کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لاده‌که‌ی مله‌سوره‌ 14 -4 له‌ باوه‌شی گه‌رمی تاڵه‌بانی و بارزانیه. وه‌رن هه‌مومان هاوار بکه‌ین هۆیها ............

Wednesday, 08/04/2009, 12:00


ئه‌گه‌رچی ئه‌نفال 200 ڕۆژی خایاند و به‌هه‌شت قۆناخ ده‌ستی پێکرد که‌له‌ ‌ 23/02 /1988 تا 1988.09.06 ‌ درێژه‌ی کێشا ،به‌ڵام ڕۆژی 14 /04 ده‌ستنیشان کرا به‌ ڕۆژی تاوانی ئه‌نفال . هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ش ئه‌وه بوو ، ‌ که‌ زۆربه‌ی خه‌م خۆرانی ئه‌م دۆسیه‌ له‌وه‌وه‌ کۆک بون که‌ ئه‌ورۆژه زۆرترین ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌نفال له‌‌ (ژن و مناڵ) ئه‌نفالکران .
به‌شێکی گرنگی ئه‌م تاوانه‌ به‌هۆی فه‌وجه‌ کورده‌ ناپاکه‌کانه‌وه‌ ئه‌نجام درا ، به‌تایبه‌تی (فه‌تاح به‌گی جاف) که‌ ناوه‌ندی چاک له‌قه‌بی (میری ئه‌نفالچی) پێ به‌خشیوه‌ ، چونکه‌به‌هاریکاری فه‌وجه‌ کورده‌کان ، له‌ 2 گوند (مله‌سوره‌و کوڵه‌جۆی حاجی حه‌مه‌جان) نزیک به‌ (20000) ژن و مناڵ و په‌ککه‌وته‌ و گه‌نجیان کۆکرده‌وه‌و پێشکه‌ش به‌ به‌رپرسه‌ سوپا داگیرکه‌ره‌که‌ی به‌عس له‌(نزار خه‌زره‌جی و سوڵتان هاشم ، حسێن دوری ... کرد ئه‌وانیش بریاری مه‌رگی به‌کۆمه‌لیان بۆ جاڕدان و تائێستاش روفاته‌کان له‌ نێو گه‌رمای دورگه‌ی خواروی عێراقه‌وه‌ یه‌ ،ئێسکه‌کانیش له‌به‌رگه‌رمی وابه‌ره‌و توانه‌وه‌ ده‌ڕۆن.
(فه‌تاح به‌گی جاف) سه‌رباری ئه‌م ناپاکیه‌ مه‌زنه‌ی ، تاسالی 2003 له‌گه‌ل ڕژێمه‌که‌ی به‌عس له‌به‌غدا بوو ، ‌دواتر به‌ڕێزه‌وه‌ گه‌یاندیانه‌وه‌ ناو جه‌رگه‌ی ناوچه‌ی ئه‌نفال (که‌لار) ئێستا شاهانه‌ ژیان ده‌گوزه‌رێنی و پۆلێ به‌رپرسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان داکۆکی لێ ده‌که‌ن به‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی 3 جیمی خالی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ (جاش ، جه‌لالی ، جاف)
شایه‌نی باسه‌ فه‌تاح به‌گ تائێستاش خانوه‌ ئه‌هرامه‌که‌ی که‌له‌سالی 1991 که‌وته‌به‌ر شالاوی خه‌لکی تێکۆشه‌ر ، چه‌ندین شوێن گوله‌ی پێوه‌یه‌ و ‌ ئاماده‌نیه‌ چاکی بکاته‌وه‌ ، چونکه‌ ئه‌مه‌ ره‌مزی خه‌بات ئه‌ژمار ده‌کات .
ئه‌مه‌ چ تاوان و دارمانێکی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یه‌ که‌ ‌ جه‌لادی نه‌ته‌وه‌ و هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی قوربانی له‌به‌رچاویان(کۆشکی شاهانه‌ی) بۆ دابین بکه‌یت ، بودجه‌ی خه‌یاڵی پێ بده‌یت ، ڕێزی بگریت ....که‌چی بنه‌ماله‌ی قوربانیانیش له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، دۆزه‌خ ژیان ببه‌نه‌ سه‌ر . ئاخر ئه‌مه‌ له‌سنوری تاوان و ناپاکی ده‌ره‌دچێت و پێویسته‌ ناوێکی نوێ بۆ ئه‌مه‌ بدۆزرێته‌وه؟؟؟ ‌ . هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که‌ روبه‌روی کۆمه‌لکوژی بونه‌ته‌وه‌ ، ته‌نانه‌ت پاساوانه‌کانیش ده‌ده‌نه‌ دادگا که‌چی لای ئێمه‌ تاله‌بانی گه‌وره‌ جه‌لاده‌کان ئازاد ده‌کات و بارزانیش ژیانێکی به‌هه‌شت ئاسایان بۆ دابین ده‌کات !!!
ده‌سه‌لاتی کوردی سه‌رباری ئازدکردن و به‌هه‌شت ئاساژیانی و به‌رپرسایه‌رتی پێدانی سه‌دان سه‌رۆک خێلی ناپاک ، ده‌یان جه‌لادی ، هه‌زاران تاوانبار ....، ئه‌وا له‌ ئه‌ورپا و کوردستان کار بۆ که‌یسی کۆمه‌لکوژی ناکات ، دۆزه‌خ ئاسا بنه‌ماله‌ی قوربانیان ده‌ژیێنێ ، یه‌ک به‌رپرسی سه‌رزل له‌ناو ژیانی بنه‌ماله‌ی قوربانیان ژیان ناگوزه‌رێنێ ، گرنگی به‌ و ڕێکخراو و که‌سایه‌تیانه‌نادات که‌به‌دوای ئه‌و که‌یسه‌ داده‌چن به‌لکو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دژایه‌تییان کردون و ئابلۆقه‌ی راگه‌یاندنیان خستۆته‌ سه‌ریان له‌ نمونه‌ی ناوه‌ندی چاک و گروپی به‌گه‌رخستنی دادگایی نزار خه‌زره‌جی ..... ، ده‌رگای دادگاکانیان قفلداوه‌ بۆ راکێشانی جه‌لادانی بۆ به‌رده‌م دادوه‌ور ویاسا ، به‌ده‌یان هه‌زار دۆکۆمێنتی زیندۆۆیان لێفه‌وتاندوین ، بلاو ناکه‌نه‌وه‌ ،به‌دوای دا ناچن ...ئه‌مانه‌ و سه‌دان تاوان و ناپاکی تریان . که‌چی ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌یی له‌ده‌ربڕینی ‌وشه‌یه‌ک له‌سه‌ر تاڵه‌بانی و بارزانی که‌له‌زمانی گوڵ نه‌چێت ، به‌ تاوان و ناپاک ئاسا له‌قه‌له‌می ده‌ده‌ن وه‌ک دوایین به‌رنامه مه‌هزه‌له‌که‌ی(له‌گه‌ل ره‌نج) به‌ ده‌ستی ده‌ره‌کی تۆمه‌ت باری ڕۆژنامه‌ ئه‌هلیه‌کانی کرد!!! پرسیاره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌رێ به‌راست وشه‌ بریندار کردن له‌نوسین و وتن له‌به‌رامبه‌ به‌رپرسانێ که‌ 18 ساله‌ به‌ ته‌ن نامه، یاداشتنامه‌ و بابه‌ت به‌زمانی گولیان ئاراسته‌ ده‌کرێت ، تاوان وناپاکیه‌ یان سوکایه‌تی و داڵده‌دانی جه‌لادانی نه‌ته‌وه‌ و مافیا بونی پۆلێ به‌رپرس و دۆرانی مه‌سه‌له‌نه‌ته‌وه‌یی ،نه‌بونی یاسا له‌سه‌ر به‌رپرسان ؟؟؟ له‌یادمان نه‌جیت ئه‌و مناله‌ چاوگه‌شانه‌ی له‌نوگره‌ سه‌لمان بونه‌ خۆراکی سه‌گه‌کانی حه‌جاج ، وه‌ک مناله‌کانی تاله‌بانی و مه‌سعود و نێجیرڤان و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی تر ، حه‌زیان ده‌کرد، خۆشترین ژیان بژین ، هه‌مان چاو و قاچ و هه‌ست و خولیایان هه‌بوو ، که‌ بگه‌نه‌ ئه‌وڕپا و سواری دوا مۆدیلی ئۆتۆمۆبیل و خواردنی خۆش و دواین جوانی جل وبه‌رگ له‌به‌ر بکه‌ن . به‌لام ئه‌وان به‌ خۆیان تۆپ و بوکه‌ یه‌ک دینار باوه‌کانیان که‌وتنه‌ به‌ر بیری له‌ناوبردنی وه‌فیق سامه‌رائی و بریاری سولتان هاشم و نزار خه‌زره‌جی و حه‌جاجی جه‌لادیش به‌ هه‌مه‌جه‌ترین شیوه‌ جێ به‌جێ ی کرد . به‌ڵێ جه‌لادی هه‌زاران منال و ژنی کورد ئه‌وه‌ی 14.4 به‌ناوی کراوه‌ ئیستا له‌ژیر سایه‌ی یه‌کێتی وپارتی له‌که‌لار به‌ربه‌رچاوی هه‌زاران نه‌نه‌سه‌بری و مام عه‌ولا ی ده‌یان بنه‌ماله‌ی ئه‌نفالکراوه‌و له‌باوه‌شی گه‌رمی تاله‌بانی و بارزانیه‌ . هیچم پێ نیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پڕ به‌گه‌روم هاوار بکه‌م ، زۆر به‌تۆخی قه‌له‌مه‌که‌م بنوسم ، به‌هه‌موو هێزمه‌وه‌ رابچله‌کێم و بلێم هۆیها وهه‌زار جار هۆیها بۆخۆتان که‌رامه‌ت و ئه‌خلاقتان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە