کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ره‌شید تاهیر ڤێلایه‌كی به‌ (300) ده‌فته‌ر دۆلار له‌ ڕاویژ كارێكی نێچیره‌ڤان بارزانی كڕیوه‌

Tuesday, 31/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری دهۆك
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هه‌ژاری كوری ڕه‌شید تاهیره‌وه‌، ئه‌وه‌مان زانیوه‌ كه‌ ره‌شید تاهیر گه‌وره‌ترین ڤێلای له‌ سه‌باح مایحم راویژكاری بازرگانی نیچیره‌ڤان بارزانی به‌ (300) ده‌فته‌ر دۆلار كریوه‌و له‌گه‌ل داگیر كردنی پارچه‌ زه‌ویه‌كی 4000 مه‌تری كه‌ بۆ باخچه‌ ته‌رخان كراوه‌ هه‌مووی كردۆته‌ گه‌وره‌ترین ڤیلا له‌ دهۆك به‌ ماڵه‌كه‌ی (عوده‌ی) ناسراوه‌.

شایانی باسه‌ ئیستا ڕه‌شید تاهیر بۆ بژاری كوری خه‌ریكی دامه‌زراندنی گه‌وره‌ترین پاڵاوتگه‌یه‌ له‌ سنوری بادینان بایی (500) ده‌فته‌ر دۆلاره‌.

هه‌روه‌ها به‌ پییوته‌كانی هه‌ژار ره‌شید تاهیر (25) ملێۆن دۆلاری له‌ بانكیكی دوبه‌ی به‌ناوی بژاره‌وه‌ داناوه‌.

شایانی گوتنه‌ شیلان خانه‌قا كه‌ نوینه‌ری نووسینگه‌ی پارتی یه‌ له‌ دوبه‌ی، له‌ پار ساڵه‌وه‌ ره‌شید تاهیر نزیكه‌ی 3 ته‌ن ئاڵۆتی قالبی له‌ بانكی ئیسلامی ئیماراتی له‌ دوبه‌ی داناوه‌ به‌ناوی هه‌ژاری كوریه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی ماته‌وه‌ بڵین ڕه‌شید تاهیر ته‌نها له‌ سنوری هه‌ولێر و دهۆك بایی زیاتر له‌ 80 ملێۆن دۆلار بیناو كارگه‌و كۆمپانیا و زه‌وی و زاری كشتوكاڵی و پیشه‌سازی هه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌یان ڕوكنن له‌ خانووو له‌ زه‌ویه‌كان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە