با وه‌کو ئه‌ندامان و کادرانی پارتی چیتر له بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی بێده‌نگ نه‌بین
Sunday, 26/12/2010, 12:00
له سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که زۆربه‌ی ها‌وڕێیانم له ناو پارتیدا له دوای به‌رواری 15.04.2008 وه که به‌رواری ناردنی نامه‌ی ده‌سکێشانه‌وه‌م بوو له به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی له به‌لجیکا بۆ لقی 6، وه‌کو هاوڕێیی تایبه‌تی و دڵسۆز ئامۆژگاری ئه‌وه‌یان کردوم که له دوان و نوسینمدا سه‌باره‌ت به هه‌ر که‌سێکی ناو پارتی بنوسم ئازادم. به‌ڵام بۆ خۆ لادان له گیروگرفت هیچ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی نه‌ڵێم و نه‌نوسم!. له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ئه‌و برایانه که خاوه‌ندی تاقیکردنه‌وه‌ی زیاترن و ڕه‌نگه له من باشتر ئه‌و بنامه‌ڵه‌یه بناسن و ئامۆژگاریه‌کانیان له دڵسۆزی و خۆشه‌ویستیانه‌وه‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ناتوانم گوێیان لێبگرم. له لایه‌که‌وه نرخ دانان بۆ خۆم و که‌سایه‌تی خۆم ڕێگام ناده‌ن واز له پپرنسیپی (که‌م بژی و که‌ڵ بژی) بهێنم، که هه‌ر له منداڵیمه‌وه له‌سه‌ری ڕاهێنراوم. له‌لایه‌کی تریشه‌وه بۆچی له گه‌نده‌ڵی و که‌م و کورتی نۆکه‌ران و ملکه‌چانی ناو پارتی بدوێین له کاتێکدا ته‌واوی دیارده دزێوه‌کان به ئاگاداری و له‌به‌رچاو و به شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی دا ئه‌نجام ده‌درێت؟ بۆیه له‌گه‌ڵ ڕێزما بۆ ئه‌و براده‌رانه به پێچه‌وانه‌ی ئامۆژگاریه‌کانیانه‌وه نه‌ك له منداڵه ورتکه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه به‌ڵکو له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه، مه‌سعود با‌رزانی ده‌ست پێده‌که‌م. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به توندی له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر مه‌سعود با‌رزانی به شێوه‌یه‌کی کرداری و ڕاسته‌و خۆ له حیزب و حکومه‌تدا به‌رپرسی ته‌واوی گه‌نده‌ڵی و به تاڵانبردنی سامانی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ره‌ڵایی و ته‌زویر و نابه‌رابه‌ی و خزم و عه‌شیره‌تگه‌ری و دروستکردنی کۆمه‌ڵگای بێبه‌رهه‌م نه‌بێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه وه‌کو سه‌رۆکی حیزب و حکومه‌ت به‌رپرسی ئه‌خلاقیه له ته‌واوی ئه‌و دیاردانه‌ی که خه‌ریکن به ته‌واوی نرخ و به‌های تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌مان له ناو جه‌ماوه‌ر و نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان دا له ده‌س ده‌ده‌ن. ئه‌و دیارده دزێوانه‌ی که له دوا ئه‌نجام دا ده‌سکه‌وته‌کانی ڕه‌نج و تێکۆشان و خوێنی شه‌هیدانی خه‌ڵکی کوردستان و دڵسۆزانی کوردستان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌م ڕاستیانه له کۆنگره‌ی 13 ی پارتیدا زیاتر به‌رجه‌سته بون، گه‌رچی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی پرۆپاگه‌نده‌ی قوتابخانه‌ی گۆبلتس، میدیا درۆزنه‌کانی پارتی و قه‌ڵه‌م فرۆشه‌کان به کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه‌یان له‌قه‌ڵه‌م دا. ڕه‌نگه ته‌نها له‌وه‌دا ڕاستگۆبوبن که سه‌رکه‌وتوبووه له پێناوی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی زیاتری منداڵه ورتکه‌کانی ناو بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی و نۆکه‌ره‌کانیان و منداڵانی جاش و خائین و ئه‌نفالچیه‌کان.
پاش ئه‌وه‌ی له کۆنگره‌ی ڕوکه‌شی پارتیدا به ته‌زویر و ڕێگای ناشه‌رعی و به ده‌نگی کڕدراوی ملکه‌چه‌که‌نی ناو پارتی، منداڵه وورتکه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی توانیان ببنه زۆرینه‌ی ناو سه‌رکردایه‌تی، ئه‌مه‌ش له پاڵ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کانی تری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له ناو حکومه‌ت و حیزب دا. لاپه‌ڕه‌یه‌کی تری تاریك و ترسناك له مێژووی ئه‌و پارت و بنه‌ماڵه‌یه هه‌ڵدرایه‌وه.
مه‌سعود با‌رزانی له‌وه ده‌دوێت که پیاوانی ته‌واوی عه‌شیره‌ته‌که‌ی هه‌زار که‌سێکن، له کاتێکدا گوایه ئه‌ندامانی پارتی به گشتی زیاتر له پێنج سه‌د هه‌زارن. به‌ڵام نزیکه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی بارزانین و به‌شێکی تریش له عه‌شیره‌ته‌کانی هاوخوێن و ژن و ژنخوازی بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی و ئه‌وانیتریش ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیانن.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه یه‌که‌م زه‌نگی ترسناکی کۆنترۆڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه نیه به‌سه‌ر حیزب و له دوائه‌نجام دا حکومه‌تی هه‌رێم و چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مانه‌وه. دور نیه ئه‌گه‌ر کار وا بڕوات ساڵ به ساڵ خۆزگه به پار بخوازین. ئه‌م کۆنگره‌یه دوباره کردنه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌رشۆڕی و پاشکۆیی و مل که‌چی ئه‌ندامان و کادرانی پارتی بۆ ناڕه‌واییه‌کانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه پێشان دایه‌وه و خه‌ست تر کرده‌وه. ئه‌و کۆنگره‌یه به‌یعه و سه‌رشۆری و وابه‌سته‌ییه‌کی وه‌ك سه‌ده تاریکه‌کانی ناوه‌ند بۆ پاشا و سوڵتانه‌کان و شازاده و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان بوو، به‌ڵام له سه‌رده‌می گه‌شه‌و به دونیا بونی داوای ئازادی و دیموکراتیدا.
بێده‌نگبون و چه‌پڵه‌ڕێزان و به پێوه‌وه‌ستانی و گریانی به سۆزی ڕیاکارانه ی ئاماده‌بوان نیشاندانی شکاندنی هه‌موو سنوڕێکی ئه‌خلاقی حیزبی و که‌سایه‌تیان بوو.
ناتوانین نکۆڵی بکه‌ین له قوربانیه‌کانی ئه‌نفال کردنی هه‌ژارانی به‌رزانیه‌کان. گه‌رچی سه‌ری ڕێز داده‌نه‌وێنم بۆ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزیان له به‌ره‌کانی شه‌ری دژ به داگیر که‌رانی کۆنه‌په‌رستی شای ئێران له کۆماری مه‌هاباد و له به‌ره‌کانی دژ به ڕژێمه یه‌ك به‌دوای یه‌که‌کانی ئێراق، به‌ڵام قوربانی و شه‌هید بونی هه‌ژار و مسکێنه‌کانی با‌رزانی ماف ناداته ئه‌وه‌ی شێخان و ئاغاکانیان ده‌ست بنێنه قورگی گه‌له سه‌ربه‌رزه‌که‌مان. مافی ئه‌وه‌یان ناداتێ له پارت و ده‌زگا حکومیه‌کان وه‌کو کارخانه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌یی بڕوانن و قۆرخی بکه‌ن.
مه سعود به‌رزانی مافی ئه‌وه‌ی نیه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا و له کۆنگره‌ی هاوپه‌یمانه دیموکراته‌کان له رۆما به‌شداری بکات و شینی ئازادی و دیموکراتی بکات و سوکایه‌تی به سه‌رۆکه دیموکراته‌کانی نیشتیمانی دوهه‌ممان بکات و پێیان بڵێت " هه‌ڤاڵه دیموکراته‌کانم". به‌ڵام له ناوخۆی ماڵه‌که‌یدا به به‌رچاویه‌وه به چه‌پ و ڕاستا دیموکراتیه‌ت و مافی مرۆڤ بخرێته ژێر پێڵاوه بریقه‌داره‌کانی به‌رپرسانی با‌رزانی و نۆکه‌ر و مه‌سینه هه‌ڵگره‌کانی و ده‌زگا پاراستنیه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ده‌وروبه‌ری.
ئێمه وه‌ك کورد و هاوڵاتی ئه‌وروپای دیموکراتی له دو لاوه سوکایه‌تیمان پێده‌کرێت، له لایه‌که‌وه که ناڕاستی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی نیشتیمانی دوهه‌ممان دا ده‌که‌ن که نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی ئێمه‌ن له کۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا. له لایه‌کی تره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی به بنه‌چه و هه‌ست و ویژدان و خوێن کورد و کوردستانین و هه‌ست ودڵمان ئاوێته‌ی خاك و ئاسمانی کوردستانه ناڕاستی له‌گه‌ڵ هاوخوێنه‌کانی نیشتیمانی یه‌که‌مماندا ده‌که‌ن.
مه‌سعود با‌رزانی مافی نیه له بازاڕی ئازاد و کرانه‌وه‌ی بازرگانی به ڕوی دونیادا بدوێت، له کاتێکدا ته‌واوی کۆمپانیا و ده‌زگا و سه‌رمایه‌کان و بازرگانی له ژێر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌یی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی شه‌ریکه ستراتیجیه‌که‌ی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیاندا دابێت و له خزمه‌تی ئه‌واندا بێت و هه‌ژاران هه‌ژار تر و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ند تر بکات و ئابوری وڵات به‌ره و نابوتی به‌رێت.
مه‌سعود به‌رزانی مافی نیه له کۆنگره‌ی 13 دا خۆشحاڵی خۆی ده‌رببڕێت و بڵێت:(بەڕاستی ئەو كادرانە هەڵبژێردران كە كادری حزبن، نە مەسەلەی خزمایەتی، نە عەشیرەتگەری، نە ناوچەگەری هیچ تەئسیری نەكرد)، له کاتێکدا که ته‌نها و ته‌نها عه‌شیره‌تگه‌ری و ناوچه‌گه‌ری و خزمایه‌تی و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و ده‌نگ کڕین بڕیارده‌ری چه‌ندین مانگی پێش ده‌سپێکردنی کۆنگره‌که بون.
له کاتێکدا پلان له که‌س و لایه‌نی (به به‌راورد) پێشکه‌وتن خواز و کراوه‌تر ئه‌نجام بدرێت و دوریان بخه‌نه‌وه و بیانشکێنن و پلانی ته‌سفیه‌کاریان به‌رامبه‌ر بگێڕن که ئامانجی ئه‌وه‌ڵو ئاخری کۆنگره‌که بوو.
له کاتێکدا زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره‌که به ته‌سکیه و پلان وکه‌ڵه‌گایی بهێنرێنه ناو کۆنگره‌که‌وه.
له کاتێکدا له هه‌ندێك شوێنی وه‌کو ئه‌وروپا بۆ تامی خوێش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درابێت.
مه‌سعود با‌رزانی مافی ئه‌وه‌ی نیه هه‌ر له ئێستاوه بکه‌وێته پروپاگه‌نده و ناساندنی کوڕی کوڕه‌که‌ی و خه‌لیفه‌ی خه‌لیفه‌مان بۆ وه‌سف و دیاری بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت حوکمی موتڵه‌ق و پاشایه‌تی دابمه‌زرێنن بۆچی ئاوا به شه‌رمه‌وه و له ژێر په‌رده‌ی کۆماری دا کاری بۆ ده‌که‌ن؟ تۆزێ غیره‌ت و جورئه‌ت بده‌نه خۆتان و به ئاشکرا بانگه‌وازی بۆ بکه‌ن و بمانگێرنه‌وه بۆ عه‌سری سه‌لجوق و مه‌مالیک و مه‌غۆله‌کان، جا ئیتر خه‌ڵکی کوردستان خۆیان و ناموس و هوشیاریان لێتان قبوڵ ده‌که‌ن یان ده‌تانخه‌نه زبڵدانی مێژووه‌وه.
