یەكیتى و پارتى لە ترسى لایەنى ئۆپۆزسیون و لە دەست دانى كورسیەكانیان هەلبزاردنى ئەنجومەنى پارزیكاكان دوا دەخەن
Thursday, 24/12/2009, 12:00
پاش ئه‌وه‌ى ساڵى پار هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عیراق جگه له كوردستان به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام به بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان له به‌روارى 21-1-2009ماوه‌ى كارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێم بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ واته تا 31-12-2009 درێژكرایه‌وه كه ده‌بوایه تا پێش كۆتایى هاتنى ئه‌و به‌رواره واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێگاكان دیارى بكرایه‌وه به‌ڵام ده‌توانین بڵێین دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆته (عورف.) واته عورفى دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان چونكه ته‌نها ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كى ماوه بۆ جارى دووه‌م ماوه‌ى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێم كۆتایى پێدێت .
ئه‌مه‌ش ده‌قى یاساى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى كارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانه كه تا كۆتایى ئه‌مساڵى دیارى كردووه .ّ!!
پرۆژه بریاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق
بڕیارى ژماره ()ى ساڵى 2009
یه‌كه‌م/ ئه‌نجومه‌نى ئێستاى پارێزگاكانى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانیان تاكو هه‌ڵبژاردنى داهاتوو به مه‌رجێك پێش كۆتایى ئه‌م ساڵ 2009 بكرێ.
دووه‌م/ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانى ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
سێیه‌م/ ئه‌م بڕیاره له به‌روارى 1/2/2009 جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى (وه‌قائیعى كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندامانى خولى پێشووى په‌رله‌مانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌و كاته‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له هه‌رێم دواخراو له به‌شه‌كانى تر‌ى عیراق ئه‌نجامدرا بارودۆخى ئاسایشى هه‌رێم زۆر له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عیراق باشتربوو به‌ڵام ترسى ئه‌و دوو پارته له له‌ده‌ستدانى چه‌ند كورسیه‌ك واى كرد ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه دوابخه‌ن , ئێستاش دواى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عیراق و به‌هێزبوونى پێگه‌ى ئۆپۆزسیۆن ئه‌م ترسه‌ى ده‌سه‌ڵات زیارترى كردووه .
له لێدوانێكى تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتوو (زانا سه‌عید ڕۆستایى) ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له خولى پێووى په‌رله‌مان تایبه‌ت بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى :\" په‌رله‌مانى كوردستان له خولى دووه‌م , بریارى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌نجومه‌نى پاریزگاكانى هه‌ریمى كوردستانى دا و له بریاره‌كه‌دا هاتوه كه پیویسته به‌ر له ته‌واوبوونى سالى 2009 ئه‌و هه‌لبژاردنه ئه‌نجام بدرێت به‌لام دیارى كردنى ئه‌و رۆژه‌ى كردۆته ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى په‌رله‌مانى كوردستان.
(ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایى له خولى پێووى په‌رله‌مان له وه‌ڵامى پرسیارى بۆچى ئه‌و هه‌لبژاردنه له كات خۆى ئه‌نجام نه‌درا له كاتێكدا بارودۆخى كوردستان له ڕووى ئاسایشه‌وه زۆر له ناوچه‌كانى تر باشتر بوو به‌ڵام له ناوچه‌كانى تر‌ى عیراق هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆیدا ئه‌نجامدرا ؟ تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاند :\" له راستیدا بارودۆخى ئاسایشى ئه‌و پاریزگایانه زۆر باشتر بوو له بارودۆخى پاریزگاكانى تر‌ى عیراق كه‌چى له‌به‌ر ترسى له‌ده‌ست دانى چه‌ند كورسیه‌ك بۆ حیزبه‌كانى تر یه‌كیتى و پارتى نه‌یانویست ئه‌و هه‌لبژاردنه بكرێت .
(ڕۆستایى) ئاماژه‌ى دا :\" ئێستاش دواى هه‌لبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و لاوازبوونى پێگه‌ى ئه‌و دوو حیزبه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حیزبه‌كانى ئۆپۆزسیۆن زیاتر مه‌ترسیان له‌لا دروست بووه كه هه‌لبژاردنى پارێزگاكانى هه‌رێم نه‌كه‌ن به‌وه‌ش زیانێكى زۆر به ئه‌زموونى سیاسى هه‌رێمى كوردستان و به‌ره‌وپێش وه‌چوونى دیموكراسیه‌ت ده‌گه‌یه‌نن هه‌ر له‌به‌رچه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى ته‌سكى حزبایه‌تى
به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش به بڕیارێك له یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له خولى پێشووى په‌رله‌مان كه‌ماوه‌یه‌ك پێش كۆتایى هاتنى خولى پێشوو ده‌رى كرد به یاساى ژماره (4ى2009) ناسراوه له ماده‌ى 31/3 هاتووه ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان پێویستیان به‌وه نیه ماوه‌ى كاریان درێژ بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرایه‌وه , ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرایه‌وه ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان تا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت . بێ ئه‌وه‌ى هیچ واده‌یه‌كى دیارى كرابێت . كه بوه‌ته هۆى ناڕه‌زایى لاى خودى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ئه‌ندامانى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه .
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌دات كه كارى ئه‌نجومه‌نه‌كان بۆ ماوه‌ى چوار ساڵه به‌ڵام ئه‌وه بۆ ماوه‌ى چوار ساڵه به‌ڵام ئه‌وه پێنج ساڵ تێپه‌ڕى تا ئێستاش هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه . ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و بڕیاره‌ش كه كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى دیارى نه‌كردووه به كوشتنى گیانى دیموكراسى ناوده‌به‌ن له هه‌مانكاتدا خۆ دزینه‌وه‌یه له دیموكراسى و خۆڵكردنه چاوى خه‌ڵكه ! پێشى وایه وه‌ك بۆچونى تاكه‌كه‌سى خۆى كه هه‌ر درێژكردنه‌وه‌یه‌ك و به‌رده‌وامیه‌ك له كارى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هیچ شه‌رعیه‌تى نیه .
ڕونیشیده‌كاته‌وه كه ئه‌نجام نه‌دانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بڕوا نه‌بوونه به ده‌سه‌ڵاتى لا مه‌ركه‌زیه‌ت له كوردستناندا . وه ده‌سه‌ڵاتى سیاسى كورد ده‌یه‌وێت خۆى بدزێته‌وه له گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ى سیاسى دیموكراسى !
له وته‌یه‌كى تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتوو (كاوه عه‌بدولڵا) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند :\" له كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له 8-12-2009 یاداشتى ڕه‌سمى خۆمان ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه داوامان كردووه واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان دیارى بكه‌ن .
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕونیشیكرده‌وه :\" ماوه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان چوار ساڵه به پێى ده‌ستورى عیراقى به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وا پێنج ساڵ له ته‌مه‌نمان ڕۆیشت تا ئێستاش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه‌ته‌وه .
(كاوه عه‌بدولڵا) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له میانه‌ى لێدوانه تایبه‌تیه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى له باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكاندا كه به یاساى ژماره (4)ى (2009) ناسراوه له‌م یاسایه‌دا له ماده‌ى 31/3 باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان پێویستیان به‌وه نیه ماوه‌ى كاریان درێژ بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرایه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان تا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت
له‌و باره‌یه‌وه وتى :\", به‌ڕاستى ئه‌مه وا ده‌كات ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان تا ئه‌و كاته‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن .وه ئه‌مه به بۆچونى هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه كه ئه‌مه مراندنى گیانى دیموكراسیه له هه‌رێمى كوردستان , وه خۆدزینه‌وه‌یه له دیموكراسى و خۆڵكردنه چاوى خه‌ڵكه , جگه له‌وه‌ش دژى ده‌ستورو دژى سه‌ره‌تایبى مافه‌كانى مرۆڤه.
ناوبراو له باره‌ى شه‌رعیه‌تى كاریان له دواى ئه‌و به‌رواره‌وه (31-12-2009) ده‌ڵێت :\" خۆى پێویست بوو بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى كارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان هۆكه‌ى دیارى بكردایه , بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆیانه هه‌بونایه خوا نه‌كرده (كاره‌ساتى سروشتى شه‌ڕ..) به‌ڵام خۆ له كوردستان هیچ كام له‌و هۆیانه نه ئێستا وه نه‌ساڵى پاریش نه‌بووه , بۆیه جگه له‌و هۆیانه هه‌ر درێژكردنه‌وه‌یه‌كى كارى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به بۆچونى شه‌خسى خۆم هیچ شه‌رعیه‌تى نه‌ماوه .
(كاوه عه‌بدولڵا) ده‌رباره‌ى هۆكارى ئه‌نجام نه‌دانى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ سایتى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت :\" من پێم وایه هۆكاره‌كه‌ى بڕوا نه‌بوونه به ده‌سه‌ڵاتى لا مه‌ركه‌زیه‌ت له هه‌رێمى كوردستان , وه ده‌سه‌لاتَتى سیاسى كوردى ده‌یه‌وێت له گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ى سیاسى دیموكراسى خۆى بدزێته‌وه .
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ سایتى یه‌كگرتوو دووپاتیشیكرده‌وه :\" به‌ڕاستى من پێم وایه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته وا ده‌كات كه خه‌ڵك متمانه‌ى به هه‌ڵبژاردن و واده‌كان نه‌مێنێت \"
به هه‌مان شێوه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌ندامێكى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئاماژه به‌و یاداشته‌ى كه له كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌ن له به‌روارى 8-12 كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه كراوه , ڕونیشی ده‌كاته‌وه كه ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردن زیانى ده‌بێت بۆ پڕۆسه‌ى دیموكراسى , هه‌روه‌ك ئاشكراشى ده‌كات له كاتى خۆیدا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن . باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجومه‌نێكى ئه‌كتیڤه چونكه له پێنج لایه‌ن پێكهاتووه نایانه‌وێت له حاڵه‌تى به‌سه‌رچونى واده‌كه‌یان وه‌ك هه‌ندێك له ئه‌نجومه‌نه‌كانى تر به ماوه به‌سه‌رچوو ناویان بهێنن.
(كوردستان سێوه‌كانى) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له میانه‌ى لێدوانێكى تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند :\" ده‌بوایه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى تر‌ى عیراق بۆ كوردستانیش هه‌ڵبژاردنیش ئه‌نجام بدرایه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى سیاسى كورد ئه‌و كات ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌رنه‌كرد .
ناوبراو ڕونیشیكرده‌وه :\" تا به‌روارى 31-12-2009درێژكرایه‌وه ماوه‌ى كارى ئه‌نجومه‌نى , ئێستاش چه‌ند ڕۆژێكى كه‌مى ماوه .بۆیه له كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى په‌رله‌مان له به‌روارى 8-12-2009 یاداشتێكمان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و حكومه‌ت , چونكه به‌ڕاستى ئێمه ئه‌م هه‌ڵنه‌بژاردنه به زیان ده‌زانین بۆ كایه دیموكراسیه‌كه , كه هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له بنه‌ماكانى دیموكراسیه‌ت .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هاوشێوه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى نیگه‌رانى خۆى له یاسایى ژماره (4)ى خولى پێشووى په‌رله‌مان ده‌ربڕى و له‌و باره‌یه‌وه وتى :\" ئه‌وه‌ى جێى تێبینى و نیگه‌رانى ئێمه‌یه له‌ساى ژماره(4) كه ماوه‌ى دیارى نه‌كردووه , واته درێژكردنه‌وه‌كه‌ى دیارى نه‌كردووه , ئه‌مه ڕێى تێده‌چێت ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له كوردستان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دات بڵێت ئه‌وه‌تا له‌و یاسایه‌دا كات دیارى نه‌كراوه .
(كوردستان سێوه‌كانى) بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاشكراى كرد :\" داواكراوه له‌و یاداشته‌دا كه به‌زوترین كات په‌رله‌مان دانیشتنێكى به په‌له ئه‌نجامبدات , به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان دانیشتن ئه‌نجام نه‌دات بۆ دیارى كردنى واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌وا ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه هیچ شه‌رعیه‌تێكیان نامێنێت , ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نى پارێزگا هه‌ڵوێستمان ده‌بێت . كه ئه‌و كات دواى كۆبونه‌وه دیارى ده‌كه‌ین شێوازى هه‌ڵوێسته‌كه‌مان .
سێوه‌كانى وتیشى :\" ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌نجومه‌نێكى زیندووه , پێنج لایه‌ن و بۆچونى جیاوازى تێدایه , بۆیه نامانه‌وێت وه‌ك له هه‌ندێك له ڕاگه‌یاندنه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نى ماوه به‌سه‌رچوو , وه ناشمانه‌وێت به ده‌ردى ئه‌نجومه‌نه‌كانى تریشمان به‌رن , وه هه‌ڵوێستى ڕ‌ونى خۆمان بۆ جه‌ماوه‌ر ئاشكرا ده‌كه‌ین بۆ خه‌ڵكى كه بۆچى ئه‌نجام نادرێت.\"
ده‌رباره‌ى هۆكارى ئه‌نجام نه‌دانى هه‌ڵبژاردنه‌كان كوردستان سێوه‌كانى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێت :\" په‌كخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان زیان به هه‌مووان ده‌گه‌یه‌نێت . چونكه ئه‌زمونێكى كاڵ و كرچمان پیشاندا , له كاتێكدا ئێمه حه‌زمان ده‌كرد و باسمان ده‌كرد كه عیراق چاو له ئێمه بكات , چونكه زۆر پێش ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتى به‌عس له كوردستان نه‌ما. به‌ڵام به‌داخه‌وه كه هاته‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتى سیاسى كورد نه‌یتوانى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى به خه‌ڵكیان دا كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌كرا .
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى (كوردستان سێوه‌كانى) پێى وایه :\" كه‌سانێك هه‌بن نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت . بترسن له‌وه‌ى كورسى له ده‌ست بده‌ن .
ئه‌ندامانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانیش جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دواى كۆتایى هاتنى ئه‌و به‌رواره 31-12 شتێك نامێنێت ناوى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا وه‌ك هه‌ر پۆستێكى تر شه‌رعیه‌تیان نامێنێت وه‌ك هه‌ر پۆستێكى تر كه ماوه‌ى ته‌واو ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه له میانه‌ى لێدوانێكى تایبه‌تیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند :\" كاتى خۆى دوو بابه‌ت هه‌بوو تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان , یه‌كه‌میان ڕه‌شنوسى پارێزگاكان بوو كه له لایه‌ن پارێزگاكان خۆیانه‌وه ئاماده‌كرابوون . بابه‌تى دووه‌میشیان تایبه‌ت بوو به درێژكردنه‌وه‌ى واده‌كه‌ى \"
(م.عمر عبدالعزیز) وتیشى :\" ئێمه وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ین كه ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان خۆیان پێشكه‌شیان كردووه چونكه تاڕاده‌یه‌ك لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌دات به پارێزگاكان , وه هه‌روه‌ها جۆرێك له كێبڕكێ دروست ده‌كات له نێوان پارێزگاكان به‌وه‌ى كه باشترین كاربكرێت , له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه له‌گه‌ڵ درێژ كردنه‌وه‌ى كارى ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه نین\"
وه‌ك پیشه‌ى ئه‌م فراكسیۆنه له‌و ماوه كورته‌ى كاری‌دا كه ده‌سپێشخه‌رو خه‌مخۆرى ئه‌و بابه‌تانه بووه كه‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به ژیانى هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه . ئه‌مجاره‌ش خودى سه‌رۆكى ئه‌و فراكسیۆنه به تایبه‌ت و له كۆبونه‌وه‌ى ناڕه‌سمى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پێى ڕاده‌گه‌یه‌نێت و سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش پێى ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه یاداشتیان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت له‌و باره‌یه‌وه وێنه‌یه‌ك له‌و یاداشته بۆ دڵنیاى ده‌داته سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو .
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان وتى :\" به‌نده به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان قسه‌مان كردووه , سه‌ركى په‌رله‌مان پێى ڕاگه‌یاندین كه یاداشتیان داوه‌ته حكومه‌ت وه چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى حكومه‌تین ئێستا , وێنه‌یه‌ك له‌و یداشته‌ى داوه پێمان .
ناوبراو بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاشكراى كرد :\" دڵنیام هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌دات , چونكه دواى ئه‌و واده‌یه به31-12 شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى ماوه‌ى كارى ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه به‌سه‌ر ده‌چێت , به‌مه‌ش فه‌راغى ئیدارى دروست ده‌كات .
(عمر عبدالعزیز) سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له كۆتایى لێدوانه تایبه‌تیه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو دووپاتیكرده‌وه :\" كه ماوه یاسایى به‌سه‌رچوو ئه‌سڵه‌ن شتێك نابێت ناوى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا وه‌ك هه‌ر پۆستێكى تر‌ى ئیدارى كه چۆڵ ده‌بێت .
وتیشى :\" ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان مه‌سه‌له‌یه‌كى ده‌ستورییه‌و هیچ لایه‌نێك ناتوانێت فه‌رامۆشى بكات , به‌وه‌ى ده‌وترێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت یاخود ئه‌نجام نه‌درێت . \"
دیارى كردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان به‌شێكى په‌یوه‌ندى هه‌یه به په‌رله‌مانه‌وه , به‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت- به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان وادیه‌ك دیارى بكرێت . سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ڕه‌نگه مه‌سه‌له‌ى دیارى كردنى به‌روارى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌م جۆره‌ى ئێستا بڕوات به‌ڕێوه .
له‌وباره‌یه‌وه (تاریق جه‌وهه‌ر) ڕاوێژكارى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له لێدوانێكى تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند :\" به هۆى سه‌رقاڵى كۆمسیۆن بۆ ئاماده‌كارىیه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراقى بۆیه له كاتێكدا كۆمسیۆن ناتوانێت ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه به‌رێت .
وتیشى :\" بابه‌تێكى تر هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا كۆمسیۆنێكى تایبه‌ت پێك دێت بۆ به‌ڕێوه‌چونى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه یاخود كۆمسیۆنێكى تایبه‌ت پێك دێت .
ڕاوێژكارى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ سایتى یه‌كگرتوو ڕونیكرده‌وه :\" به پێى بڕیارێك كه له په‌رله‌مانى پێوودا ده‌رچووه ماوه‌ى كارى ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه به‌رده‌وام بێت تا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت , ڕه‌نگه مه‌سه‌له‌ى دیارى كردنى به‌روارێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌م شێوازه‌ى ئێستا به‌ڕێوه‌بچێت تا دواى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عیراق, واته دیارى كردنى واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له په‌رله‌مان بكه‌وێته دواى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عیراق.
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ڕایده‌گه‌ینێت كه ئه‌وان له‌م كاته‌دا نه ده‌توانن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه ببه‌ن به‌و حكومه‌ى هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك پێویستى به (60-90) ڕۆژ هه‌یه بۆ ئاماده‌كارى . وه نه هیچ داوایه‌كیشیان له‌و باره‌یه‌وه لێ كراوه .
له‌و باره‌یه‌وه (هه‌ندرێن محمد) به‌رپرسى ئۆفیسى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ولێر له لێدوانێكى تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند :\" تا ئێستا كۆمسیۆن به ڕه‌سمى له بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه , به‌ڵام بێ گومان له تواناى كۆمسیۆن نیه له‌و ماوه كه‌مه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماوه‌كه مانگێكیش بێت .
به‌رپرسى ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان وتیشى :\" ئێمه هه‌مووجارێك باس له (90) ڕۆژێك ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌كارى بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك .
ناوبراو بۆ سایتى یه‌كگرتوو دووپاتییكرده‌وه :\" تا ئێستا نه به‌ڕه‌سمى داوایه‌ك گه‌یشتۆته كۆمسیۆن له‌و باره‌یه‌وه وه نه‌كۆمسیۆنیش له توانایدایه له‌و به‌رواره هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه به‌رێت .
وتیشى :\" ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك دیارى كرابێت . ماوه‌كه‌ش ده‌بێت ده‌بێت به ڕاوێژكارى بێتلا له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن .
یاسا ناسان و پسۆڕانى بوارى یاساى كارگێڕى (قانون ئیدارى) ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه دیارى نه‌كردنى واده له یاساى ژماره (4) كه جێى نیگه‌رانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى یه و دواكه‌وتن و به‌ڕێوه‌نه‌چونى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مووى بۆ نه‌بوونى ده‌ستور ده‌گێڕنه‌وه , ڕونیشى ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه له‌ڕووى یاساییه‌وه شه‌رعیه‌تیان نامێنێت , به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى كارى ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به ژیانى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه وا باشتره كه له كاره‌كانیا به‌رده‌وام بن .
(د.عه‌دنان باقى له‌تیف) مامۆستاى كۆلێژى یاسا/زانكۆى سلێمانى له میانه‌ى لێدوانێكى تنایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتوو ڕونیكرده‌وه :\" سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كات دیارى نه‌كراوه له یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان (یاساى ژماره (4) , ڕاستیه‌كه‌ى ئێمه كێشه‌كه‌مان له نه‌بوونى ده‌ستوردایه , ئه‌گه‌ر ده‌ستورێك هه‌بووایه هه‌موو ئه‌مانه‌ى ڕوون ده‌كرده‌وه .ئه‌و كات ده‌مانتوانى وه‌ك یاسا ناسێك وه‌ڵام بده‌ینه‌وه , به‌ڵام له نه‌بونى ده‌ستورێك ناچارین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێشینه‌كان بزانین له‌سه‌ر چ شێوازێك كاركراوه .
ئه‌و پسپۆڕه‌ى بوارى یاساى كارگێڕى وتیشى :\" ئه‌گه‌ر له‌ڕووى یاسایه‌كى ته‌واوه‌وه بێت له وڵاته دیموكراسیه‌كاندا ئه‌م حاڵه‌ته قبوڵ نیه , چونكه پێویسته ئه‌م كارانه له ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان نه‌بێت , له‌ڕاستیدا په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى جۆرێك له‌یاساى هه‌یه كه پێى ده‌وترێت یاساى ئاسایى (قانون عادى). ئه‌م كارانه ده‌بێت له ده‌ستوردا دیارى بكرێت و له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانه‌وه‌یه , له نه‌بونى ده‌ستور ئه‌و كێشانه دروست ده‌بن .
(د.عه‌دنان باقى له‌تیف) مامۆستاى كۆلێژى یاساى زانكۆى كۆیه ئاماژه‌ى دا : " دیارى نه‌كردنى كات خه‌له‌لێكى یاساییه و ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت , چونكه ئه‌نجومه‌نى پارێزگا وه‌ك ئه‌نجومه‌نه‌كانى تر نیه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به ژیانى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه , ده‌بێت به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان به‌ڵام به‌رده‌وام بونیان له كاره‌كانیان ڕێگه‌یان پێ نادات جۆرێك له بڕیار ده‌ربكه‌ن , وه‌ك چۆن له حكومه‌تدا كه ماوه‌ى كۆتایى پێدێت پێى ده‌وترێت حكومه‌تى كار ڕاپه‌ڕێنه‌ر (حكومه‌تى ته‌ێریف اعمال) .
ناوبراو وتیشى : " به‌ڕاى من كارى ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه هه‌ر به‌رده‌وام بێت تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت , ڕاسته پێشێلكردنى ده‌ستوریش ده‌بێت له‌م حاڵه‌ته به‌ڵام كێشه له‌وه گه‌وره‌تریش ڕووده‌دات چونكه وه‌ك ئاماژه‌م پێدا كارى ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به ژیانى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه , نه‌بونى ده‌ستوره‌كه‌ش ڕێگه‌ى خۆشكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پێشێلكاریانه ڕووبدات بێ لێپرسینه‌وه , لێپرسینه‌وه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێشێلكاریه‌كانیان ئه‌نجامداوه .
(د.عه‌دنان باقى) پسۆڕو شاره‌زاى یاساى كارگێڕى ڕونیكرده‌وه :" ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه كاره‌كانیان نزیك ده‌بێته‌وه له بیردۆزێك له یاساى كارگێڕى به ناوى (نڤریه موڤف الفعلى) ,به‌ڕاستى دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له ئه‌ستۆى هه‌موو لایه‌كدایه , ئه‌م بێ ده‌نگى و نه‌وروژاندن و ژیان پێدان به په‌رله‌مانێك كه یه‌كجار هه‌ڵبژاردن بۆ چه‌ند ساڵێكى زۆر به‌رده‌وام بوو بۆیه ئێستاش هه‌مان ئه‌و پێشینه‌یه دووباره ده‌بێته‌وه ,به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى هه‌مووان .
ئایا دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كوردستاندا له ژێر سایه‌ى ئه‌و دوو حزبه‌دا بۆته عورف ؟
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌دا (د.عه‌دنان باقى له‌تیف) مامۆستاى كۆلێژى یاسا/ڕامیارى ,زانكۆى سلێمانى به سایتى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت :" ئه‌گه‌ر ناوى عورفى لێ بنێین ئه‌م عورفه ده‌بێته عورفێكى فاسد) چونكه جۆرێكه له جۆره‌كانى عورف وه ده‌توانین ناوى نه‌ریتى بنێین كه جیاوازه له عورف , چونكه به‌رده‌وام ئه‌و كارانه دووباره ده‌كه‌ینه‌وه .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :" هه‌رجارێك وا ده‌زانین هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كى مه‌ده‌نى , به‌ڵام به داخه‌وه له لوتكه‌ى ئه‌و كاته‌ى بانگه‌شه ده‌كرێت بۆ كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ده‌بینین جۆرێك له پاشه‌كشه هه‌یه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست