کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه‌ناڵی ئاسمانی (هه‌ولێر) گرته‌یه‌كی سێكسی بلاوده‌كاته‌وه‌

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


که‌ناڵی ئاسمانی هه‌ولێر ماوه‌یه‌که‌ ده‌ستی به‌کاره‌کانی کردووه‌ و خۆی وا ناساندوه‌ که‌ده‌یه‌وێت که‌ناڵێکی فۆلکلۆری و کلتوری و نه‌ته‌وه‌یی وڕۆشنبیری بێت خزمه‌ت به‌م بوارانه‌ بکات به‌ڵام شه‌وی ڕابردووکاتژمێر 10:56 خوله‌ک به‌کاتی هه‌ولێر،گرته‌یه‌كی سێكسی بلاوكرده‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی 5 خوله‌ك ده‌بوو كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانه‌ که‌له‌لایه‌ن به‌رپرسان ولایه‌نگرانی که‌ناڵه‌که‌ په‌سه‌ندکراوه‌و شكاندنی ئه‌و به‌ڵێنه‌شه‌‌ كه‌له‌كاتی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری واژۆیان له‌سه‌ر كردووه‌.

جێی ئاماژه‌ بۆ کردنه‌ که‌ناڵی ئاسمانی هه‌ولێر سه‌ربه‌ پارتی دیموکراتی کوردستانه‌ و ده‌یانه‌وێت وه‌ک که‌ناڵ چواری هه‌مان پارت هه‌مان ڕه‌فتار په‌یڕه‌و بکات بۆ بێده‌نگ کردنی گه‌نج و تێکشکاندن وڕوخاندنی ئیراده‌ی گه‌نج.
www.dgp4.com
کوردستانپۆست: وینه‌که‌ هی ئه‌رشیفی کاریکاتیری کوردستانپۆسته‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە