روداوەكانى میسرو نیشتمان پەروەریى ، ئیخوانەكانى كوردستان!
Saturday, 17/08/2013, 12:00
حەسەن سەید محەمەد بەرزنجى
چەند ساڵێكە بەشێك لە روناكبیرانى كوردستان بە ناوى هاوڵاتى بوون ، هاوشارییەكانمان، بە شێك لە كۆمەڵگاكەمانەوە ، بەرگرییەكى سەرسەختانە لە ئیخوانو ئیسلامییەكانى كوردستان دەكەنو هاوپەیمانیان لەگەڵ دەكەنوپێمان دەڵێن ئەمانە بەشێكن لە ئێمەو مەترسى نین،تەكبیر بۆ پشتوانیان دەكەنو، ئەگەر بۆ پرسەى شاعرێكیش بچن بە شانوباڵیاندا هەڵدەدەنو دەنگى خۆیانیان دەدەنێ* . تەنانەت هەندێك لەم روناكبیرانە ئەوەندە سەرسامن بە ئیخوانەكانى كوردستان چاویان لە هەموو ئەو هەڵوێستە نانیشتمانیانەى ئەم هێزە نوقاندووەو تائێستا رەخنەیەك یاخود ئەلفێكیان بەرامبەر نەوتون، ئەم روناكبیرانە رۆژانە لە سەر هەموو شتێك قسە دەكەن ، هەندێكمان ئەوەنەمان گوێ لە قسەكانیان بووە لە بەرمان كردون كەچى بەرامبەر هەڵوێستە نانیشتمانییەكانى ئەم هێزە ئیسلامییانە هیچ ناڵێن .
لە یەكێك لە مانگە پرۆزەكانى مسوڵماناندا خوێنى كورد لەلایەن گروپە ئیسلامییەكانوبراى ئەم ئیخوانانەلە سوریاحەڵالكرا، لە هێرشێكیشدا بۆ سەر یەكێك لە ناوچەكانى خۆرئاواى كوردستان بە سەدان هاوڵاتى كوردى بێ دیفاعیان قەتڵوعام كرد وهاواریان كرد (كل من حمل السلاح نسائهم سبایا لنا، وكل من حمل السلاح هم كفار) واتا هەموو ئەوانەى چەكیان هەڵگرتوە ژنەكانیان حەڵاڵى ئێمەنو كافرن. هەموو كورد بگرە ، هەموو جیهان ئیدانەى ئەم كارەیان كرد ، تەنانەت دەوڵەتێكى وەك روسیا سەرسامى كردینو داواى پاراستنى كوردى كرد ، كەچى ئیخوانەكانى هەرێمى كوردستان كە پێمان دەڵێن هاونیشتمانى ئێمەن ، بەشێكن لە كۆمەڵگاى ئێمە ، هیچیان نەوت هیچیان نەكرد؟!
لە باكورى كوردستان ئیخوانەكانى تورك رۆژانە گەلەكەمانیان سەركوت دەكرد و سەركوت دەكەن، خۆپشندانە مەدەنییەكان خوێناوى دەكەن ئیخوانە بەناو كوردەكانى ئەم هەرێمە ، هاو شارییەكانمان هیچیان نەوت ، هیچیان نەكرد.
لە خۆرهەڵاتى كوردستان هاونیشتمانییەكانمان رۆژانە لەلایەن جمهورى ئیسلامییەوە لە سێدارە دەدرێن كەچى ئەم ئیخوانانەى هەرێمەكەمان كە بە حساب هاونیشتمانیمانن هیچیان نەوت، هیچیان نەكرد.
نیشتمانەكەمان سوتنرا ، ئەنفالكرا ، كیمیا باران كرا،جینۆسایدكرا ،براكانى ئەم ئیخوانە هاوشاریانەى ئێمە لە وڵاتانى عەرەبى و ئیسلامى هیچیان نەوت ، هیچیان نەكرد، بگرە تەئیدى ێەدامیان دەكرد.
ئەم ئیخوانانەى لاى ئێمە بۆ پشتیوانى كەتیبەكانى ئیخوانى سوریا كە كورد دەكوژن(بە داخەوە ژمارەیەك لە سەركردەكانى ئیخوانى سوریاش كوردن بەڵام بە هۆى ئیخوان بونیانەوە ناسنامەى كورد بونیان لە بیركردوە)گەنجان هاندەدەن كە بچن بۆ جیهاد،یاخود لە بەرامبەر ئەم چونەدا هیچ ناڵێَََََََن، ئێستا بۆ پشتیوانى لە ئیخوانەكانى میسر گریان گرتوە ، كە تەماشاى راگەیاندنەكانیان دەكەى هەست دەكەى لە قاهیرە دەژیت نەك لە كوردستان ،ئینتمایان بۆ ئیخوان واى لێكردوون ئەڵێیت سوپاى میسر كودەتاى بەسەر ئەواندا كردوە ، ئەوەندە پشگیرى مورسى دەكەن دەڵێى ئەمیندارى حزبەكەى ئەوانە،هەموو ئیمكانیاتى خۆیان خستۆتەگەر بۆ پشتوانى لە ئیخوانى میسر ،تەنانەت داواو فشار لە سەر هەڵوێست وەرگرتن لە حكومەتى هەرێم دەكەن بە رامبەر روداوەكانى میسر*خۆیان سازدەكەن بۆ خۆپشاندان دژى سوپاى میسر، لەو بڕوایەشدام ئەگەر ئیخوانى میسر لە قۆناغى داهاتودا جیهاد رابگەیەنێت بەرامبەر سوپاى میسر ئەمان بچنولە ڕیزى پێشەوە بن.
ئەم هاونیشتمانیانەى ئێمە بە جەستە لەگەڵ ئێمە دەژینو بە شعورلە لاى براكانیان لە ناو ئۆمەتى عەرەبى وئیسلامیدان ، ئەمانەى ئێمە هەروەك براكانیان لە ئیخوانى سوریا بروایان وایە ئینتماى مسوڵمان بوونى كورد ئەوەى سڕیوەتەوە كە كورد نەتەوەیەكى جیاوازە لە عەرەب.
ئەم هەڵوێستانەى ئیخوانەكان جێگاى سەرسورمان نییە، چونكە بە لە بەرچاوگرتنى ئایدۆلۆژییەكەیان ئەوە ئەركێكى خۆیان بەجێ دەهێنن، بەڵام سەیر لە هەڵوێستى ئەو روناكبیرانەیە كە ئەمانەمان بۆ تەقدیس دەكەنو لە بەر ئەوەى ئەم ئیخوانانەى لاى ئێمە بە كوردى قسەدەكەن بە بەشَیكى خۆرسكو رەسەنى ئەم كۆمەڵگایە دایان دەنێنو دەیانەوێت بەوە قایلمان بكەن كە دەنگیان بدەینێ و، لە هاتنە سەر دەسەڵاتیان نەترسین.
*بۆ نمونەى روناكبیران (تەكبیرەكەى رێبین ئەحەمد هەردى لە سەرا ، دەسخۆشییەكەى لە چونى ێەلاحەدین بەهائەدین بۆ پرسەى شیركۆ بێكەس).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست