په‌یامێک له دکتۆر که‌مال میراوده‌لی یه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان
Friday, 17/02/2012, 12:00
جه‌ماوه‌ری شه‌ره‌فمه‌ندی کوردستان
دایکان، خوشکان، گه‌نجانی سه‌ربه‌رزو فیداکاری 17 ی شوبات و هه‌موو رۆژه‌کانی شوبات و وه‌رزه‌کانی خه‌بات
سلاوتان لێ بێت.
به بۆنه‌ی یادی 17 ی شوباته‌وه له پێشه‌وه ئه‌و په‌ڕی هاوسۆزی و هاوخه‌می و په‌رۆشم بۆ باوکان و دایکان و که‌سوکاری خۆشه‌ویستی ژیلوان و شێرزادو زمناکۆو هه‌موو شه‌هیدانی پێش 17 ی شوبات و دوای 17 ی شه‌هیدانی و کاروانی به‌رده‌وامی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌م ده‌سه‌لاته سته‌مگه‌ره ده‌رده‌ىڕم، خودا سه‌برو سێبووریتان پیببه‌خشێ.
خۆشه‌ویستان
نابێ له‌م یاده‌ی 17 شوباتدا بێ هیوا بن، ده‌سته‌وستان بن، وه‌ک ده‌سه‌لات ده‌یه‌وێ هه‌میشه به‌سته‌زمان، و هه‌ست بڕاوو ترساوو داما وبن، بێ وره‌و بێباووه‌ر بن.
به‌لێ ئه‌مڕۆ 17ی شوباته. پار ئه‌م کاته قه‌زافی به خه‌لکی نارازی ده‌وت مشک و جرچ و به هێزه فیداکاره‌کانی خۆی ده‌وت زه‌نگه به زه‌نگه و کۆلان به کۆلان راویان بنێن و راو بکه‌ن و بکوژن، ده‌ست له ژیلواه‌کان و شێرزاده‌کان و سه‌رده‌شته‌کان و به‌نازه‌کان مه‌پارێزن،، سه‌یفولئێسلامی کوڕی، دڵ قایم به بلێۆنه دۆلاره دزراوه‌کانیان له بانکی رۆژاوادا و به پشتگیری شه‌ریکه‌کانی دزینی نه‌وتی خه‌لکی لیبیا، ناو به‌ناو ده‌چووه سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن و په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی له خه‌لک راده‌واشاندن و ده‌یووت ده‌ستتان ده‌بڕینه‌وه‌وده‌تانسڕینه‌وه!
دواییش بینیتان چۆن خه‌لكی ئاسایی لیبیا سه‌یفولئیسلامیان گرت و پێش هه‌موو شتێک ئه‌و په‌نجانه‌یان ىڕینه‌وه که هه‌ره‌شه‌ی پێده‌کردن، و قه‌زافێشیان گرت له کاتێکدا خۆی وه‌ک جرج خۆی شاردبۆوه و به‌داخه‌وه به شێوه‌یه‌کی نائینسانی داریان تێبڕی ئه‌مجار کوشتیان. به‌لام ئه‌وه چاره‌نووسێک بوو هێزپه‌رستی و پاره‌په‌رستیی و ده‌ستبه‌ردا‌رنه‌بوونی له ده‌سه‌لات و دیکتاتۆرییه‌تی خۆی ده‌مێکه بۆی پێشهاتکردبوو.
به‌ڵێ له ماوه‌ی ته‌نیا ساڵیکدا بنه‌ماله‌کانی بن عه‌لی تونس و حوسنی موباره‌کی میسر‌و عه‌لی ساڵه‌حی یه‌مه‌ن و قه‌زافی کیبیا کۆتای‌یان هات و ئه‌وه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌دو حیزبه فاشییه‌که‌شی به‌ره‌و هه‌ره‌سی کۆتایی ده‌ڕوا.
ئێمه‌ش 17 ی شوباتمان بینی وجارێکی تر سه‌یری ڤیدیۆکانی لقی چوار بکه‌نه‌وه:حه‌قیقه‌تی ده‌سه‌لاتی به‌ربه‌ری و نایاسایی کوردیی به چاوی خۆتان ببینن. کۆمه‌له منالێک به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتێکی دزو داگیرکه‌رو داوێنپیس که هیچ ده‌رفه‌تی ژیانی بۆ نه‌هیشتوونه‌وه، له تووره‌یی و به‌رد و هاواری :میلله‌ت هه‌مووی برسییه چۆلی که‌ن ئه‌و کورسییه، زیاتر نیانه.
که‌چی بۆ به‌ره‌وروو بوونه‌وه‌ی ئه‌وان له ده‌قیقه‌یه‌کدا نه حکومه‌ت ده‌مێنێ، نه پارێزگار، نه پۆلیس، نه ئاسایش وجگه له باره‌گایه‌کی حیزبی ته‌نراو به میلیشیای چه‌کدار، سه‌ربانه‌کانی پڕ له ریزی جه‌للاد و بکوژی ده‌ست له سه‌ر به‌له‌پیتکه بۆ کوشتنی ئه‌و منالانه. هه‌ر ئه‌و میلیشیا خیانه‌تکارو ترسنۆکانه‌ی که رۆژێ به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران، به‌رامبه‌ر هیرشی کوشتوىرو سوتاندنی تورکیا و ئێران، یان بۆ به‌رگری له خه‌لکی ناوچه دابراوه‌کان، له سه‌ر شۆڕی به‌ولاوه زیاتر نیشانیان نه‌داوه‌و ، ته‌قه‌یه‌کیان نه‌کردووه.
ئه‌م وێنه زه‌قه‌ی سه‌ربانی لقی چوار له هه‌موو ئاستێک‌دا له هه‌موو رۆژێکدا، له هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌م کوردستانه داگیرکراوه‌دا دووباره ده‌بێته‌وه: واته بۆ ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی به‌ربه‌ری، بۆ مافیاکانی حیزب، بۆ تاوان و دزیی و داوێنپیسیی و داگیرکردن، هه‌میشه ده‌رگا ئاواڵه‌و مه‌یدان فراوان و سه‌ربان ئازاده، هه‌میشه نه دادگا هه‌یه، نه یاسا هه‌یه، نه حکومه‌ت، نه لێپرسینه‌وه، نه رێگری ویژدانی و ئه‌خلاقیی و نه‌ته‌وه‌یی.
بۆیه هه‌موو رۆژێک له‌م ولاته‌دا بۆ به‌ربه‌رییه‌کانی ده‌سه‌ڵات 17 ی شوباتی غه‌درو تاوانه، هه‌موو رۆژێکیش بۆ به‌ربه‌ره‌کانی و به‌رهه‌لستی غه‌درو دزی و داگیرکاریی و تاوان، ده‌بی تا کۆتایی هاتنی ئه‌م ده‌سه‌لاته هه‌موو شه‌قامه‌کان شه‌قامی ناره‌زایی و راپه‌ڕین بن.
خه‌لکی دلسۆز وخۆراگری کوردستان
ئه‌م ده‌سه‌لاته له زه‌لکاوی گه‌نده‌لی خۆیدا رزیوه‌و له ئاستی چاکسازیدا نه‌ماوه‌و ته‌نیا ده‌بێ پاکسازیی بکرێ: ته‌نیا پاککردنه‌وه رامالێنی ئه‌م ده‌سه‌لاته حیزبییه بنه‌ماڵه‌ییه‌یه که ده‌توانێ سه‌ره‌تایه‌کی نوێی ژیان و که‌رامه‌ت و ئازادی و هیوا به خه‌لک ببه‌خشێته‌وه.
ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات هه‌یه دوو سه‌رپشکییه‌و زیاتر نییه: یا به خواستی خۆی ده‌ست له ده‌سه‌لات بکێشێته‌وه‌و رێگا به هه‌لبژاردنی نوێ و حکومه‌تێکی ته‌نکنۆکراتی ناحیزبیی نوێ بدا له پێناوی دامه‌زراندنی سیستمێکی ده‌ستووری دیمۆکراتی دادپه‌روه‌رانه ، یان له سه‌ر ده‌سه‌لاتپه‌رستی و دزیی و داگیرکاریی و داوێنپیسی به‌رده‌وام بێ و چاوه‌روانی چاره‌نووسی قه‌زافیانه بکات.
هاونیشتمانیانی بیر ئازاد‌و خۆبه‌خش
چێگای داخه که له کاتێکدا ئۆپۆزیسیۆن بریاری بێبه‌رنامه‌یی خۆی بۆ خۆنیشاندان راگه‌یاند هیچ هه‌نگاوێکی سیاسی یان پراکتیکی کۆنکریتی بۆ به‌رهه‌لستی ده‌سه‌لات و هیواگێرانه‌وه بۆ خه‌لک ئاشکرا نه‌کرد. به‌لای که‌مه‌وه ئه‌وان ده‌بوو ناوی شه‌هیده‌کانیان هێنابایه‌و مه‌راسیمێكی فه‌رمییان بۆ یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی خۆنیشاندانه‌کان و هاوسۆزی له‌گه‌ل گیراوه‌کان رابگه‌یاندایه.
ئۆپۆزیسیۆن هێزێکی گه‌وره‌ی ولاته‌که‌مانن و جێگای هومێدی خه‌لکن، گه‌ر ئه‌وان ته‌نیا بتوانن خۆیان بگۆڕن و به شێوه‌یه‌کی راستگۆیانه‌و دیمۆکراتیانه‌و روونکارانه مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ر بکه‌ن و له میدیا‌و رێکخستن و هه‌لسوکه‌وتی سیاسیی و ئه‌خلاقییان لاسایی ده‌سه‌لات نه‌که‌نه‌وه، ده‌توانن گۆرانێکی وا دروست بکه‌ن که ده‌سه‌لات بله‌رزێنێ. بۆیه گرنگه به ئاشکرایی هه‌لوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر حکومه‌تی تازه‌و به‌شداری له ده‌زگاکانی ده‌سه‌لاتدا له پێش هه‌موویانه‌وه په‌رله‌مان و حکومه‌ت به ئاشکرایی ده‌ربڕن:
خه‌لکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان
ئه‌وه سێ مانگه حکومه‌تی ئێستا مه‌فعولی نه‌ماوه‌و حکومه‌تی تازه‌ش دروست نه‌بووه و که‌سیش نازانێ که‌ی ده‌کولێ و پێک ده‌هێنرێ، ئه‌مه ئه‌و راستییه ئاشکرا ه‌دکا که حکومه‌ت بوون و نه‌بوونی وه‌ک یه‌که‌و ئه‌وه‌ی حوکم ده‌کا بنه‌ماله‌و ده‌زگا حیزبییه‌کانیانن، و حکومه‌ت جگه له میکانیزمێک بۆ تالانکردنی بودجه‌ی خه‌لک بۆ مووچه‌دارکردنی له‌شکری وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو راوێژکارو فه‌رمانبه‌ری خانه‌نشینی حیزب، میلیشیای حیزب، فه‌رمانبه‌رانی به‌گه‌نده‌ڵی دامه‌زراوی حیزب و تالانکردنی پاره‌ی خه‌لک بۆ کۆمپانیاکان و وپرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی وهاورده‌کردنی ده‌ره‌وه که مافیاکانی حیزب قۆرخیان کردوون و بۆ دروستکردنی گه‌لێکی بێ به‌رهه‌م و بێکار، هیچی تر نییه.
سه‌رۆکوه‌زیرانی تازه‌کۆنیش، که ئه‌گه‌ر هێچ شتێکیش ده‌رباره‌ی ئیمپراتۆریه‌تی سامان و کۆمپانیاکانی و زه‌ویوزاری داگیرکراو نه‌لێین، ئه‌و ریفۆرمخوازه‌یه که به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ئیبراهیم خه‌لیل سه‌ید ئه‌کره‌می به ناهه‌ق له زیندان توند کردووه چونکه حه‌قیقه‌تیکی ساده‌و ساکاری له‌م ولاته ئاشکرا کردووه، که له ولاتانی دی بنه‌ماله له ره‌گوریشه‌وه ده‌سڕێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که وه‌ک له جاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڤاری لڤین دا ئاشکرای کردووه که:
كه داهاتی ئه‌م خاڵه سنوورییه ناچێته
خه‌زێنه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڵكو ده‌چێته گیرفانی جێگری سه‌رۆكی پارتی
دیموكراتی كوردستان‌و پاره‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه بۆ
سه‌ری ره‌ش‌و مه‌سیف ده‌نێرێت"
داهاته‌که‌ش به پێی قسه‌ی کاک ئه‌کره‌م:
رۆژانه نزیكه‌ی 5000ئۆتۆمبێل هاتووچۆ ده‌كه‌ن‌و ئه‌گه‌ر ته‌نیا (300) دۆلار بریتی بێت له‌گومرگی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك داهاتی رۆژانه‌ی ئه‌و گومرگه زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دۆلاره، من له‌وه دڵنیام ئه‌و داهاته ناچێته خه‌زێنه‌ی گشتی حكومه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌و پاره‌یه بۆ مه‌رامی تاكه كه‌سی سه‌رف ده‌كرێت‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی سه‌رف ناكرێت، بۆیه ئه‌و داهاته ده‌چێته گیرفانی تاكه‌كه‌سێكه‌وه".
[بڕوانه: www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?jimare=5&Besh=Reportaj
گه‌ر هه‌ر له سالی 2000 یشه‌وه حیساب بکه‌ین سالی 360 ملیۆن دۆلار له پاره‌ی ئه‌و گومرکه دزراوه یان داگیرکراوه، که تا ئێستا ده‌کاته زیاتر له 4 بلیۆن. جا که‌سێ به ئاشکرا تۆمه‌تی دزین یان داگیرکردنی 4 بلیۆن دۆلاری حکومه‌تی له‌سه‌ر ىی چۆن به سه‌رۆکی حکومه‌ت قبوڵ ده‌کرێ؟
ئایا له پیسترین و گه‌نده‌ڵترین و به‌ربه‌ریترین ولاتی دنیادا شتی وا ده‌بێ؟
ئه‌مه چ ئۆپۆزیسۆنێکه که له جیهاتی ئه‌وه‌ی دیفاع له کاک ئه‌کره‌می راستگۆ‌و جوانمه‌رد بکات و دنیا هه‌لگێڕێته‌وه بۆ ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌م راستییه‌و گێرانه‌وه‌ی پاره‌ی دزراوی خه‌لک بۆ بودجه‌ی گشتی، پێشوازی تۆمه‌تبارێکی ئاوا به نیازی به‌شداری له ده‌سه‌لاته‌که‌یدا ده‌کا؟
په‌رله‌مان
په‌رله‌مان بۆ ده‌سه‌لات هۆیه‌که بۆ به یاساییکردنی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌لاتی دوو حیزبه‌که‌و شه‌رعیی کردنی ناشه‌رعییه‌ت و قورخکردنی ده‌سه‌لات و داپۆشینی تاوانه‌کانی دزی و داگیرکاری و داوێنپیسیی.
بۆ ئۆپۆزیسیۆنیش له په‌رله‌مانی گیرفان زیاتر هیچ شتێک نییه و هێچ مانایه‌کی نییه له گاڵته به خۆکردن، به مانا‌و پیرۆزی په‌رله‌مان و به خه‌لک وده‌نگده‌ران نه‌بێ، له به‌ر ئه‌وه مادام یاسای خانه‌نشینیی هه‌ر هه‌یه‌و گیرفانیان سه‌لامه‌ت ده‌بێ، هه‌نگاوی راستی و شه‌ره‌فمه‌ندانه ئه‌وه‌یه تا ده‌سه‌لات 6 پاکێجه‌یان قبوڵ نه‌کاو به‌کرده‌وه نه‌یخاته بواری جیبه‌جێبوونه‌وه‌و هه‌لبژاردنی تازه نه‌کا، به ته‌واوه‌تی له‌و په‌رله‌مانه بکشێنه‌وه‌و له ماله‌وه دابنیشن و ته‌قاویتییه‌که‌یان وه‌رگرن باشتره. ئایا ئه‌مه هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه نییه که داوای هه‌ڵوه‌وشاندنه‌وه‌یان ده‌کرد؟ ئیدی به چ هه‌ق و هیوایه‌ک درێژه‌و شه‌رعییه‌تی پێ ده‌ده‌ن؟
هاولاتییانی هیوادارو سه‌ربه‌رز
من بۆیه باسی ده‌وری ئۆپۆزیسیۆن ده‌که‌م چونکه هیوامان به ئه‌وانه‌و جوولانی شه‌قام بێ یه‌کێتی راسته‌قینه‌و روونی هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌و کرداری ئۆپۆزیسیۆن زه‌حمه‌ته‌و زیانی ده‌بێ.
بۆ پشتگیری میلله‌ت و وه‌فاداری بۆ خوێن و خه‌باتی لاوانی 17 ی شوبات و خۆنیشاندانه‌کان، پیویسته ئۆپۆزیسیۆن نه به‌شداری په‌رله‌مان نه حکومه‌ت بکا هه‌تاوه‌کو:
1. ده‌سه‌لات به فه‌رمی 6 پاکێجه‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆن قبوڵ ده‌کاو رازی ده‌بێ حکومه‌تێکی ئینتیقالی ناحیزبی بۆ جێبه‌جێکردنیان له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا دابمه‌زرێ. 2. هه‌لبژاردنی نوێی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی له ماوه‌ی سێ مانگدا بکرێ.
گه‌ر ده‌سه‌لات ئه‌وه قبوڵ نه‌کا پێویسته ئۆپۆزیسیۆن بێ دوودڵی و له ئاستی سه‌رکردایه‌تی و په‌رله‌مانتاره‌کانیانه‌وه خۆیان و خه‌لک بۆ خۆنیشاندانی سه‌رانسه‌ری له زاخۆوه تا پشده‌رو پێنجوێن و کفری وکه‌لار، ئاماده بکا.
هه‌روه‌ها پێویسته ئۆپۆزیسیۆن له‌وه‌ی پێی ده‌وترێ ئیئتیلافی حیزبه کوردستانییه‌کان له به‌غداش بکشێته‌وه‌و گروپێکی په‌رله‌مانی ئۆپۆزیسیۆنی له‌وێش پێک بێنی.
تا ده‌سه‌لاتی حیزبی بنه‌ماله‌یی بتوانێ بودجه‌ی خه‌لک له به‌غدا وه‌ربگرێ و به هه‌ده‌ری بدا، منه‌تیان به هیچ نییه. بۆیه پێویسته ئۆپۆزیسیۆن به که‌لک وه‌رگرتن له ده‌ستوورو یاسا‌و ستراکتوره‌کانی عێراق، مادام خۆمان هێچمان نییه‌و ده‌سه‌لات نایه‌ڵێ هه‌بن، داوا له په‌رله‌مانی عێراق بکا که تا ده‌زگای جاودێری دارایی سه‌ربه‌خۆو کارا و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی سه‌ربه‌خۆ و کاریگه‌ر له کوردستان دانه‌مه‌زرێ، پاره‌ی بودجه بێ حیساب و موحاسه‌به نه‌درێ به پارتی و یه‌کێتی.
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان له زاخۆ‌و ئامێدی و دهۆک و هه‌ولێور سۆران و کۆیه‌و که‌لارو هه‌له‌بجه‌و رانیه‌و سلێمانی و هه‌موو بسته خاکێکی کوردستان
با رۆژی 5 ی ئازاری راپه‌ڕین تا 21 ی ئازاری نه‌ورۆز بکه‌ینه رۆژه‌کانی خۆنیشاندان و راپه‌ڕینی هه‌موو خه‌لکی ناره‌زایی به شه‌قام و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه به به‌شداری و پشتیوانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایشیشه‌وه چونکه ئه‌وانه دارده‌ستی ده‌ستی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ نین و کوڕی ئه‌م میلله‌ته‌ن
ئه‌ی گه‌نجان، کورو کچانی کورد، ده‌بێ وه‌وک هه‌موو راپه‌رینه‌کانی دنیا ئێوه ده‌ستپێشخه‌رو رێبه‌ر بن. ئێوه سه‌رکرده‌ی خۆتان و شه‌قامه‌کانی ئازادی بن.
به‌ره‌و یه‌کێتی راستگۆییانه‌و کاریگه‌رییانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و شه‌قام. به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن.
دلسۆزتان
د. که‌مال میراوده‌لی
سه‌رۆکی شه‌رعی هه‌رێمی کوردستان
17 شوباتی 2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست