش بە (900) دۆلار بۆیان دەكردین .
كەلاریەكان لێتان دەپرسم خۆتان بلێن ئەمە ماناچیە؟ ئایا چەند سەد دۆلارى چوە گیرفانى ئەم سەرۆك شارەوانیە شارەزاو پسپۆر لە گەندەڵیە؟؟؟

2-سەید جواد لەسەر رێگەى سەرەكى كەلار -كفرى و لە گەرەكى حەمرین كەدەكەوێتە سەر جادەیەكى دوسایدى سەرەكى نزیك مەعمەل بلۆكەكان بەرامبەر گەرەكى بنگرد زەویەكى بەروبەرى (2000) مەتر بەبلۆك سیاجكردوە ، كەبەپێى خەمڵاندنى یەكێك لە زەوى فرۆشەكانى كەلار نرخى ئەو زەویە خۆى لە نزیكەى (2) ملیۆن دۆلارى ئەمریكى دەدات كەدەكاتە (200) دەفتەر دۆلار ، ئەوكاتەى سەید جواد سەفەرى ئیران دەكات قایمقام و لیژنەى تەجاوزاتى شارەوانى كەلار بەفرسەتى دەزانن دەیروخێنن ، بەڵام لەگەڵ هاتنەوەى (سەید جواد) دەست دەكرێتەوە بەسیاجكردنى بۆ راستى هەواڵەكەش سەیرى رۆژنامەى ئاوینە بكە ژمارەى (270)
3- بەپێى رێنمایى و یاساش دەبێت هەموو هاوڵاتیەك یەك جار سودمەندبێت بەڵام سەید جواد چەندین جار سود مەندبوە لە وەرگرتنى زەویى هەر بۆنمونە ئەو خانوەى كە خۆى تێدا دەژیى كە بەشێكى بەتەجاوز دروستیكردوە خانویەكیشى لە كوڵەجۆ وەرگرتوە لەكاتیكدا ئەو خانوە تەنها بۆ ئەو خەڵكانە دروستكراوە كە دەبێت بگەرێنەوە بۆ ئاوەدانكردنەوەى ناحیەى كوڵەجۆ ، ئایا ئەمەش گەندەڵى نیە ، جگەلەوەش بۆماوەى زیاتر لە (4) رۆژ گڵابەو شۆفڵەكانى شارەوانى بردوە بۆ تەواوكردنى رێگە و تێكردنى تێكەلە بۆ ئەو خانوەى كەبەگەندەڵى وەریگرتوە .

3- لە دۆسیەى گەندەڵیەكانى كۆمپانیاى روناكیش سەید جواد پیشكى شێرى هەیە لەتازەترین گەندەڵیەكانى دواى ئەوەى دائیرەى ئاوى كەلار رازى نەبو ى بەوەرگرتنى پرۆژەى ئاوى خانوەكانى كۆمپانیاى روناكى لە بەردەسور لەبەر كەم و كورتى و خراپى جۆر بۆریەكانى ، كەئەمەش زیانیكى مادى گەورە بەكۆمپانیاى روناكى دەگەیەنێت بۆ ئەوەى پرۆژەكە بەسەقەتى وەربگیریت سەید جواد بەپشتیوانى سەڵاحى كویخا هەڵسان بەدەركردنى نەێیرى بەرێوبەرى ئاوى كەلار بەبیانوى ئەوەى چەند كەسێكى خزمى لەدائیرەى ئاو تەعینكردوە لەكاتیكدا ئەمە بیانویەكى زۆر لاوازبوو بۆدەركردنى بەرێوبەرى ئاو . لەبەرامبەر ئەمەدا ئەندازیارێك دانرا بۆ بەرێوبەرى ئاوى كەلار كە خاوەن و ئەندازیارى ئەو كۆمپانیایە پرۆژەى ئاوى كۆمپانیاى روناكى جێبەجێكردوە ، بەرێزان لە ئیوە دەپرسم ئەمە حەق نیە پێبلێن جەنەراڵى گەندەڵى ؟ دەپرسم سەرۆكى شارەوانى بۆ ئەمەیان چەند دەفتەر دۆلارت وەرگرت یان چەند دەفتەر دۆلات قازانجكرد ؟؟؟؟

خۆێنەرانى بەرێز ئەمەش مشتێكى تر لە خەروارى ئەو سەرۆك شارەوانیە گەندەڵەى كەلارە كە خۆى وەك مەلائیكەى دەستپاكى پیشان دەدا ، بەڵام ئەوتا ئەمرۆ بەهاوكارى دڵسۆزانى و خەمخۆرانى شاری كەلار پەرەى گەندەڵیەكانى ترى هەڵدەدەینەوە .
هەرچەند دەزانین دواى ئاشكرابونى گەندەڵیەكانت دەم و چاوت تێكچوە و كەمتر خۆت پیشانى خەلكى كەلار دەدەیت ، بەڵام هەربەردەوامیت لەگەندەڵى و كارە ژێربەژیریەكان لەگەڵ شەریك و كاسە لیسەكانى چواردەورت .
لەئایندەیەكى نزیكدا چەند بەشێكى تر لەگەندەڵەكانى جەنەراڵى گەندەڵانتان پێشكەش دەكەین .
ماویەتى ......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە