کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پێنج تەسووییە حیسابی گرینگی سیاسی لە دونیادا

Saturday, 14/12/2013, 12:00








ئێعدامی ،، جەنگ سونک تیک ،، یەکێک لە بە هێزترین کەسایەتی سیاسیەکان وهاوسەری (میمک یا پووری) / کیم جونگ لۆن / رێبەری کۆریای باکور دونیای کشو مات کرد. رێبەری گەنجی کۆریای باکور جێ پێی خۆی خستۆتە جێ پێی هێندێک لە کەسانی بەدناو جیهانی بۆ لەناو بردنێ کەسایەتە گرینگەکانی لەسەردەمی رابوردوودا .
یەک : هیتلێر ،، ئاڵمان ساڵی ١٩٣٤ز .


هیتلێر بە قولدوری وگەردەنکلوفتی لە رێگای هەڵبژاردنی ساختە لە ساڵی ١٩٣٣ گەیشتە دەسەڵات . (و: سرنج بدەنە هەڵبژاردنەکانی وڵات وناو حیزبەکان لە کۆمەڵگای ئێمەدا) . ئێس ،،ئا ،،یا هێزی سەرکوتگەری نیزامی حیزبی میللی کرێکارانی سوسیالیست یا خود هەمان حیزبی / نازی /بوو . ئەو تاقمە لە پەرە پێدانی زیاد کردنی هێزی هیتلێر لە ساڵەکانی ١٩٢٠تا ١٩٣٠ ز رۆڵی سەرەکیان گێڕا .

ئێس ،،ئا ،،وێڕای رێبەری کاریزماتیکی خۆی / ئەڕنێست رووم / لە ساڵەکانی ١٩٢٠ تا ١٩٣٠ ز زۆرینەی ئەو کەسانەی کە گۆمانیان لەسەر بوو وتوانای بەڕێوەبەریان تێدا هەبوو یان ترساندیانن یا ترۆریان کردن .!؟ (و: سرنج بدەنە دەسڵاتی کوردی بە هامان شێوە تێکۆشەری کورد لە ناو دەبەن !).تا ساڵی ١٩٤٣ گروپی ،،ئێس،، ئا ،،بوو بە یەکێک لە گروپەکانی هەرە بەهێز ، لە ماوەی ٣ێی ژۆئێن تا ٢ی ژوئییە لەساڵی ١٩٣٤ / ئەرنێست رووم / و چەند کەسی دیکە لە رێبەرانی گرووپی نیزامی ،ئێس ، ئا، یا ترۆر کران یا کوژران ! لە ترۆرانەدا ناوی / شەوی خەنجەرەکانی بڵیند / لێ نا! بەو کارەش ، ئێس، ئا، بەردەوام بوو ،لەو کارە قڕێژانە بەڵام زەرەری زۆری بە بەرژەوەندیەکانی سیاسی وان دا .
دوو: ئیستالین ، یەکیەتی سۆڤیەت ساڵی ١٩٣٩ ز .
ژۆزف ستالین رێبەری حیزبی کومونیستی لە شوڕەوی ، کوشتنی پیاوی دەستی راستی خۆی / سێرگی میرۆ نۆیەچ کیرۆف / ئەندامی دەفتەری سیاسی ورێبەری سازمانی حیزبی کومونیستی کردە بیانو بۆ لەناو بردنی بێ بەزییانەی رێبەرانی حیزبی کومونیست . زۆرینەی مێژوو ناسان لەسەر ئەو باوەڕەن / ستالین / دەستوری کوشتنی وی داوە . (و: سرنج بدەنە وتووێژی دوکتور قاسملو دەگەڵ پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی وبەشداری جەلال تاڵەبانی لەو وتووێژانەدا ؟!) بەڵام بۆ ئەوەی کە دوژمنەکانی دیکەشی لە ناو بەرێ بەسەر ئەوانی دیکەی دادێنا ! (و: لەترۆر کردنی شەهید کاوەدا هەر یەک بەسەر ئەویدی دادێنێ ؟!) چەند کەسێکی لە رێبەرانی حیزبی کومونیست یا دەرکران یا کوژران .زۆربەشیان لە دادگایەکی نمایشیدا بە تاوان بار لە قەڵەمدران کە گۆیا هاوفکری / لێئۆن ترۆتێسکی / بون کەسێک کە تێئۆرێسیەنی حیزبەکەی بوو .
لێنین، بونیاد نەری حیزب ، و لێئۆن ترۆتێسکی و ژۆزێف ستالین ، لە ناوەندی سەرەکی حیزبی کومونیست بون . ستالین زانی کە ترۆتسکی سرنجی بۆلای لنین راکێشراوە حولی دا لەناوی بەرێ .لە ساڵی ١٩٢٩ز لێئۆن ترۆتسکی لە روسیە هەڵات ! تەواوی خزمو کەسو کاری وی یاهەر کەسێک بە شێوەیەک لیی نزیک بوو گیراو بە بۆنەی خەیانەت بە وڵات حوکمی کوشتنیان بۆ دەرچوو .ترۆتسکی لە ساڵی ١٩٤٠ ز لە وڵاتی مێکزیک کوژراو واوێدەچێ کوژرانەکەشی بە دەستوری ستالین دەرچوو بێ .
سێ : سەددام حەسێن لە ئێڕاق / ساڵی ١٩٧٩ز .
کاتێک سەدام حوسێن گەیشتە دەسەڵات دەستی کرد بە کوشتنی گشتی وزیاتر لە ٦٠ کەس لە ئەندامانی سەرەکی حیزبەکەی / بەعس / کە ئەوی گەیاندبووە دەسەڵات لە ناو برد . زۆرینەی کەسانی دیش لە حیزب دەرکران .ئەوانی دیش بە جورمی خەیانەت بە وڵات ئێعدام کران .
چوار : دینگ شیا ئۆپینگ ،، ساڵی ١٩٨٠ز .
دوای مەرگی ،،مائۆتێسە دوونگ ،، یەکەم سەرۆک کۆماری چین ، ناکۆکی گوفتاری بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لە نێوان ئەندامانی سەرکی حیزبی کومونیست روویدا . لەساڵی ١٩٧٨ز / مائۆ هووا گۆئۆ فەنگ / بەرپرسی باڵای چین لە لایان / مائۆ / وە بۆ جێنشینی دیاری کرابو لە رێگای / دەنگ شیا ئۆ پینگ / لە دەسەڵات وەلانرا . لەساڵی ١٩٨٠ ز تاقمێک لە نزیکترین یارانی مائۆ نەناوی ، گرووپی چوار ، لە دادگایەکی نیزامی موحاکمە کران . ئەوە نمایەشیکی سیاسی بوو بۆ قایم کردنی تەختی بەختی دەسەڵاتی / دەنگ شیائۆ پینگ / و هەروەها هەرایەکی گشتی بۆ ناوزڕاندنی گرووپی چوارکەسی کە لقێکی سیاسی بوو لە چوار ئەندامی حیزبی پێک دەهاتن . ئەوان لە گرووپەکانی گرینگی سەردەمی شۆڕشی فەرهەنگی بون لە چین . ئەو گرووپە بریتی بون لە هاوسەری مائۆ تێسە دوونگ وسێ کەس لە نزیکترین یارانی مائۆ کە لە کۆتاییدا تەواوی ئەندامانی ئەو گرووپە بە جورمی خەیانەت زیندانی هەتا هەتاییان بۆ بڕایەوە ؟!
پێنج : تەن شووی / بێرمە یا میانماڕ / ساڵی ٢٠٠٤ز .
تاساڵی ٢٠١٠ز پیاوێکی بە هێزی سیاسی لە بێرمە (میانمار) دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتبوو / تەن شووی / کە بۆ خۆی ژێنڕڵالیکی نیزامی بوو . بۆ دوو دەیە وێڕای سەربازەکانی وڵایان قۆڕق کرد . (و : سرنج بدەنە قۆڕقکردنی دەسەڵاتی کوردی لەباشور) بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت / کین نیویت/ یەکیك لە ژێنراڵەکانی گەنج وکاریزما ، هەڕەشەی تێکدانی باڵانسی لەدەسەڵات راگەیاند . ئەو وەکو سەرۆک وەزیروبەرپرسی سازمانی ئاسایشی سەربازی وبەرپرسی سانسۆڕ لەگشت بوارەکاندا پێگەی خۆی قایم کرددبوو .
تەن شووی ،، زۆر زوو دەست بەکار بوو وبەجورمی گەندەڵی وبەرتیل خواردن لەسەر کاری لابرد . / کین نیویت / لەساڵی ٢٠٠٥ بە ٤٤ ساڵ زیندانی تاوانبار کرا . بەڵام لەسەرتای ساڵی ٢٠١٣ لە زیندانی بونی ناو ماڵ رزگاری بوو .
سرنجی وەرگێڕ : خوێنەری بە حورمەت کەسی خاوەن هەڵوێست رقی شەخسی لە هیچ سەرکردەیەک نابێ هەبێ ، مێژووی نەتەوەی کورد پڕە لە رووداوی شاراوە . پڕە لە کارەساتی دڵتەزێن . دوژمن ، دوژمنە وچاوەڕوانی لێ ناکرێ . ئەدی ئەوانەی کاوەیان ترۆر کرد ، پێنوسی کاوەیان خەمبار کرد ، ژیانی شیرینی دایکی پێنوسیان کردە کەکرە ، لە باوەشی دایکی کورد منداڵی شەڕافەتمەندی کورد ترۆر دەکەن کێن ؟! دەبێ چییان پێ بڵێین . داری درۆ لەناو سکی ئەو سەرکردانەدا وحیزبەکەیان ریشەی داکوتاوە و قەت بەر ناهێنێ ئێمەش بە دیتنی وێنەیەک ،، یا کەوچکێک ئاو ،، وەمەلە دەکەوین .
لەرۆژ هەڵاتی وڵات ئەوە حاڵو رۆژمانە ، ئەوە حیزبەکانن کە لە قسەی زل هیچی دیکەیان پێ نەماوە . ستالین و لێنین و مائۆ و......... هێچ خێرێکیان بۆ کورد نەبووە بەڵام بونە هۆی ئاڵوگۆڕی مەزن لە دونیادا (و: ئاڵو گۆڕەکانیان چاکە یا خراپە قسەی لەسەر ناکەم .) ئەوانی لای خۆن نە مائۆن نە لێنین ،نە ستالین و... کەسانی وەک سەنگاوین کە لەسەر تەلەفون بەم شێوەیە دەدوێن . وێنەی مەیمونی لۆتی مورادن کە هەر بەزمێک دەزانن ئەویش دەسەڵاتی بە زۆرو خۆ سەپاندن .

لە نوسینی : جوو بۆیل / بی،بی، سی /
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
١٤/ ١٢/ ٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە