ئەوەى محمد قەرەداغى دركاندى، جەلال تالەبانى لەقەلاچوالان، ساڵى 2003 لەبەردەم هەزاران كەس گووتى بەداخەوە، كەسیان نەماون
Tuesday, 09/10/2012, 12:00
زستانى ساڵى 2003 لە كۆبوونەوەیەكى ڕێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكێتى بە سەرپەرشتیارى مەلا بەختیار , بە ئامادە بوونى سەدان كەس لە هەموو سەندیكاو ڕێكخراوەكانى وەك مامۆستایان وئەندازیاران و كارمەندانى تەندروستى و كریكاران خوێندكاران و ... هتد لە هۆڵى شەهید شیهاب بە ڕێوە چوو , دواى تەواو بوونى تەوەرى قسەكانى جەلال تالەبانى لە پرسیارى یەكێ لە كەس و كارەكانى هاشم جیهاز یان یوسف بەحركە بوو , ڕاستەوخۆ پرسیارەكە ئاراستەى خودى سكرتێرى (ی ن ك) كرا لە مەڕ چارەنووسی دیلەكانى شەڕى ناوەخۆ بە تایبەت ناوچەى هەولێر, مام جەلال تۆزێ بێ دەنگ بوو , هۆڵەكە هەمووى بێ دەنگ بوو دواى تاوێ لە بێ دەنگى گووتى (بە داخەوە نەماون)
هەر چەندە ئەو دەم جەلال تاڵەبانى لە خەمى ئاسایى كردنەوەى دۆخەكە بوو لە گەڵ پارتى , بە گەورەترین تەنازول كە باجەگەى تەنها خەڵكە ڕەش و ڕووتەكەى یەكێتى بوو, بوونە سووتەمەنى و قوربانى .
دەبێ مەسعود و جەلال ئاگــادارى ووردەكارى زیندە بەچاڵى دیـلى یەكتر ببـونوەك ئەوەى لە هەموو نەهامەتیەكانى زیاتر لە نیو سەدەى گەلى كورد ئاگادار و بەشدار بوونە، وەك خۆیان گووتەنى لە هەموو كەسیش پەپولە ئاسا خۆیان بێ تاوان ترئەزانن.
هیتلەر و ستالین و سەدام ئاسا، خۆدەبی سەروەرى ئاخیر ئیمزاى مردن هەر بەرخۆیان كەوێ و وەك بڕە بەشى نەوت , ئەمەشیان بە بەشێ لە حەزەكانیان بوو, بۆ واژۆى لیستى مردن. بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنجە , خۆ ئەو دیلانە ئەگەر هەر هەموویان نەبێ زۆریان جەنگاوەرو شەڕكەر و دیل كوژى موخەزرەمى نەیارەكانیان بوون لە هەمان كات . چوار پێنج نموونەى زۆر بچوك .
چمكێكى سەرنج ڕاكێش و باو لە ناو حزبە كوردیەكان و هێزى پێشمەرگە هەیە دەڵێ (بیبە ئەو كەندەو ساردى كەرەوەو مەیهێنەرەوە) ؟
كەسانێك هەبوون موهیمەكانیان دیل كوشتن بوو, جا دوژمن با یان هاوڕێى ڕێى خەباتى، بینوومە بە شانازیەوە دیل كوژەكە دەیگووت كە دەست ڕێژ لە لاى ڕاستى كەسەكە دەكەى بۆ لاى چەپ سووڕ دەخوا .
لە كۆتایى شەڕى عیراق ئێران لە ناو خوودى پێشمەرگە بە تایبەت هێزەكانى یەكێتى و سوسیالیست , دڕودانگیەك لە ناپێشمەرگەكان پەیدا ببو بە تەوسەوە كوشتنى دیلەكانى بەعسیان بیر یەك دەهیناوە بە تایبەت ئەو دیل كوژانەى دەیانەویست تەسلیم ببنەوە .
مێژووى تازەى كورد زۆرى تیایە , كوشتنى دیلەكانى ڕایات و خەلان و هەكارى وكوشتنى دەیان كەسى یەكتر لە جەولەى شەڕى ناوخۆ بە تایبەت لە دەمى دروست بوونى لیوا تایبەتەكان , لە هۆڵى زەردى هەولێرو بەحركەو سێبەردان , هەندێك لەم دیل كوژانە ئێستا گۆڕانن .چاو دەرهینانى دیلەكانى ناوچەكانى نزیك ڕواندوز لە بنارى كۆڕەك .كوشتنى نزیكەى چل كەس لە هێزێكى تایبەت لە ناوچەى دێگەڵە كوشتنى نزیكەى چل و حەوت كەس لە ڕانیە . دواتر بە لۆریەك لە مزگەوتى برایم گەردى لە هەولێر فڕێ دران . قەتل و عام كردنى دیلەكانى كۆمیتەى مەسیف .
كوشتن و تەسفیە كردنى یەك دوو بنەماڵەى كۆیى لە نزیك هەیبەسوڵتان تەسفیە كردنى جەماعەتى حەمەى حەلاق لە مەعەسكەر سەلام دواى لێدانیان لە نزیك تۆپزاوەى كۆیە , لەگەڵ دەیان نموونەى زیندوو كە لەلاى هیچ كەسێ شاراوە نیە .
سەیرەكە لەوەیە ئەو حەشاماتە لە بەردەم پەرلەمانێكە كە سەرۆكەكەى دەیگووت ..............(ئەوەى لەسەر كێشكەیان بازدا بیژیە).
لە كتێبى ڕێكخراوى لێبوردنى نێو دەوڵەتى (نقچ العهد والهدرفى كردستان العراق) زۆر جوان وێنا كراوەو بووەتە باوەڕ پێكراوێكى نێو دەوڵەتى زۆر زیانى لە سەر ئاستى نێو دەوڵەتى لێداوین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست