نێچیر و فازیل و كۆسرەت، تاوانبارن له فرۆشتنى داودەرمانى بەسەرچوو لە كوردستاندا
Saturday, 23/10/2010, 12:00
خوێنەرانى بەڕێز....زۆر دەمێكە دەمویست لەم ماڵپەڕە كوردپەروەر و خۆنەویست و بەویژدانەوە، گەورەترین تاوان و جینایەتى دەستەڵاتدارانى پارتى و یەكێتى لە بوارى هێنان و فرۆشتنى داودەرمان و كەل و پەلى پزیشكى و تەندروستى بڵاوبكەمەوە، ویژدانم هەزاران جار ئازارى داوم لەو بێدەنگیەى، كە تا ئێستا نواندومە، كە چۆن و بە چ شێوەیەك مافیاكان سەردەم نێچیرەڤان بارزانى و كۆسرەت ڕەسوڵ و فازیل میرانى، كە لە ڕاپەڕینەوە هەرچیان پێكراوە، لە تاڵانى و ڕاوەڕووت و دزیى و سامانى گشتى و تایبەت و ئەهلى و ماڵى خەڵكى، جگە لە تاوانى شەڕى براكوژى، تەنها بۆ بەدەست هێنانى دەستەڵات و ماڵ و موڵكى گەلى كوردستانى بەش مەینەت، كە ئەوەى بەعس و قاسم ئاغاكانى سەدام بە گەلى كوردستانیان نەكردووە، قاسم ئاغاكانى (جەلعود) جەلال و مەسعود بە كوردستانیانیان كردووە، تا ئەوەى تاكە بوار و كایەیەك ماوە ئەوان دەستى بۆگەن و خوێناویان بگاتێ، ئەویش ناو هەناوى ئەو بوارەیە كە تەندروستى مرۆڤەكانە ناسراوە، ئەوەشیان قۆرغ و پاوەنكردوە بۆ بەدەست هێنانى دینار و دۆلار سامانى بێشومار. زۆر نامرۆڤانەو دور لە ئەخلاقى ئینسانیەت، هەزار تەن لە داو دەرمانى ئێكسپایەر (بەسەرچوو)یان هێناوەتە ناو شارەكانى كوردستان و بە زۆرداریى و بە بەكارهێنانى دەڵاڵى دەرماندزی نێو نەخۆشخانەكان و بنكە تەندروستیەكانى ناو وەزارەتى بەناو تەندروستى خەریكى ساغ كردنەوەیانن، بەڕێگەى فێڵى قانونى و شەرعى و بە بەكارهێنانى كەتەلۆك و ناونیشانە بیانیەكان و، بە فێڵى چەند پزیشكێكى خوێنڕێژ و دەڵاڵى ناموسفرۆش و كەسانى نەفس نزم و موشەخۆرى نێو كایەكانى پزیشكى و تەندروستى...!
خوێنەرانى ئازیز....بۆ ئەم بابەتە بە زانستى و بە سودوەرگرتن لەسەرچاوە باوەرپێكراوەكانم ناوەرۆكى ئەم بابەتە پڕتاوان و خیانەتەتان پێشكەش دەكەم، بە ئومێدى سود بەخشین و بە دواداچوونى پزیشكى مەیدانى، كە چۆن و بە چ شێوەیەك سەرانى سەر زل و دز و مافیاكانى یەكێتى و پارتى دەستیان چۆتە ناو بوارى تەندروستى یەوە..!
***********************************************
سەرەتا... پڕۆڤایلى تاوانبارێكى نێو بوارى تەندروستى ئەویش (عەلى قەمبور)ە، كە دانیشتووى هەولێرە و كارمەندى نەخۆشخانەى ڕزگارى بووە، پاشان بووە بەردەست و فەراشى لاى دكتۆرە (عتیەى) هاوسەرى دكتۆر نورى تاڵەبانى.
لە كاتى ڕاپەرینەكەش ئەوەندەى توانى داو و دەرمانى پزیشكى لە فەیلەقى (3) كەركوك بە تاڵانبردوو لەگەڵ ئازاد نیعمەتوڵڵا، لهمهوه بوو به دەرمانفرۆش!
دواتریش لەگەڵ محەمەد زاوێتەیى داودەرمانى ئێكسپایەرى ماوە كەم بەسەر چوویان بەنرخێكى هەرزان لە ئێرانەوە بۆ شارەكانى كوردستان هێنا، شهوانە بەسەر دەرمانفرۆشەكاندا دابەشیان دەكرد!
