خۆئەوان چونەتە دەرەوە فرسە تە
Sunday, 07/11/2010, 12:00
ئازادى ئەو چەمكەیە كە گەلانى جیهان بەدرێژاى مێژوو هەوڵیان بۆداوە بۆئەوەى بیچەسپێن لەژێر سێبەرو لە سایەى دابحەسێنەوەو بەسەر جەم مافە ئینسانیە كانیان بگەن لەناو كەشێكى ئازادداپراكتی ئەم مافە یان بكەن یان مومارەسەى بكەن كوردستانیش وەك هەر مەملە كەتێكى ترى ئەم جیهانە هەوڵى داوە بۆئەوەى بگات بەم چەمكەو لەكوردستاندا تاقی بكاتەوە شەهید بونى ئەو هەموە گەنجەى لەسەردەمى بە عسەوە تاوەكو شەڕى نەگریسى ناو خۆودواتر ئازادى عیراق لەژێرستەمو داگیر كارى عەرەبە بەعسیە كاندا لەو هەوڵا نەن كە چەندین ساڵە ئەم نەتەوەیە قوربانى بۆدە دات بۆپراكتیك كردنى چەمكى ئازادى لە كوردستاندا بەڵام بە داخەوە لێرەو لەم جوگرافیایە دا كەناوى كوردستانە تازە بەتازە هەوڵى ڕەنگ كردنى هەمو دەنگە كان دەدرێت خۆپیشاندانو ناڕە زاى دەربڕین قەدەغە دەكرێت هەر ڕۆژناڕۆژێك قەڵەمێك و دەنگوڕەنگێكى ئازاد بەدەیان ملیاردینار غرامە دەكرێت كەسیش لەوانەى كەبانگەشەو پروپاگەندەى ئازادى دەكەن هیچ ناڵێن خراونەتە سەر سامت ژێر بەژێر دیلى حزبن ناتوانن تەنهاوشە یەك وەیان دێڕێك لە سەر ئەم جۆرەوئەم مۆدێلەى كوشتنى ئازادى یە بڵێن ئازادى لەلاى دیكتاتۆرو پاوان خوازەكانى دەسەڵات وەلەناو فەرهەنگى ئەواندا هیچ نیە جگە لەكوشتن و ژینۆساید كردنى ئازادى كاتێك بڕیارى قەدە غەكردنى خۆپیشاندان لەناو دەزگایەكى لیبڕاڵ وئازادى وەك پەر لەمان دەردە چێت جێگەى دڵتەنگى ئازادى خوازانە كەسیش ئەم موجەڕەد كردنەى ئازادى پێ قبوڵ نیە كاتێك خۆپیشاندان وكۆبونەوەى گەنجان ولاوان قەدە غەدەكرێت ئیتر جاڕى مەرگ بەمەملە كەتە ئازادە بێ نانو ئاوە كەى كوردستاندا دەدرێت من نازانم دە سەڵاتى كوردى چیدە مێنێت تاوەكو ئێمە شانازى پێوە بكەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست