یه‌كگرتوو له هه‌وڵى ئاشت كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو لایه‌نى ناكۆكى حیزبی زه‌حمه‌ت كێشاندایه
Tuesday, 31/03/2009, 12:00
2206 بینراوە
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو له هه‌وڵى ئاشت كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو لایه‌نى ناكۆكى حیزبی زه‌حمه‌ت كێشاندایه و هه‌ردوو لاش ئامه ده یی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان ده‌ربڕیوه .
پاش ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حیزبی زه‌حمه‌ت كێشانى كوردستان ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه ڕایان گه‌یاند كه قادر عهیزى سكرتێرى حیزبیان له كۆبونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی كۆمیته‌ى ناوه‌ندیدا له سه‌ر كاره‌كه‌ى وه‌ستاندووه و دواتریش ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ئه ئه‌ندامانه له حزبه‌كه‌یان جیا بونه‌وته‌وه و هه‌ر لایه‌نێكیشیان خۆى به میرات گرى شه‌رعى حیزبى زه‌حه‌تكێشان دانا ، له ئیستادا چه‌ند هه‌وڵێك له ئارادان بۆ نزیك كردنه‌وه هه‌ردوو لایه‌نه ناكۆكهكهى ئه‌و حیزبه .
م.سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاند كه شاندى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى كێشه‌كه بهنێگهران بوو له دروست بوونى ئه‌و دۆخه و زۆر به جدیانه له هه‌وڵى پێكهێنانهیان ههرۆدوو لایه‌نى ناكۆكدا بووه .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو ئاشكراى كرد كه شاندى مه‌كته‌بی سایسیان هه‌ردوو لایه‌نى ناكۆكى حیزبی زه‌حه‌ت كێشانى به‌جیا بینیوه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ دا ئه‌نجام داون به مه‌به‌ستى گێڕانه‌وه‌ى دۆخه‌كه بۆ كه‌شی پێشووى و هه‌ردولاش نیه‌تى سافى خۆیان له‌وباره‌وه خستۆته ڕوو وه بڕیاره كۆبونه‌وه‌ى زیاتر له‌وباره‌وه بكرێت .