وردە وردە عەلى قەمبور بووە بە بازرگانێكى نێو داودەرمان فرۆشان، وەهاى لێهات كە یەكەمین كابینەى حكومەتەكەى كەمال شاكرى شوعیى كەوتە ناو پیلانەكەى عەلى قەمبورەوەو، زۆربەى داودەرمانەكان لە رێگەى عەلى قەمبور لە ئێرانەوە دەكڕان و بۆ كوردستان دەهێنرانەوە، بە نرخێكى زۆر زیاد لە سنورى خۆى بە وەزارەتى تەندروستى دەفرۆشتەوە، بەشەریكى لەگەڵ چەند بەرێوەبەرێكى مافیاى ئەو سەردەمە! نەك هەر ئەوە، بەڵكو داودەرمانیشى بە دەرمانخانە ئەهلیەكان دەفرۆشتەوە، بە ئارەزووى خۆى ئەوەى گرنگە هەموو داودەرمانەكان ئێكسپایەر و ماوە بەسەرچووبووە و دووجارى دیكەش بەو تۆمەتەوە دەستگیركراو بە هەوڵى بەرپرسە دز و مافیاكانى ئەو سەردەمەوە ئازاد دەكرا!
******************
لەكابینەكەى نێچیرەڤان بارزانى كە زۆر له پیاوان و نەخوێندەواری دهسهڵات بە كابینەى خزمەتگوزاریان دەشوبهاند، عەلى قەمبور بووە شەریكى دكتۆر جەمال عەبدولحەمید كە وەزیرى تەندروستى بوو لەلاى نێچیرەڤان، دكتۆر جمال لە كاتى ڕژێمى بەعسدا دكتۆر بوو لە سەربازگەى ڕەشید لە بەشى ئیستیخباراتى عەسكەرى كارى دەكرد وەك دكتۆرێك! دكتۆر جەمال بەشەریكى لەگەڵ عەلى قەمبور كۆمپانیاى (هۆزى) هینانى داو و دەرمانى دامەزراند.
ئەوەبوو لەگەڵ هەریەكە بارزى براى نێچیرو فازیل میرانى بوونە شەریكە دەرمان هێنان و فرۆشتنى دەرمان و كەلوپەلى پزیشكى بوو، تا ئەوەى (5) كۆمپانیایشى لەگەڵ ئەواندا دامەزراند، بۆ هەریەكەشیان كەسانى وەك خۆى دۆزیەوە و ، مانگانەى 1000 تا 1500 دۆلارێكى بۆ بڕیونەتەوە و ئەركەكانى بۆ ڕادەپەڕێنن، هەموو گرێبەستەكانى كڕین و هێنانى دەرمان لە ئێران و توركیاوە بە بێ تەندەر دەدرایە عەلى قەمبور، چونكە شەریكى (بارز بارزانى) و (فازیل میرانى) بووە، لە سنورى سلێمانیش شەریكى (كۆسرەت ڕەسوڵ) بووە و لەوێش تەندەرەكان بۆ عەلى قەمبور دەردەچوو وەك (یانەسیب)!
عەلى قەمبور ئێستا خاوەنى زیاتر لە 30 دەمانخانە و كۆگاى داودەرمانه لە هەولێر و دهۆك و سلێمانى و سۆران و كەركوكە هەیە و، خۆیى خاوەنى ئیمتیازى دەرمانخانەكان و كۆگاكانى هەیە، سەرمایەى هەموو داودەرمان و پێداویستیەكان موڵكى عەلى قەمبورە، كە لەراستیدا پارەى بارز و فازیل و كۆسرەتە!
عەلى قەمبور تەنها وەزیرى نەكریوە، بەڵكو بەڕێوەبەرى گشتى كاروبارى دەرمانى لە وەزارەت كردۆتە شەریك بەیەكەوە دەرمانخانەیەكى مۆدێۆنیان بەناوى (شلێر) وە كردۆتەوە و هەموو تەندەرەكان بە سەفقەى چەور دراوەتە عەلى قەمبور، بە زۆر ترین نرخ بە كەوالیتى خراپ و دوور لە تاقیگە و پشكنینى جۆراوجۆر.
تا ئەوەى دەیان كۆمپانیا ئامادەبوون كە داودەرمان و كەلو پەلى پزیشكى نایاب و كەوالیتى و ستاندار بهێننە ناو كوردستانەوە، بەڵام ماڤیاكانى كابینەكەى نێچیرەڤان كە تا ئەمرۆ حكومدارى هەولێر و دهۆك دەكەن، لەسەر هەمان بەرنامەى خیانهتكارى و تاوانى دەرمانسازى دەڕۆن!
ئەم ڕێكەوتنانە خودى نێچیرەڤان بارزانى لێئاگادارە، چونکە (بارزی براى نێچیر) شەریكى عەلى قەمبورە!
خوێنەرانى ئازیز... بڕوانن و بزانن چۆن خودى نێیرەڤان بارزانى دەستى تاوان و خیانەت و خوێنمژى گەیشتۆتە ناو دەرمانسازى، لەناو چەقى شارى هەولێر و لە تەنیشت كۆلێژى دەرمانسازى لە پشت نەخۆشخانەى ڕزگارى كارگەى دەرمان دروستكردنى دامەزراندووە، كە تاوانبارێكى تەزویرچى وەك بەناو (دكتۆر بەهرام مەجید) كردۆتە بەڕێوەبەرى كارگەكە. !
ئەو دەرمانانەى لەم كارگەیە بەكاردێت بە ئامادەكراوى لە وڵاتى (هیند)ەوە دەهێنرێتە كوردستان بۆ ناو ئەو كارگەیە، هیچ پسپۆر و شارەزایەكى ناوخۆى كارى تیاناكات، نازانرێت كەوالیتى و ستاندارێتى و جۆرایەتى و سودبەخشنى لە چ ئاستێكدایە؟!
بە پێى سەرچاوەكان لە سەندیكاى دەرمانسازى كوردستان تا ئێستا ئەم كارگەیە ژمارەى قانونى تۆماركراوى لە سەندیكا وەرنەگرتوەو، چەند جارێكیش ئاگادار كراونەتەوە، بەڵام حسابیان بۆ نەكردوون، ئەوانیش بە هیچ شێوەیەك ئامادەنین دەرمان و پێداویستیەكانى ناو ئەو كارگەیە بكڕنەوەو تا ئەمڕۆ تەعامولى لەگەڵدا ناكەن، چونكە گومانیان لە كەوالیتى و نەشیاوى هەیە!
نەك هەر ئەوە بەڵكو نزیكى ئەو كارگەیە لەناو دانیشتوانى ئەو گەرەكەوە زیانى مەوادى كیماوى بۆ دروست كردوون كە دەبوو ئەو كارگەیە بەلانى كەمەوە 10 كیلۆمەتر لە دوورى شارەوە بێت ، تا ئەوەى زیانى بۆ قوتابیان و خوێندكارانى كۆلێژى دەرمانسازیش دروست كردوە بە هۆى بوونى هەردوو مادەى (ئەسیتۆن و میسانۆڵ) كوشندەن و دەبنە هۆى نەخۆشى مێشك و كۆئەندامى هەناسەو كوێركردنى چاوەوە!
نێچیرەڤان بارزانى لە جیاتى خۆى دكتۆر عەلى سەندى كە ئەمڕۆ بە هۆى بەناو كردنى دزیى و گەندەڵیە بەردەوامەكانى و هاوكارى و ئاسانكارى دزیى و گەندەڵى بوارى پزیشكى كراوەتە وەزیرى پلاندانانى كابینەكەى دكتۆر بەرهەم، پێش ئێستا ڕاوێژكارى بوارى تەندروستى خودى نێچیرەڤان دانرابوو، پێش ئەو كاتەش بیریكارى وەزارەتى تەندروستى بوو بۆ ماوەى 4 ساڵ .
دكتۆر عەلى سەندى، كاتێک بریكارى وەزارەتى تەندروستى بووە ، لهگهڵ دكتۆر حەمەنەجم جافیش، که حهمه نهجم ئەمرۆ باڵەخانەیەكى 4 نهۆمى بەرامبەر كۆلێژى زانستى لە هەولێر بۆ دروست كراوە.
ئەوەى ماوەتەوە بە كورتى و كوردى لەسەرى بدوێین دكتۆر عەلى سەندى بە نهێنى سەرپەرشتى كارگەى ئاوا میدیكا دەكات و نوێنەرى شەخسى نێچیرەڤان بارزانىیە، چونكە ئەو كارگەیە موڵكى نێچیرەڤانەو، لەلایەن دكتۆر بەهرامەوە بەڕێوەدەبرێت و، عەلى قەمبور تەواوى داو و دەرمانەكانى ئاوا میدیكا لەو 30 دەرمانخانە و كۆگاكانى خۆى ساغ دەكاتەوە، چونكە هیچ دەرمانخانەو كۆگایەكى سەربە سەندیكاى دەرمانسازانى كوردستان ئامادەنین دەرمانى ئاوا میدیكا بكرشنەوە!
جگە لەوەش ئەو دەرمانانە نە براونەتە بەر پشكنینى زانستى بۆ ستاندارى و كوالیتى لە بەڕێوەبرایەتى كۆنترۆڵى جۆرى گوزەر بكات، بە پێى سەرچاوەیەك كە لەناو كارگەكە كاردەكات رێژەى مورەكەزى ئەو دەرمانانە ناگاتە لەسەدا 10 ، هیچ سودێك بە مرۆڤە نەخۆشەكان ناگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەى تا ئێستا 4 وەجبەى دەرمانى ئامادەكراو لە وڵاتى هیندەوە بۆ كارگە كە هێنراوە، 2 وەجبەیان ئێكسپایەرى بەو 12 مەوادى ئامادەكراوەكانەوە دیاربووە!
ئەوەى بە باروت و كوشتن بە نەوەكانیان كردین، ئەمڕۆ بە هێنان و بەكارهێنانى داودەرمانى بەسەرچوو ئێكسپایەر بە خۆمان و نەوەكانمانیان دەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست