کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دوو قسە سەبارەت بەقسەی ئەو دوو پیاوە؟

Tuesday, 11/03/2014, 12:00

1811 بینراوە






ناكۆكیە سیاسیەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كە ناوبەناو سەرهەڵدەداتەوە، زیاتر لە دوو كەسدا كۆبۆتەوە، ئەوەش ڕەوشەكەی گەیاندووە بەئاستێك خەڵك بەتەواوی نائومێد بووە، لەكاتێكدا ژیانی ئاسای هاوڵاتیان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دژوارتر دەبێت‌و خەمی بێ موچەیی بووە بەگەورەترین خەم‌و مەینەتی لەهەرێمی كوردستاندا، ئەبێ سیاسیە دەسەڵاتدارەكان چ جۆرە پەیامێكیان هەبێت بۆ ئەوەی گەل بخەنە ئەو سەنگەری شەڕەوە كە سازیانكردووە، بەڕاستی سەیرە لە ماڵی خۆت ئاشتی بەرقەرارنەكەیت و باسی شەڕی دراوسێ بكەیت !!.

سەرۆكی دەسەڵات بەڕێكەری هەرێمی كوردستان لەدوای دیدارەكەی نوری مالكی كە ئێن ئاڕتی لەگەڵی سازیكردبوو، جارێكی تر كەوتەوە هەڕەشەكردن و ئاماژەی بەوەكرد "كارێك دەكەن كە چاوەڕوان نەكراوبێت؟!" بەر لەهەموو شتێك نە مالكی‌و نە بەرزانی لەڕەوشێدا نین هەڕەشە لەیەكتر بكەن‌و كارێك بكەن سەركەوتن بەدەستبێنن، ئەگەر سەركەوتن مەبەست سەركەوتنی گەل و وڵات بێت، بەپێچەوانەشەوە تاكە كەس و تاكە خزب بەبناما بگرن ئەوە بێگومان بە سەركەوتن هەژمار ناكرێت، هەرچەندە ئەوجۆرە سەركەوتنەش محاڵە بۆ هەردوولایان، بە دەلیلی ئەوەی مالكی لە عێراقدا لە شەڕی سونە و داعشدا شكستی خواردوەو لە كێشەو ململانێیەكی بەردەوامدایەو ئەنجامەكەشی نارۆِونە، بەرزانیش لە ئاشتەوای نیوان لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بەگشتی و باشوری كوردستان بە تایبەتی شكستی خواردووە، پێكنەهێنانی حكومەت لەدوای نزیكەی شەش مانگ لەهەڵبژاردنەكان نمونەیەكی بەرچاوە، بۆ بەشەكانی تریش دژایەتی كانتۆنەكانی خۆبەڕیوەبری لە ڕۆژئاوای كوردستان و ناكۆكیەكانی لە گەڵ تەڤگەری سیاسی باكوری كوردستان نمونەیەكی ترە.

ئاشكرایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ماوەیەكی كەمی ماوە، بۆیە هاوڵاتیان ئەو جۆرە بارگرژی و لێدوانە توندانە وەك هەمیشە بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەزانن جگە لە هۆكاری دەرەكیش كە بونی هەیە، ئەوەش نەك كاریگەری ئەرێنی نابێت بەڵكو بەپێچەوانەوە هاوڵاتیانی دەنگدەر زیاتر بێزادەكات و هیوابڕاوی دەكات بە پرۆسەی دیموكراسی، سیاسەتكردن لە سەر سۆزی خەڵك كارێكی كۆن و بەسەرچووە ، ئێستا هاوڵاتیان لەوە هۆشیارترن بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەكار بهێنرین و تەنها چەپڵە لێبدەن.

ناكرێت چارەنوسی ملوێنان مرۆڤ بەرەو ئاراستەیەكی نادیار ببرێت لە بەرخاتری تاكەكەسێك یان دوو كەسی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە، نوری مالكی كارێكی خراپ دەكات شەڕی ساسی خۆی بە جۆرێك بەڕێوەدەبات خەڵكی هەرێمی كوردستان بەهەمو چین و توێژەكانیەوە زەرمەند بێت و باجەكەی بدات، چونكە ئەو باش دەزانێت خەڵك تا چ ئاستێك لە دەسەڵاتدارێتی بەرپرسانی هەرێم ناڕازییە، بەهەمان شێوە بەرزانیش كارێكی لەوە خراپتر دەكات كاتێك دەیەوێت بە لۆژیكی هێز مامەڵە لە گەڵ بارو دۆخەكەدا بكات، ئەگەر پێویستە كورد بە هەڕەشە مافەكانی بەدەست بخات.

ئەی بۆ لە كاتی پەسەند كردنی دەستوری عێراقدا ئەوانەی بەدەستورەكە ناڕازی بون ڕەخنەباران دەكران لە لایەن خودی ئەم دەسەڵاتەی هەرێمەوە ئێرق بە عێراقی هیواو ئاشتی پێناسە دەكرا ؟ ئەگەر مالكی ئەو دیكتاتۆرەیە باشە بۆچی لە هەولێرەوە بەعەتی پێدرایەوەو كرایەوە بە سەرۆك وزیران؟ ئەگەر ئەوەندە تاكڕەوە بۆچی لە دوای هەڕشەو گوڕشەكەی سەردەمی ئۆپراسیونەكانی دیجلەو جوڵە پێكردنی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك، جارێكیتر لە هەولێری پایتەخت فەرشی سور بۆ مالكی ڕاخرایەوە؟ ئەو هەڕەشانەی ئێستاو ڕابردوو كراوەو چەندین جاریتریش دەكرێت ، بڕوا ناكەم هیچ بەرهەمێكی هەبێت جگەلە بێ متمانەكردنی هاوڵاتیان بە دەسەڵاتدارانی هەرێم، گەلی كورد كاتێك چاوەڕوانی دەسەڵاتدارانی هەرێم بو هەڕەشە بكەن كە چارە نوسی شاری كەركوك خرایە ناو چاڵە ڕەشەكانی نەوتەوە، لە دوا چركە ساتەكانی ساڵی دوو هەزارو حەوت دەبوو بە مالكی بوترایە كەركوك كوردستانیەوە چیتر وەك هەشتا ساڵی ڕابردوو ناهێڵێن نەوتی شارەكەمان بەفیرۆ ببرێت.

دەبوو ئەو كاتە بڵێن یان سەربەخۆیی بە كركوكەوە یان فیدراڵیەت بەكەركوكەوە، ئەگەر بڕیارە سەربەخۆیی كوردستان ڕابگەیەنرێت، ئەوە بەم حاڵەی ئێستاوە بێگومان خەونێكە لە خەودا، ئەگەر كونگرەی نەتەوەیی تۆشی ئەو ئیفلیجیە نەكرایە و بە قوربانی بەرژەوەندی حزبی نەكرایە، ئێستا هێزێكی نەتەوەیی توكمە لە پشتی هەرەشەكانەوە دەبوو، ئەوكاتە نەیارەكانی كوردستان سڵیان لە هەر هەنگاوێك دەكردەوە، دەسەڵاتداری هەرێم دەبێ ئەو ڕاستیە بەبیری خۆیان بێنەوە هیچ هێزو لایەنێكی دەرەوەی كورد خەمخۆریان نیە، ئەوەی دەسەكەوتەكان دەپارێزێت و مافە بەدەست نەهاتووەكان فەراهەم دەكات، تەنها یەكێتی و هاوهەڵوێستی و تەبایی لایەنە كوردستانیەكانە، خۆدزینەوەش لەو ڕاستیە بەرەو هەڵدێر ڕۆیشتنە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)