مه‌سعود به‌رزانی مافی ئه‌وه‌ی نیه ته‌نانه‌ت ته‌زویر له مێژوشدا بکات و هه‌مو مامه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای بنه‌ماڵه‌یی بخاته ڕیزێکه‌وه و شێخ ئه‌حمه‌دی مامی بخاته ئاستی گه‌وره‌یی شه‌هید شێخ عه‌بدول سه‌لامی با‌رزان و به هۆی په‌یوه‌ندی خوێنی و مام و برازاییه‌وه سوکایه‌تی به شه‌هیدێکی مێژووی گه‌له‌که‌مان بکات و بۆ ئاستی شێخ ئه‌حمه‌د دایبه‌زێنێت.(سه‌باره‌ت ئه‌و باسه سه‌یری خواره‌وه بکه‌ن)
مه‌سعود با‌رزانی مافی ئه‌وه‌ی نیه ده‌ڵاڵ و شایه‌ر بکاته جاڕده‌ر و ته‌واوی کۆنگره‌که ناچار بکه‌ن که که‌س نه‌وێرێ خۆی بۆ سه‌رۆکی حیزب کاندید بکات و هه‌ڵبژاردن بکاته به‌یعه. ئایا له ڕۆما مه‌سعود با‌رزانی له " هه‌ڤاڵه دیموکراته‌کانی" پرسی، که ئایا ئه‌وانیش شانۆگه‌ری ئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن یان نا؟
مه‌سعود با‌رزانی مافی ئه‌وه‌ی نیه بۆ ئیستیلاکی محه‌لی و داپۆشینی مامه‌ڵه یان بێده‌نگی له که‌رکوك گاڵته به هه‌ستی گه‌له‌که‌مان بکات و له مافی چاره‌نوس بدوێت. له کاتێکداهیچ نیه‌ت و به‌رنامه و ئاماده‌کاری بۆ ئه‌وه نیه. دوور نیه ئه‌ویش وه‌کو برایم ئه‌حمه‌د و ئه‌وانی تر پێمان بڵێت، گه‌لی کورد مافی چاره‌نوس خۆی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و مافه به‌کار ناهێنێت!. ئیتر به‌س گاڵته به هه‌ستی جه‌ماوه‌ر بکه‌ن. ئیتر به‌س له‌کۆبونه‌وه و کۆنگره‌کانتاندا ببنه دۆن‌کیشۆت و له به‌رامبه‌ر دوژمنان‌دا سه‌رکز.
کام له سه‌رانی کورد تاکو ئێستا له نێوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌کان یان له دانیشتن له‌گه‌ڵ بچوکترین فه‌رمانبه‌ری تورکیا و ئێراق و ئێران و سوریادا نه‌ك له به‌رنامه‌ی دوانه ڕه‌سمیه‌کان دا ته‌نانه‌ت له په‌راوێزی دانیشتنه‌کان و له ئیسراحه‌تی چا و قاوه خواردنه‌وه‌دا جورئه‌تی کردووه به سه‌ره قه‌ڵه‌مێکیش باسی له مافی چاره‌نوس به‌مانای ده‌وڵه‌تی کوردی بکه‌ن؟. ئه‌گه‌ر مه‌سعود با‌رزانی جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له دانیشتنێکی ڕه‌سمیدا به سه‌رۆك وه‌زیران یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به جدیانه بڵێت، "من و خه‌ڵکی کوردوستان ده‌مانه‌وێت مافی چاره‌نوسی خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان دیاری بکه‌ین و ده‌وڵه‌تی کوردی دابمه‌زرێنین" سه‌رباری ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا سه‌رم بۆ هیچ که‌س و ده‌سه‌ڵاتێك دانه‌نه‌واندووه‌و شانازانه ژیاوم، وه‌عدی شه‌ره‌فی ده‌ده‌مێ له مه‌سینه‌یه‌کی نایلۆندا له برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکاوه ئاوی پاکژی ئه‌وروپای به پێ تا به‌رده‌رگای ئاوده‌سته‌که‌ی تاکو سه‌ری ڕه‌ش بخه‌مه سه‌رشانم و بۆی بهێنم ، جا ئیتر با له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌م بنوسن؛ گۆڕی ناسراوترین مه‌سینه هه‌ڵگری با‌رزانی.
ده‌مه‌وێت له‌م ماڵپه‌ڕه‌وه و ته‌نها له‌م ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆسته‌وه ڕوی ده‌ممتان تێبکه‌م به‌تایبه‌تی له مه‌سعود با‌رزانی .چونکه ده‌زانم یه‌کێکه له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که پڕ به پێستی خۆتان له‌گه‌ڵتان ده‌دوێت و ڕاستیه‌کانتان ده‌خاته ڕو، لێره‌وه ڕوی ده‌ممتان تێده‌که‌م و ده‌ڵێم: ئه‌گه‌رچی بۆ ساڵانێکی تریش بتوانن ئاوا خۆتان ڕابگرن و ئه‌ندامان و کادران و جه‌ماوه‌ر بێده‌نگ بکه‌ن و دونیای دیموکراتی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن، هه‌ر ڕۆژێك دێت که گڵۆڵه‌تان بکه‌وێته لێژی و بکه‌ونه به‌ر شاڵاوی جه‌ماوه‌ر. ئه‌و ڕاستیه باش بزانن ئێوه له چاو ته‌زاره ڕومانیه‌کان وته‌زاره‌کانی ڕوسیا و سوڵتانه‌کانی عوسمانی و مه‌غۆلیدا وورده به‌ردی به‌ر شاخن. له خۆتان ناپرسن ئه‌وانه کوان و چیان به‌سه‌رهات و چۆن و بۆچی نه‌مان؟. گه‌له‌که‌مان له خه‌بات و تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌دان ساڵی له‌گه‌ڵ زۆرداران گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی بڵێت: هه‌مو شتێك له ته‌نکیدا ده‌پچڕێت ته‌نها ناڕه‌وایی و زۆرداری له ئه‌ستوریدا ده‌پچرێت.
له کۆتاییدا جارێکی تر ڕوده‌که‌مه مه‌سعود به‌رزانی و پیاوه‌کانی و ده‌بڵێم: تۆ و پیاوه‌کانی تۆ و جه‌لالیه‌کانیش کردویانه به پیشه له ئه‌ندامان و کادیرانی ناڕازیتان بپرسن، گیروگرفته‌کانت چیه‌و چیت ده‌وێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی ماکیافیلیانه به به گیرفانا کردنی چه‌ند دۆلارێك له‌و تاڵانیانه‌ی له سامانی گه‌له‌که‌مانی ده‌که‌ن ، یان به پله‌یه‌کی سه‌رشۆڕانه بێده‌نگی بکه‌ن. ڕه‌نگه تۆ و تازه پیاوه‌کانی تۆ من له نزیکه‌وه نه‌ناسن، به‌ڵام باوکی من چاك ده‌ناسن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا با‌رزانی نه‌مری به بڕواوه پێ په‌سه‌ند بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌و ساڵه‌وه‌ی تۆ له مه‌هابات له دایك بویت و گڕوگاڵت ده‌کرد ئه‌و له پاڵ باوکی خوالێخۆشبوتا خه‌باتی ده‌کرد. له‌و ساڵانه‌دا که تۆ له ماڵی باپیره خۆفرۆشه‌که‌تا (مه‌حمود ئاغای زێباری) له موسل ده‌رست ده‌خوێن ئه‌و 11 ساڵی له زیندانه‌کانی ئه‌بو غرێب و نوگره سه‌لمان به‌سه‌ر برد و به تاقه ئیمزایه‌کی به‌رائه‌ت ده‌یتونی بێته ده‌ره‌وه به‌ڵام سه‌ری شۆڕ نه‌کرد.پاش زیندانیش تا ئه‌وه‌نده‌ی هێز له جه‌سته‌ی نه‌خۆشیدا بوو خه‌باتی له ڕیزه‌کانی پارتیدا بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی کردووه. به‌ڵام تا له ژیاندا بوو که‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی لێنه‌ده‌کرد له کاتی ناڕه‌زایی ده‌ربڕیندا ئه‌و پرسیاره سه‌خیفه‌ی لێبکات . بۆیه شانازی پێوه ده‌که‌م و هیوادارم جورئه‌تی ئه‌و پرسیاره‌شتان له‌من نه‌بێت.
ڕه‌نگه مه‌سعود به‌رزانی به هۆی زۆری ته‌خشان و به‌خشانی ماکیافیلانه‌وه له یادی نه‌مابێت که له ساڵی 1965 دا که 4 ساڵان بوم به بۆنه‌ی زه‌ماوه‌ندی خوالێخۆشبو دایکی نێچیره‌وه سه‌عاتێکی ده‌ستی پێبه‌خشیم. زۆر به‌ختیار و کامه‌ران ده‌بوم ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌عاته‌م بمایه و له زه‌رفێکدا به ده‌ستی دڵشادی برات یان سیروانی برازات که له خوا به‌زیاد بێت له هه‌مو سوچێکی ئه‌وروپادا به‌رپرسن و هه‌ن بۆم بناردیتایه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی ته‌نها پوشێکی ئێوه‌ی به‌لادا هاتبێت ئه‌بێت بزانێت که له ماڵ و سامان و خوێنی شه‌هیدانه‌وه بووه و پێی حه‌رامه، وه‌ك چۆن به خۆتان حه‌رامه.
له‌مه‌و به‌ر ته‌نها شتێك به ئه‌رکی سه‌رشانم بزانم، ڕسوا کردنی دیارده دزێوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پیاده‌که‌رانی ئه‌و دیارده دزێوانه‌ن له ناو ڕه‌وه‌ندی کوردی و ناوه‌نده ئینته‌له‌کتوێلیه‌کانی زانکۆکانی ئه‌م وڵاته و ناوه‌نده‌کانی میدیا و حکومه‌ت و په‌رله‌مانی به‌لجیکی و یه‌کێتی ئه‌وروپا. هیوادارم بتوانم به ئه‌رکی خۆم هه‌ڵبستم و ویژدانی خۆم به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌م ئاسوده بکه‌م.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵه مێژوویی یان هه‌ڵه‌کانی مه‌سعود به‌رزانی له مێژوودا.
نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته یه‌که‌م نامه‌ی ماسته‌ری له ساڵی 2007، له ڕۆژهه‌ڵاتناسی به‌شی عه‌ره‌بی و ئیسلام ناسی دا له ناسراوترین زانکۆی به‌لجیکا به‌ده‌ست هێناوه و نامه‌ی ماسته‌ره‌که‌م به زمانی هۆڵه‌ندیه و سه‌باره‌ت به شۆڕشه‌کانی شێخ مه‌حمودی نه‌مره، که له هه‌مان ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که لێره‌و له‌وێ شێخ ئه‌حمه‌دیش له شه‌ڕ و شۆڕ و په‌لامار و تاڵان‌کردنی دێهات و شارۆچکه‌کانی وه‌کو ئاکرێدا بوو، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر کێشه ئیداری و ناوچه‌ییه ته‌سکه‌کان. له کاتێکدا شێخی نه‌مر و هاوڕێکانی له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاری خوازی دا بوون. له‌گه‌ڵ ڕێزما بۆ مسکێنه‌کانی بادینان و با‌رزانی ئه‌و سه‌رده‌مه و ئێستا، له ساڵێکی ته‌واوی لێکۆڵینه‌وه‌مدا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراوی زانستیم نه‌که‌وته به‌رچاو که له خه‌باتی ئه‌و خێڵ و بنه‌ماڵانه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا بدوێ جگه له جاشێتی و خۆفرۆشی هه‌ندێکیان به‌تایبه‌تی زێباریه‌کان. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به شێخ ئه‌حمه‌ده‌وه، شه‌ڕو په‌لاماره‌کانی ته‌نها و ته‌نها له پێناوی هه‌ندێك ده‌سکه‌وتی بنه‌ماڵه‌یی بووه، نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی. هه‌ربۆیه سه‌رباری ئه‌ندامێتیم له پارتیدا کاتێك گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه به ڕاستی و ده‌سپاکی ئه‌کادیمی و دڵسۆز به‌رامبه‌ر به ویژدانی خۆم و گه‌له‌که‌م و زانکۆکه‌م له لاپه‌ڕه‌ی 43-44 و له په‌ڕاوێزی 212 دا نوسیومه: "... له‌م خێڵانه (هه‌رکی و سورچی و زێباری و با‌رزانی) زیاتر نادوێین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌کانیاندا داخوازیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان به‌رزنه‌ده‌کردۆته‌وه، ته‌نها گیروگرفته ناوچه‌ییه‌کان هۆکاری ڕاپه‌ڕینه‌کانیان بوون. (بۆ ده‌قی نوسراوه‌که سه‌یری نامه‌ی ماسته‌ره‌که بکه‌ن به ناوی (مونه‌وه‌ران، سه‌رهه‌ڵدانیان و ڕۆڵیان له بزوتنه‌وه‌ی دژ به کۆلۆنیالیزم 1918 تاکو 1930).
هیوادارم مه‌سعود به‌رزانی ئه‌م باسه بێبناغه‌یه‌ی به ئانقه‌ست و هۆشیاریه‌وه نه‌کردبێت که جێگای لێبوردن نییه و ته‌نها له نه‌زانی و بێئاگاییه‌وه بوبێت. که ده‌کرێت جێگه‌ی لێبوردنی خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌کادیمی و مێژوونوسان بێت.
به‌رپرسی ده‌ست له‌کار کێشاوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌لجیکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست