ئێوارەى ئەمڕۆ ژنانى ناحیەیى تەكیە، لەبەر نەبوونى ئاو وكارەبا پەلامارى دكتۆر ئیبراهیم بەڕێوەبەرى ناحیەى تەكیەیان لەماڵەكەى خۆى دا!
Monday, 25/01/2010, 12:00
دروشم و درۆو دەلەسەكانى لیستى كوردستانى و بێوەعدى و بێتوانایى و گەندەڵیەكانى دكتۆر ئیبراهیم بەڕێوەبەرى ناحیەى تەكیەو نەبوونى ئاو و كارەبا خەڵكى سنورى تەكیەى فێرى شەرەبەرد كرد!
ئێوارەى ئەمڕۆ 25/1/2010 بە هۆى نەبوونى ئاو كە زیاتر لە 15 ڕۆژە بۆریەكانى 5 گەڕەكى ناو تەكیە وشكە ئاوى ڕووى تێكردوون و نەبوونى ڕوناكى كە 12 ڕۆژە 3 گەڕەك نە كارەباى مۆلیدەیان هەیەو نەكارەباى نیشتیمانى و كەمتەرخەمى و بە دوادانەچوونى كاربەدەستانى ئەو سنورە بەتایبەتى دكتۆر ئیبراهیم بەڕێوەبەرى ناحیە كە بە دزە شارەزاو خەبیرەكەى تەكێ ناسراوەو ڕۆژانە هەر هاوڵاتیەك سەردانى ناحیەى كردبێ و داواى چارەسەركردنى كێشەكانى كردبێ، ئەوا بە زمانى هەڕەشە و تەهدیدكردنیان بە ناوى كۆمیتەوە دەمكوتى كردونو، ئەمڕۆش دواى نائومێدبوونى پیاوەكانى ناحیەى تەكیە لە دكتۆرە دزو خائینەكەى تەكێ، بەناچارى زیاتر لە 200 ژن و كچى ئەو سنورە لە پەلامارى ماڵى مودیر ناحیەیان داو ، هەموو پۆلیس و پاسەوانەكانى مدیر ناحیە ڕایانكردووەو، دكتۆر ئیبراهیمیش بەماڵ و منداڵەوە بۆ سلێمانى هەڵهاتووەو ، دوایى 2 سەعات فەوجێكى لیواى سەرسەوزى تایبەتى یەكێتىە كومیتەى تەكیە بۆ هێۆركردنەوەى سنورەكە نەكا خۆپیشاندان و شەڕە بەرد و سوتانى دەزگاكانى لێبكەوێتەوە، دەورانى تەكیان داوە!
هەر بۆ زانیارى هاوسەرى دكتۆر ئیبراهیم بەرێوەبەرى ژمێریارى و هەموو پرَۆژەكانى سنورى چەمچەماڵ بووەو 3 جار لەسەر ناشەفافیەت و وەسڵى ساختەو وەرگرتنى بەرتیل لە بەڵێندەرەكان، لابراوەو بە هۆى ئەوەى سەر بە دەزگاى زانیاریەوە تاكە ژنى ئەو سنورەیە پەیوەندى ڕاستەوخۆى بە پافێڵ تاڵەبانیەوە هەیەو ، بۆ سەر كارەكەى خۆى گێڕاویانەتەوە!
دكتۆرە دزەكەى ناحیەى تەكێ بە هۆى گەندەڵیەوە، بۆتە خاوەنى 15 موڵكى كشتوكاڵى و بازرگانى و خانوبەرەى لە سنورى چەمچەماڵ و سلێمانى و تەكیە !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست