به باوهڕ و خۆڕاگرییمان، دۆسیەی ئەنفالمان له سوید کرد به دۆسییهی جینۆساید
Sunday, 18/11/2012, 12:00
15ی ئەم مانگە لیژنەی دەرەوەی هەر ههشت پارتەکەی پەرلەمانی سوێد دانی نا بەتاوانی ئەنفال کە جینۆسایدە. ئەم دانپیانانە، بۆ گەلێکی هەژاری بێ بەڵگەی نێودەولەتی و یەکەمین جار لەژیانی سیاسی و نەتەوەیی ئەو بریارە لە ولاتێکی ئەوروپی بۆ دەربکرێ ، دەبوایە میدیاکان بەدەیان هەوال و زانیاریان لەسەر بلاوبکردایەتەوە ، بەلام بەداخەوە ئاستی ئەو دەستکەوتە نەتەوەیە زۆر بەهێمنی دەیەوێ تێپەڕێ ، بۆیە گرنگە قسەی لەسەر بکەین:
1: میدیای دەسەلات ئاسایە، هیچ قسەی لەسەر نەکات چونکە ئەو میدیایە پارت و دەسەلاتەکەی ، هیچ کارێکی جدی بۆ ئەو دۆسیە نەکردوە ، لەکاتێکدا وەزارەتێک و خاوەنی سێ کۆنفرانسی گەورەن لەم بارەیهوە، هاوکات خاوەنی ملیارەها دۆلار وسەنگی شەرعیەتی یاساییە لای حکومەت و پەرلەمانتاران ، بەلام بەهۆی ئەوەی لە سوێد هیچ ڕۆڵێکی ئەوان وەک دەسەلات و پارت و هەودارانیان نییە، بۆ ههست و کێشه نهتهوهییهکان بۆیە ئاسایە وا بێدەنگ بن، چونکە ئەگەر باسی بکەن زۆر پرسیارو دۆسیە دێتە گۆڕێ کە ڕۆڵی ئەوان چی بووە و چیان بۆی کردووە !
2: ئەوەی جێگای سەرنجە ، ئەو چەندین میدیایەیە کە خۆی په پڕۆڤشنال و ئەهلی دهزانێت و بانگەشەی داکۆکی لە ئازادیی و مافی مرۆڤ و نەتەوە دهکات و پشتگیری لە خەلکانی سەربەخۆ دەکەن ، بەلام لهو رۆژهوه تا ئیستا بچن سەیری هەواڵەکانیان بکهن بزانن ئەو هەوالانەی هەر لە هەمان ڕۆژ لەسەر یاری تۆپێنی نێوان (پیاو کوژەکانی دەسەلات لەگەل رۆژنامەنووسان) بڵاودهکهنهوه و بەرامبەر ئەو دەستکەوتە نەتەوەییە چەند بەرامبەرە؟
پرسیار ئەوەیە ئەم میدیایە تاکەی بە دەم و نووسین رەخنە لە دەسەلات دەگرێ، کەچی خۆی بەشێک لە رەفتاری دەسەلاتی تیایە؟ ئایا تاکەی بەمیزاج و بریاری هەندێ کەس، مالپەر و ڕۆژنامەکان دوور لە بەهای هەوال بەڕیوە دەچن؟
پرسیار لە هەر ئەندامێکی ستافی ئەو ڕۆژنامەنووسانەش بکەی لە سەر ئەنفال دەڵێ دەبێ لە ناوەندە جیهانیەکان کاری بۆ بکەین .. ئێ باشە ئەوا ئیستا کاری بۆ کراو بووە بڕیار، ئایا ئهمه شایستەی ئەوە نەبوو هێندهی گرنگی بە ئاستی هەندێ لینکی هەوالی هونەرمەند و سەیر و سەمەرە دهدرێت !؟
دەبێ ئاماژه بهوهش بدهم، که هەموویان له یەک ئاستدا نین، ئەوەی سەیریان بکات ئەو جیاوازیە دەبینی، بۆ نمونە ئاوینە بەردەوام چیمان بۆ ناردبێت بڵاوی کردۆتەوە، هەرگیز بەراورد بە لڤین ناکرێ، کە دەمێکە لهو رۆژهوه ئێمه رهخنهمان له سهر ههندێک ههلسوکهوت و ههلویستیان گرتووه، بایکۆتی هەمو کارو چالاکییهکانی کردوین، کە ناوی ئیمەی تیابێ ئیتر مهحاله بڵاوی بکهنهوه، چونکە رەخنەمان لە بەرپرسانیان گرتووە، ئهمانیش هەمان هەناسەی دەسەلاتیان لە بواری دیموکراسی تێدایە. هاوکات لێرەدا دەبێ بلێم دەیان ماڵپەر و راگهیاندن لە ئەوروپا، بەتایبەتی کوردستانپۆست دەرگای بۆ هەر داوایەک کردۆتهوه، کە ئاراستەم کردون بەگرنگیەوە لەسەر ئەو دۆسیە هاریکار بوون، هاوکات کەنالی کەی ئین ئێن ئەگەر لە کۆندا کەمتەرخەم بووبن، بەلام لە کۆتایی ئەم دۆسیەیە تا ئیستا چەندین هەواڵیان لێ بلاوکردۆتەوە لەگەل راپۆرت و دیدار، به پێچەوانەی کەنالێکی وەک NRT.
له 28ی ئهم مانگهشدا له ناو پهرلهماندا جارێکی یدکه پهڕلهمهنتارهکان دهنگ لهسهر ئهو دۆسییه دهدهن، گەرچی بەپێی زانیارییەکانی لە پەرلەمانتارە سویدیەکان زانیومە مەسەلەی دەنگدانی کۆی پەرلەمانتاران هیچ تەگەرەیەکی نایەتە ڕیگا، چونکە نوێنەری هەموو ئەو پارتانە واژویان لهسهر کردووە و دەبێتە هۆکاری دەنگدانی زۆرینەی پەرلەمانتاران، بەلام بەگرنگی دەزانم دوو خال باس بکەم.
1. سەرجەم ئەوکارو چالاکیانەی ئەنجام دراوە هەر لە ١٣/٠٣ /٢٠٠٦ ، دواتر لە ٢٢ ئۆکتۆبەری ٢٠٠٦ کە دەست بە کەمپین لەناو پەرلەمانتارانی سوید کرا، تا ڕۆژی ١٥/١١/٢٠١٢ چەندین سیمنار ، کۆنفرانس ، خۆپیشاندان، دیدار ، نامە ناردنی نارەزایەتی ، کەمپین .......... لەگەل دەیان کار و چالاکی تر بەتایبەتی لە سالیادەکانی ئەنفال و هەلەبجە لە ماوەی ٦ سالدا بەسەرپەرشتی کۆمیتەی سویدی جاک کراوە ، کۆی هەموو ئەو خەرجیانە نەگەیشتۆتە ٦٠ هەزار کرۆن کە دەکاتە نزیک بە ٨٠٠٠ دۆلار ، خەرجی ئەو پارەیەش لە هەڵدانی زیاتر لە هەزار بالۆن ، فرۆکە سورانەوە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەلافیتەکەی گەورە (ئەنفال و هەلەبجە هەرگیز لەیاد ناکەین) بەخشینی دە دیاری بۆ دە کەسایەتی سویدی .... بووە کۆی ئەم خەرجیەش لە کۆکردنەوەی کۆمەک ، گیرفانی ئەندامانی چاک سوید بووە ، هاوکات لە سوێد تا من لەو چەند ساڵەی سەرپەرشتیم کردوە یەک دۆلارمان لە هیچ شوینێک وەرنەگرتوە تەنانەت لە ڕیکخراوە مرۆڤدۆستەکانی سوید یان دارایی چاک گشتیش، بەپێجەوانەوە ٥٠٠ دۆلارمان دا بەئەندامێکی سەرپەرشتیاری چاک بۆ خەرجی سەفەری کوردستانی . کەچی دەسەلاتی کوردی سێ کۆنفرانس وەزارەتی شەهیدان و کە ئەوەی بە ئێمە گوترا تەنیا لەکۆنفرانسی ٢٠٠٧ ، ٤٠٠ هەزار دۆلاری بودجەی ئەو کۆنفرانسە تەنیا ئەو کۆنفرابنسەی بووە، بێ ئەوەی هێچ کاریگەری و بەروبومێکی ههبووبێت و یان بتوانێ دهستکهوتێکی بە دەست هێنابێت.
2. جوانیی ئەم دەستکەوتە لەیەک خالی هەرە گەرنگی تردا دەبینم ، لەکاتێکدا ئیرادەی تاکی کورد لە باشور، لە لاوازترین خاڵدایە، سەرجەم دۆسیەکانی ئەم گەلە تەسلیم بە دەسەلات کراوه، بهلام ئیمە لەسوید لە دەرهوەی ئەم دەسەلاتە ، بێ ئەوەی هیچ ئەزمونێکی بەر لە ئێمە، لە هەموو و جیهان و لە ناو کوردا هەبێ، خۆمان لە قەرەی ئەو دۆسیە دا و سەرکەوتنیشمان بهدهست هێنا، بێ ئەوەی هێچ جۆرە هاریکاری مادی و مەعنەوی و یاسایی لە دەسەلات وەربگرین، کە ئەوەش ئەرکەکەی گەلێ قورستر کردبووین، بەلام ئەوەی هێزی پێ دەبەخشین، ئیرادەی خۆمان و ئازاری ئەم گەلە بوو ، هاوکات هەستمان بەوە دەکرد دەبێ لە خالێکدا، ئێمە خۆمان پێ نوێنەر و بەرپرس بێ ، ناکڕی دەسەلاتێک لە کوردستان و ئەوروپا داکۆکی لە جەلادانی ئەنفال بکات و بیان کاتە بەرپرس و ژیانی کۆلەمەرگی بنەمالەی قوربانیان بەڕیوە ببات، ئێمهش لە ئەوروپا بهێڵین و بواریان پیبدرێتی رۆلی نوێنەرایەتی ههموو دۆسییهکان بگرنه ئهستۆی خۆیان، جگه له پاره سهرفکردن و خۆنمایشکردن ناتوانن هیچ بکهن، ئەوا ئەو سەرنج و میتۆدەش بوو که بەردەوام لە ناو چاک هاوارم بۆ کردوە، تهنانهت بۆ لادانی خاڵێکی هەرە گرنگ نەیان توانی، چونکە ئەوان باوەر و ئیرادەیان وەک ئیمە نەبوو ، لەگیانی خۆبەخشین ، کاری واش پیویستی بەباوەر و قوربانیدانە بەپێچەوانەوە هەیان بووە ئەوەی کردۆتە پڕۆژە تا پارەی پێوەر بگرێت.
بۆیە بەئاستی ناسینی دۆسیەکە لای بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان ، ئەوەی دڵخۆشم دەکات، ئێمه توانیمان ل ەدەرەوەی ئەم دەسەلاتە، بەئیرادە و گیرفانی بەتاڵی خۆمان و شەو نخونیەکانی دەیان ئەندام ئەو دەستکەوتە نەتەوەیە لەگەل دەیان هاوڕیی چاک و کادیرەکانی کورد لەناو پارتە سویدیەکان و رەوەندی کورد بەدەست بهێنین.
ئهمه بووه ئەزمونێک نیشانمان دا، که ئەگەر ئیرادە هەبوو مرۆڤ دەتوانێ کاری گەورە بکات و شەرعیەت لە دەسەڵات وەربگیڕیتەوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست