کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


پارتی یادی شه‌هیدێکی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالچیی ده‌کاته‌وه‌

Sunday, 29/03/2009, 12:00


تائه‌م زاته‌ی پارتی نه‌کوژرا من ناویم نه‌بیستبوو. به‌ڵام داستانی حه‌ڤده‌ شه‌هیده‌که‌ی قڕگه‌م له‌وڕۆژه‌وه‌ له‌خوێن و ویژدانمدا بوو. که‌م نین داستانه‌کانی قوربانی که‌سووکاری ئێمه‌!
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا سوکایه‌تی کردنی سه‌رانی کوردو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندیان به‌که‌سووکاری قوربانیان، له‌کردنی جاش و ئه‌نفالچی به‌شه‌هید و ڕیزلینان و یادکردنه‌وه‌یان کارێکی قێزه‌ونی هه‌میشه‌ییانه‌..
له‌مڕۆژانه‌ی ڕابووردودا ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستانی هه‌ولێر یادی جاش خه‌فیفه‌ جه‌وهه‌ر خدر جاشی فه‌وجی 135 کرده‌وه‌ که‌ بکوژی کاویس نادر برای هاوڕیم قادر نادر بوو..
دوێنێس یادی حه‌مه‌خان له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ ڕووزه‌رده‌که‌ی پارتی به‌ناوی کوردستان تیڤی..ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ هه‌موو شتێکه‌ به‌س کوردستانی نیه‌ ..
کاتی خۆی ئه‌نوه‌ربه‌گی بێتواته‌ ته‌رمه‌ پڕ تاوانه‌که‌ی له‌که‌رکوکه‌وه‌ بۆ بێتواته‌ هاته‌وه‌. ژماره‌ی ئۆتۆمۆبیلی به‌رپرس و وه‌زیره‌کان زۆر له‌ هاوسه‌نگه‌ره‌ جاش و که‌سووکاره‌که‌ی زیاتر بوو..
پار له‌یادی بیست ساڵه‌ی ئه‌نفال ‌ مه‌سعود بارزانی له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ری ڕه‌ش پێسوازی کرد له‌که‌سوکاری حه‌مه‌خان...
ئه‌مساڵ ده‌بێ چ سوکایه‌تیه‌کی ترمان پێ بکه‌ن؟؟
له‌سه‌ره‌تای دادگای کردنی سه‌رانی به‌عس له‌سه‌ر کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌، شانۆگه‌ری فڕینی فڕۆکه‌وانی تارق ڕه‌مه‌زان له‌لاین ئاسایش و تاڵه‌بانی و پاڤێڵی کوڕیدا هه‌موومانی تووشی شۆک کرد.
که‌چی له‌یادی بیست و یه‌کساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا قایم قامی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌مه‌ڕ ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ی تاڵه‌بانی هه‌ر مێشیشی میوان نه‌بوو.. ده‌شڵێن گوایه‌ لێکوڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌رله‌مان له‌مه‌ڕ دۆسیه‌ی فڕینی فڕۆکه‌وانه‌که‌ به‌بێ فڕۆکه‌ له‌سلێمانیه‌وه‌ بۆ ئوردون و پاشان بۆ له‌نده‌ن ته‌واو بوه‌، له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا سه‌ره‌نجامی لێکوڵینه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کرێت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان عومری له‌وه‌ زیاتر درێژ بێت..
له‌ڕاستیدا که‌سێک ته‌نیا به‌خه‌ون یان خه‌یاڵ یان فلیمی کارتۆنی منداڵان یان خه‌یاڵی زانستی ، ده‌نا چۆن که‌سێک ده‌توانی بفڕی..
فڕینه‌که‌ی تارق ڕه‌مه‌زان به‌ ئه‌مری سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕال تاڵه‌بانی بووه‌و ده‌زگا به‌ناو دژه‌ تیرۆره‌که‌ی باڤێڵی کوڕی له‌ڕۆژی ...... به‌یاوه‌ری دووکه‌س که‌ چاکه‌توو پانتۆڵی ڕه‌ش و عه‌ینه‌کی ڕه‌شیان له‌چاودا بوه‌. له‌فڕۆکه‌خانه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌کره‌جۆ فڕیوون..
بڕۆن ئه‌رشیفی ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌ڵده‌نه‌وه‌ بزانن کێ فڕیوه‌ ؟
له‌هه‌مان فڕۆکه‌خانه‌ له‌کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی ناوی جاش و ئه‌نفالچیه‌کان فه‌تاح به‌گی جاف به‌په‌ساپۆرتی گ وه‌ فڕی بۆ ئوردون..داماوه‌ زۆر نه‌خۆش بوو ده‌بوایه‌ به‌په‌له‌ بچی بۆ پشکنینی پزیشکی..
له‌هه‌مان فڕۆکه‌خانه‌ش له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ دانمارک له‌سه‌ دوو کیلۆ هه‌نگوین تۆزێکی مابوو ئاسایشی فرۆکه‌خانه‌ ‌ بمگرن..نه‌یان هێشت هه‌نگوینه‌که‌ له‌گه‌ڵ خۆمدا بهێنم ..
هه‌مان ڕۆژیش له‌ فرۆکه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ووتم له‌سلێمانیه‌وه‌ هاتووم ، کاتژمێرێک لێپێچینه‌ویان له‌گه‌ڵ کردم. من نه‌مزانی بوو ده‌بێ بڵێی له‌ ئیراکه‌وه‌ هاتووم نه‌ک سلێمانی له‌کاتێکا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ناو فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌مته‌نبوڵ نوسراوه‌ سلێمانی..
خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌کا ووتبام له‌ کوردستانه‌وه‌ هاتووم به‌د‌ڵنیاییه‌وه‌‌ شه‌ق و زلله‌ی میت هه‌موو گیانمی هه‌نجن هه‌نجن ده‌کرد.
که‌چی تاڵه‌بانی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌خه‌ونی شاعیران له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌اتوو گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی به‌ کورد ده‌کات..
که‌واته‌ هه‌ر لێره‌ر پێشنیار ده‌که‌م بۆ که‌موو تاکێکی کورد که‌که‌س خه‌ون به‌ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردیه‌وه‌ نه‌بینێت ده‌نا تووشی لێپێچینه‌وه‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه‌..
بۆ زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ داڕمانی ئه‌خلاقی میدیای ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردی سه‌یری ئه‌م دوو لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1a6136d2

http://www.kurdistanpost.info/news/778.html

مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە